ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/ھەڵسەنگاندنەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەفێرکاریی پاڵاوتنسیاسەتەکانمێزی زانیاری

وتارەکان[دەستکاری]

داواکارم ئەم وتارانە ھەموویان وەک وتاری ھەڵبژێردراو لابرێت، چوونکە ھەرگیز لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ناگونجێن و زۆر کورتن بۆ ئەوەی ھەڵبژێردراو بن:

ھاوڕێیان ئەگەر کاتتان ھەبوو ئێوەش بڵێن ئەگەر ھاوڕان، ئەگەر ھیچ دژێک نەبوو، ئەوا خۆم ماوەی یەک ھەفتەی تر ھەموویان لادەبەم و چیتر وتاری ھەڵبژێردراو نامێنن ئەوان. سوپاس. —ژیـار وتووێژ ‏٢١:٣٢، ١٦ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ: بەتایبەت بۆ ٣ وتاری کۆتایی. «محمد طەلێدوان ‏١٧:٢٨، ١٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کراژیـار وتووێژ ‏١٠:٠٠، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

٢٤ی نیسانی ٢٠١٧[دەستکاری]

ئەم وتارانەی خوارەوە لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ناگونجێن و پێویستە لابرێن:

وتاری ڕۆژوو دەکرێت وەک وتاری باش دیاری بکرێت، بەڵام وەک ھەڵبژێردراو نەگونجاوە. بە ھەمان شێوەی جارانی تر، ئەگەر لە ماوەی ھەفتەیەکدا ھیچ دژێک یاخود لێدوانێک نەبوو، یەکسەر لادەبرێن. وتاری ڕۆژوو وەک باش دیاری ناکرێت مەگەر بە سەرکەوتووانە بە پڕۆسەی پاڵاوتندا بڕواتەوە. —ژیـار وتووێژ ‏١٨:١٤، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ سوقرات... دژ ڕۆژوو، چونکە پێم وایە سیاسەتەکان جێبەجێ دەکات.. «محمد طەلێدوان ‏١٨:٢٩، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتاری ڕۆژوو کێشەیەکی نییە، بەڵام ناکرێت ھەڵبژێردراو بێت چوونکە وتارە ھەڵبژێردراوەکان پێکھاتوون لە نایابترین ئەو وتارانەی کە ئێمە لە ویکیپیدیا ھەمانە، ئەگەر وتاری وتارەکە بەڕاستی شایەنی ئەوەبێت ھەڵبژێردراوبێت، دەرگا کراوەکەش بە ھەمان شێوە دەبێت ھەڵبژێردراو بێت. بەس ئێمە بۆیە پڕۆژەی وپ:وبمان دامەزراندووە تاکو ئەو وتارانەش ھەقیان نەخورێت کە لە ئاستێکی باشدان، با وتاری ڕۆژوو بە نموونەیەک بێنینەوە. ئەگەر بەراوردی سیاسەتەکانی وتاری باش و ھەڵبژێردراو بکەیت ڕووندەبێتەوە کە ڕۆژوو شیاو نییە کە وتارێکی ھەڵبژێردراو بێت. ھەر بۆ نموونە کەمی سەرچاوە و کورتی وتارەکە دەبنە ھۆکارێک. —ژیـار وتووێژ ‏١٨:٣٧، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تکایە ئەگەر ڕایەکتان ھەیە بیڵێن بۆ ئەوەی یەکلایی بێتەوە. ئەگەر ھیچ لێدوانێکی تر نەبوو ٣ ڕۆژی تر لای دەبەم. سوپاس. —ژیـار وتووێژ ‏٠٢:١١، ١ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٤٧، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

٢٠ی ئابی ٢٠١٧[دەستکاری]

سڵاو لە ھەموو لایەک. ئەم وتارانە چی تر لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ناگونجێن و پێویستە لابرێن:

تکایە دەنگ بدەن:) ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:١٢، ٢٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا، ھیچ دژێک نەبوو. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٥٤، ٢٥ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

٢٥ی ئابی ٢٠١٧[دەستکاری]

 کرائێپین وتووێژ ‏٠٢:٠٣، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

۱٦ی ئەیلوولی ۲۰۱۷[دەستکاری]

  • سڵاو ھاوڕێیان! پێویستە وتاری عەبدوڵڵا گۆران لە وتارە ھەڵبژێردراوەکان لابرێت. ھۆکارەکان:
  1. کورتی وتار.
  2. نەبوونی ھیچ جۆرە پەڕگەیەک تێیدا.

