ناسا
| دامەزراوە لە | ٢٩-٧-١٩٥٨ز |
|---|---|
| شوێنی سەرەکی | واشینگتن دی سی, ئەمریکا |
| داهات | 17.8 ملیار $ (FY 2012) |
| کارمەندان | ١٨،٨٠٠+ |
| ماڵپەڕ | http://www.nasa.gov |
ناسا (کورتکراوەی: National Aeronautics and Space Administration ) ئاژانسێکی سەربە حکوومەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە و بەرپرسە لە بەرنامەی ئاسمانی ئەو وڵاتە. ناسا ساڵی ١٩٥٧ دامەزراوە و بودجەی ساڵانەی ١٦ ملیار دۆلارە. جگە لە بەرنامەی ئاسمانی، ناسا بەرپرسیشە لە لێکۆڵینەوە مەدەنی و سەربازیە ئاسمانیە درێژخایەنەکانیش، ئاژانسی ناسا مەزنترین ئاژانسی ئاسمانییە لە جیھاندا.
[دەستکاری] مێژوو
دوای ئەوەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە ٤ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٧ دا مانگی دەستکردی سپوتنکی١ی رەوانەی بۆشایەکانی ئاسمان کرد، ئەمریکا تووشی شۆک بوو و سپۆتنکی یەکیان بە شۆکی سپۆتنک لەقەڵمدا. لەبەر ئەوە ھەستیان کرد لە بواری ئاسمانیدا لە دواوەن. کۆنگرێسی ئەمریکا ھەستی بەترسێکی زۆر کرد، بۆیە لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٨ دەستی کرد بە جێبەجێکردنی بەرنامەی میرکوری.
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- ناسا، ماڵپەڕی ڕادیۆ نەوا
| پەڕگەی پەیوەندیدار بە ناسا لە ویکیمیدیا کامنزدا ھەیە. |