لێدوانی بەکارھێنەر:Gejeluk
ئەرشیڤەکان | |
---|---|
| |
بەخێربێیت[دەستکاری]
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Gejeluk!
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بەھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٠٠٠ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە. ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
Haryad Xasraw وتووێژ ٠٨:٢٨، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]
نیشانی بەسەرداچوونەوە | |
نیشانی بەسەرداچوونەوە دەدرێت بەو کەسانەی بە بەردەوامی کارێکی باش ئەنجام دەدەن لە چاککردنەوەی ھەڵە ڕێنووسی، ڕێزمانیی، خاڵبەندی، و شێواز.دەستخۆش و بەهیوای بەردەوامی. |
- زۆر سپاس @Kurd2021، ھیواخوازم شایەنی بم. Gêjełûk ٢٢:٠٣، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
ئاگادارکردنەوە[دەستکاری]
سڵاو @Gejeluk، تکایە ئەمە جاری سێیەم یان چوارەمینە کە ئاگادارت دەکەمەوە، کاتێک ناوی وتارێک دەگوازیتەوە بەبێ جێھێشتنی هیچ ڕەوانکەرێک، تکایە ئاگاداری ئەو وتارانەی تر ببە کە بەستەریان هەیە بۆ ئەو وتارەی کە تۆ بەبێ جێھێشتنی ڕەوانکەر گواستەوە. سەیرێکی وتاری پۆپکەپ گەیمز بکە کە چەند بەستەری پێوە بووە و ئێستا شکاون. Tessla (وتووێژ) ١٢:٠٧، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
- سڵاو @Tessla، تەنیا لەبەر خاتری ئەوەی بەستەری سوور پەیا نەبێ، ڕەوانەکەری ھەڵە یان ناپێویست دانانێم. بێخەم بە، بەستەرە شکاوەکانم بە دەستی چاک کرد. Gêjełûk ١٨:٢٧، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
- Gejeluk، ڕەوانکەری هەڵە یان ناپێویست دابنێیت یان داینەنێیت ئەوە کێشەی من نییە دەست خۆش بێت بۆ ئەوە، بەڵام بیربکەوە گەر من نەبم کێ تۆ ئاگادار ئەکاتەوە لەو هەڵەی بەستەرە سوورە؟؟. ئەخر ئەو بەستەرە سوورە هەر ئەمێنێت و دواتر یەکێک وتارێک دروست ئەکات لەو بەستەرە سوورەی تۆ دروستت کردووە ئەوجا سەیر دەکات وتارەکە بەناوێکی تر لە ویکیپیدیای کوردی بوونی هەیە بیربکەوە ئەو کەسە چۆن بیر ئەکاتەوە ؟!!، ناچار دەبێت هەموو ئەو وتارەی ئامادەی کردبوو بیسڕێتەوە و ماندووبوونی بەهەدەر بڕوات چونکە دەبێت وتارەکەی سەرەتا بمێنێت نەک ئەوەی تازە دروست کراوە. گەر دەسەڵات لە دەستی من بووایە بە حەیاتی نەم دەھێشت بەستەری سوور بوونی هەبێت و دەمکردە سیاسەت کە کەس نابێت دروستی بکات، ئەو زیانانانەی من دەیزانم کە بەستەری سوور بۆ ویکیپیدیا دروستی ئەکات، کەس نایزانێت. ڕۆژانە چەندەها وتاری دێرین و کۆن دەبینم لەساڵانی ٢٠١٠ بۆ ئێستا دروست کراون بەستەری سووریان هێندە زۆرە کە ناتوانین بە دەست لایان بەریت لەکاتێکا هەموو بەستەرە سوورەکان ناپێویستن و لە ویکی کوردی بەناوی ترەوە دروست کراون. دوو سێ ڕۆژێکی تر من ئەگەر لە ویکی کوردی نمام، یان دیار نەبووم، ئەوا دەبێت تۆ کەسانی تر ئاگاداربکەیتەوە لەم بەستەرە سوورانە. هۆکاری ناشرین بوونی وتارەکانی ویکی کوردی هەمووی بۆ بەستەرە سوورەکان دەگەڕێتەوە، کە یەکێک خۆمم بێزم نایات ئەو وتارە بخوێنمەوە کە بەستەری سووری زۆر تێدایە و وتارەکەی تێکداوە. بەستەری سوور سوودی بۆ ویکی کوردی نییە، بۆ ویکی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و ئەم گەورانە هەیەتی چونکە ڕێژەی بەکارهێنەری ئەوان زۆرن. ئەم قسانەم بۆ ئەوە نییە کە تۆ ئەو هەڵەیت کردووە، بەڵکو دەمەوێت بزانیت کە بەستەرە سوورەکان چۆنن لەم ویکییەی ئێمەدا. ئەمجا سوپاس بۆ خوێندنەوەکە و هیوادارم زیاتر ئاگاداربیت بۆ گواستنەوەی ناو بەبێ ڕەوانکەر. Tessla (وتووێژ) ٢٠:٥٨، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Tessla: ھیچ نەدەبوو، خۆم ئاگاداری ئەو بەستەرە شکاوانە بووم. بۆ مەسەلەی بەستەرە سوورەکانیش، بەپێچەوانەوە لە ھەندێ حاڵەتا گرنگن و نابێ بسڕدرێنەوە، بڕوانە ئێرە. سپاس بۆ خەمخۆریت. Gêjełûk ١٣:٣٣، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
بەڕێوەبەری[دەستکاری]
دەم باش Gejeluk، سپاس بۆ خزمەتەکانت! گەر کاتت ھەیە پێت خۆشە و لە خۆشت ڕادەبینی، پێم خۆشە کە خۆت بۆ مافی بەڕێوەبەری بپاڵێوی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٧:٥٤، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)
- ئەم کاتەت باش کاکە @Aram، سپاس بۆ پێشنیازەکەت. بەڵام بم بوورە من ئەو بەرپرسیاریەتییەم پێ ھەڵناگیردرێ. Gêjełûk ٢١:١٩، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)
- قوربانت! خۆزگە ھەمووان ئاوا دڵسۆز و ڕاستگۆ بان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٢٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)
جیاوازی پۆلەکان[دەستکاری]
سڵاو@Gejeluk، ئایا دەبێت پۆلەکانمان هەمان پۆلی ئینگلیزی بن؟ من خۆشم پۆلی پزیشکیم لادا وتم پێوەندی نیە بە بابەتەکەوە بەڵام ئەمانەی تر پەیوەستن. سوپاسΤωαηα (لێدوان) ١٦:١٠، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا: شەرت نییە، بەڵام زۆربەی ویکیپیدیاکان وەک یەکن و ویکیپیدیای ئینگلیزی لە ھەمووی مورەتەبترە. ئەمانە، یانی پۆل:توێکاری و پۆل:مێشک، گشتین. ئێمە ئەبێ ژێرپۆلەکان (بە ئینگلیزی subcategory) زیاد بکەین. بۆ نموونە، ئێمە ئەبێ پۆل:کۆئەندامی دەماریی دەوروبەری بۆ کۆئەندامی دەماریی دەوروبەری زیاد بکەین نەک پۆل:کۆئەندامی دەماری. پۆل:کۆئەندامی دەماریی دەوروبەری ژێرپۆلێکی پۆل:کۆئەندامی دەمارییە. Gêjełûk ١٧:٤٨، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- سوپاس@Gejeluk، پێشەکی ویکی ئینگلیزی بێ هەڵە نیە، بەڵام ئەوەی وتت ڕاستبوو، ئەوەندەی ئەمن تێبگەم دەبی ژێرپۆلەکان لە سەرپۆل دابنێی و بابەتەکانیش لە ژێرپۆل بۆ ئەوەی پۆلەکان ناڕێک و گەورە نەبن، وەک ئەوەی توێکاری پشتیان کردبووە ژێرپۆلێک لە توێکاری گشتی، وە سوپاس کە لە بەندی ویکیدراوە هەڵەکەی منت ڕاستکردبۆوە لەگەڵ چەند بابەتێکی تریش پێشتر نەمدیتبوو. Τωαηα (لێدوان) ٢٠:٥٥، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)