تکایە دەنگ بدەن. —Aram وتووێژ ‏٠٨:١٣، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر:  کرا. یەک دەنگی لەگەڵ و ھیچ دژێک نەبوو.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٤٦، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧[دەستکاری]

وادیارە شێوازی نووسینی وتاری گرێگری ھاوس نەگونجاوە؛ بەھۆی ئەوەی کە لە عەرەبییەوە وەرگێڕدراوە، وەرگێڕانەکەش وشە-بە-وشەیە و شێوەی بنیاتنانی ڕستەکانی لەگەڵ ڕێزمان و نووسینی کوردی نەگونجاوە. ئەم وتارە لە ئێستادا لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ناگونجیت و پێویستە دیسانەوە بەسەرداچوونەوەی بۆ بکرێت و کێشەکان چارەسەر بکرێن. دەتوانن دەنگ بدەن، بەڵام مادام بە بێ دوو دڵیی سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراوی پێشێل کردووە، دوای ھەفتەیەک چی تر ھەڵبژێردراو نابێت بەھەرحاڵ. ئەگەر لە ماوەی ئەم ھەفتەیەدا ئەو کێشانەی لەسەر پەڕەی وتووێژەکەی ئاماژەیان پێدراوە چاک بکرێن، دەتوانێت بمێنێتەوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٠:٠٥، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پاراگرافە سەرەتاییەکانی چاک کران. بە بڕوام لە ئیستەدا ئەوانە بخرێنە پەڕەی دەستپێک تا دوا بڕیار لەسەر وتارەکە دەدرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٠٥، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرائێپین وتووێژ ‏٠٢:١٣، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەسەرداچوونەوەی تەواو کرا بۆ گرێگری، پێم وایە ئێستا شایەنی مانەوەیە وەک وتارێکی هەڵبژێردراو صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٢:٥٥، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: تکایە سەیر بکەنەوە بزانن چ باسە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٢٠، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چوار پاراگرافە سەرینەکەم پاڵاوتووە. کێشەیان نیە. دەکرێت وتارەکە ڕابگرین. بۆ باقیی وتارەکەش چەن تێبینییەکم ھەیە کە پێشتر لەملاولا عەرزم کرد. ھیوادارم خاس بکرێت. ئەوەی بیرم بێت ئەمەیە: یەکەم بڕێک خاڵی ڕێزمانی کوردی ھەیە کە پشتگوێ خراوە. بۆ نموونە: لە+وشە=>لە وشەدا. ئامرازی لە...دا لە کوردیدا ئەشێ ھەمیشە ڕەچاو بکرێت (بڕێک پێی دەڵێن پێشگری لە و پاشگری دا). لە کرمانجیشدا ھەیە. لە زۆر شوێندا ئەمە لەبیر کراوە بۆ نموونە لەجیاتیی لە زنجیرەکەدا نووسراوە لە زنجیرەکە. یا ئەو وەرگێڕانە وشەبەوشەیەی کە ئاماژەم پێکرد. تەنیا بۆ ئەوەی نموونەیەک باس کەم لە وتارە عەرەبییەکەدا نووسراوە: قُبل في مدرسة طب جامعة جونز هوبكنز وتَفوق أثناء دراسته فيها. لە وتارە کوردییەکەدا نووسراوە: " وەرگیرا لە قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی جۆنز ھۆپکنز و سەرکەوتوو بوو لە کاتی خوێندنیدا" جگە لەوەی ھەمان پێکھاتە عەرەبییەکەی ڕستەی فیعلیە پێڕەو کراوە، ئەم کێشانەشی ھەیە: لە قوتابخانەی پزیشکیی زانکۆی جۆنز ھاپکینزدا. من خۆم بە کوردی ئەو ڕستەیە بنووسم ئاوا دەبێت: "لە قوتابخانەی پزیشکیی زانکۆی جۆنز ھۆپکنزدا وەرگیرا. لە کاتی خوێندیدا لەوێ (یا لەو زانکۆیەدا) سەرکەوتوو بوو." ھەندێ جار مەعرەفە و نەکەرەی کوردی یانی بە ئینگلیزی دفینت ئیندفینت پشتگوێ خراوە. ئینجا بڕێکیش کێشەی ستایل: کاما بۆ جیا کردنەوەی دوو ڕستەی سەربەخۆ نیە. دوو ڕستەی سەربەخۆ پێویستە بە خاڵ لەیەک جیا بکرێنەوە. جگە لەوە بازێ جار ڕستەکان وەک عەرەبی ھێند درێژن تا دەگەیتە ئاخرەکەی سەرەتاکەیت لەبیر دەچێتەوە. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٠، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وڵام بۆ بەڕێزان @صلصة صويا:، @Épine:. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٢، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش بۆ تێبینییەکانت. ڕاستە، خاڵبەندی زۆرینەی وتارەکانی تریش کێشەیان ھەیە. ھەوڵ دەدەین چاکی بکەین. بۆ جیاکردنەوەی دوو ڕستەی پەیوەندیدار دەشێ سێمیکۆلۆن بەکاربێت (; یان ؛). ھەقە پەڕەیەک دروستبکەین بۆ ڕێنمایی ئەم شتانە، یان ھەر لە وپ:شێواز باسی بکەین.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٦:٠٦، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨[دەستکاری]

وتاری ئیسلام سیاسەتەکانی شکاندووە و نابێت چیتر وتاری ھەڵبژێردراو بێت. بەشێکی زۆری دەقی بێسەرچاوە و بەسەرداھەڵدانە (کە لایەنگرییە). کاتی ھاتووە ئەم وتارە لابەرین.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرائێپین وتووێژ ‏٢٠:٠٢، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

١١ی ئابی ٢٠١٨[دەستکاری]

 کرائێپین لێدوان ‏٢٣:٠٩، ١٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەبیر[دەستکاری]

کەبیر یاساکانی وتاری ھەلبژێردراو پێشێل دەکات بەوەی کەمترە لە ٥٠ ھەزار بایت -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٠:٠٦، ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

با وردە وردە وتارەکانمان زۆر بن ئینجا ئەمانە لا ئەبەین. جارێ بمێننەوە باشترە، دوایی ئەیانکەین بە باش.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٣٣، ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢[دەستکاری]

جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢، ئەم وتارە پێویستی بەوە نییە دووبارە ھەڵسەنگاندنی بۆ بکرێتەوە؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:١٧، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ منیش پێم باشە لاببرێت.--◂  ئێپین  ‏١١:٠٩، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەوانەیە بۆ کاتی خۆی باش بووبێت، بەڵام بۆ ئێستا و لە چاو وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ئێستا نا چونکە سەرچاوەکانی کەمن، پەڕگەی ونی تێدایە، بەستەری مردووی تێدایە و بەسەرداچوونەوەی ڕێنووس و شێوازیشی دەوێت. بەگشتی و گەر نوێ نەکرێتەوە، منیش لەگەڵ ئەوەم باجی ھەڵبژێردراوی لێ بسەنینەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٣، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تا کۆتایی ساڵ ماوەی پێبدەن، چاکسازیی تێدا دەکەم. Kushared (لێدوان) ‏١٧:٣٨، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتارە ھەڵبژێردراوەکان بەبێ پاڵاوتن[دەستکاری]

سڵاو @Épine: و ئەوانی تریش، خەریکم شتێک دەکەم بۆ ئەوەی وتاری ھەڵبژێردراوی پەڕەی دەستپێک بگۆڕدرێت لەکاتێکدا کە وتاری نوێی ھەڵبژێردراومان نەبوو. دواتر لە لێدوانی ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان باسی دەکەم. لەکاتی کارکردن لەسەر ئەم باسە، چوار وتارم بۆ نەدۆزرایەوە و ھەڵبژێردراویش بوون، کە ئەم چوارە بوون:

ھەندێکیان تەنیا لە ویکیپیدیا:دیوەخان/وتاری ھەڵبژاردە/مێژوو بەستەرێکیان پێ دراوە. بەھەرحاڵ، ئێستا چی لەو چوار وتارە بکەین؟ نیشانەی ھەڵبژێردراویان لابەین؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٦، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم سیستمەی ئێستای وتاری ھەڵبژێردراو ئەو کاتانە پەرەی پێ نەدرابوو، بۆیە پەڕەی ھەڵبژاردنیان نییە. ڕەنگە لە شوێنی تر باسی ھەڵبژاردنیان کرابێت بۆیە من نیشانەکانم پێ زیاد کردبێتن. بەڕای من بەکارھێنەرێک دەتوانێ خۆبەخشانە ناوەڕۆکەکەی بەراورد بکات بە وپ:سوھ و بڕیار بدات کە دەبێ ھەڵبژێردراو بن یان نا، ئەگەر بڕیار وابوو بمێننەوە دەتوانین پەڕەی پاڵاوتنەکە خۆمان بە ھۆشدارییەکەوە دروستی بکەین کە ئەم وتارانە پێش سیستمە نوێکە دیاری کراون کە ھەڵبژێردراو بن.--◂  ئێپین  ‏٠٧:٥٢، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: ڕاستە کە ئەو کاتە ئەم سیستمەی ئێستا کە پتەوتر و ڕێکوپێکتریشە نەبووە، بەڵام گەر پەڕەی پاڵاوتنیان نەبێت، ناتوانین بیخەینە سەر پەڕەی دەستپێک. دڵنیات دەکەمەوە زیاتر لە یەک یان دوو جار ئەو چوار وتارە نەچوونەتە سەر پەڕەی دەستپێک چونکە نموونەیەکی وەک داڕێژە:وھ/٢٠١٨/شوبات لە ئارادا نییە. ھەر بڕوانە بەشی سەر ئێرە کە داوای ھەڵسەنگاندنەوە بۆ یەکێکیان کراوە. ئەوانی تریش دڵنیام لە بێ وتاری کراون بە ھەڵبژێردراو و ڕەنگە بۆ ئەو کاتە کە بەکارھێنەری کەم و سیستمێکی خاو ھەبووە، زۆریش باش بووبێتن، بەڵام ئیتر بۆ ئێستا نا. بە ڕای من با لایان بەرین چونکە چەندین ساڵە بە دەگمەن دوو دەستکاریی باشیان تێدا کراوە. وتاری ھەڵبژێردراو بەپێی ئەوەی کە بە وتارێکی تەواو و بێکێشە مەزەندە دەکرێت، ئەگەری دەستکاریکردنیشیان زۆر کەمە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠١، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: حەزم دەکرد پێش سەری مانگ ئەم بابەتەمان یەکلایی بکردایەتەوە. دەکرێ؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٠، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش پێم باشە کە پێداچوونەوەیان بەسەردا بکرێتەوە ئەگەر دەزانرێت شایەنی نیشانی وتاری هەڵبژێردراو نییە لاببرێت.Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:١٢، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: بۆ ئەو کاتەی کە ھەڵبژێردراون، خراپ نەبووە، بەس بۆ ئێستا بە ڕای من ھیچیان بەکەڵکی باجی وتاری ھەڵبژێردراو نەماون و بە باشتری دەزانم باجەکانیان لابرێن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٥، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ ئەتوانرێت وابکرێت .Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٥٩، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە وتووێژ:بەڕێوەبەری ناسا گوازراوەتەوە

ئەمە نابێت ببێت بە وتاری هەڵبژێردراو بەڵکوو پێڕستی هەڵبژێردراو کە لە ویکی کوردی نییە. پێشنیاری هەڵسەنگاندنەوەی ئەکەم. ◂  ئێپین  ‏١٥:٥٤، ٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine ھۆکار چییە؟ تکایە ڕەخنە و پێشنیارەکەتان ڕوون بکەنەوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٥٤، ٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine تکایە لە «ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/ھەڵسەنگاندنەوە» باسێک بۆ لابردنی وەکوو وتارێکی ھەڵبژێردراو بکەوە. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٠:٣٤، ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad ھۆکارەکەی ڕوونە، ھەر ئەو جۆرەی باسی لێکرا لە ویکیپیدیاکانی تر وەکوو پێڕستێکی ھەڵبژێردراو ھەڵیان بژاردووە نەک وەکوو وتارێکی ھەڵبژێردراو (بڕوانە پەڕەی پێڕستی ھەڵبژێردراو لە ویکیپیدیای ئینگلیزی). ئێستا کە زیاتر ڕوون کرایەوە منیش خوازیاری ھەڵسەنگاندنەوەی وتارەکەم و پێم باشە وەکوو وتارێکی ھەڵبژێردراو لابردرێت. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٠:٣٨، ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ڕوونم کردووەتەوە. ئەم وتارە پێشێلی سیاسەتەکانی وتاری هەڵبژێردراو دەکات. وتارەکە نە پوختە، نە بەپێی پێویست میدیای تێدایە. بەشێوەیەکی گشتی، ئەم وتارە شایەنی ئەوەی نییە لەقەبی هەڵبژێردراوی هەبێ، بەراورد بە وتارەکانی تری ویکی کوردیی سۆرانی، زۆر لاوازە و بەپێی پێویست ناوەڕۆکی نییە و لە نرخ و لەقەبی وتارە هەڵبژێردراوەکان کەم دەکاتەوە. وەکوو باسم کرد ئەمە پێڕستی هەڵبژێردراوە، پرۆژەیەک کە لێرە جاری بوونی نییە، نەوەکوو وتاری هەڵبژێردراو.◂  ئێپین  ‏١١:٣٤، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ لابردنی وەکوو وتاری ھەڵبژێردراوم. @Tessla: دەبێت ئێستا لە وتاری ھەڵبژێردراو بێتە دەر و گەر پێت باشە ویکیپیدیا:پێڕستە ھەڵبژێردراوەکان ساز بکە و ئەوکات ئەو جۆرە وتارانە لەوێ بەربژێر بکە، زۆر سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٥٠، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ دەستان خۆش و لە وتاری ھەڵبژێردراو لایبەن. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥٥، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستە، پێویستە بکرێتە نێو پێڕستە هەڵبژێردراوەکان. هەوڵی لەگەڵ دەدەم. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٥٦، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرایە وپ:پێڕستە ھەڵبژێردراوەکان. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٢٠، ٦ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]