مەریخ
گەڕۆکی مریخ یان ئەستێرۆکی مریخ ناوی یەکێک لە گەڕۆکەکانی کۆمەڵەی خۆرە کە خولگەکەی کەوتۆتە نێوان زەوی و موشتەری بە ٢٢ مانگ و نیو، بە دەوری خۆر دا سووڕێک دەخوات.
پێرست |
[دەستکاری] تایبەتمەندییە فیزیکییەکان
گەڕۆکی مریخ ٢٢٧.٩٤٠.٠٠٠ کیلۆمەتر لە خۆر دوورە. ھەروەھا لە ڕووی قەبارەوە مریخ بە نزیکەی نیو ئەوەندەی قەبارەی زەوییەوە تیرەی دەگاتە ٦٨٠٠ کیلۆمەتر.
بارستاییی مریخ بە نۆ ئەوەندە لە بارستاییی زەوی کەمترە. وەک گەڕۆکی زەوی بە دوای تەوەرەکەیدا دەسووڕێتەوە، کە ھەر خولێک بە ٢٨ کاتژمێر و ٣٧ خولەک و ٢٣ چرکە تەواو دەکات لە کاتێکدا زەوی بە نزیکەی ٢٤ کاتژێر تەواوی دەکات.
[دەستکاری] مریخ لە کولتوور دا
لە کۆندا زانایان و فەیلەسووفانی ڕۆمانی بە گەڕۆکی مریخیان دەوت مارس، لە کاتێکدا یۆنانییەکان ناوی ئەرسیان پێ دابوو، لەبەر ئەوەی کە خوێناوییە و نیشانەی شەڕ دەگەیەنێت بە لای ئەوانەوە. مریخ بە ٢٥.١٩ پلە لارە لەسەر تەوەری خۆی. وە بەھۆی ئەم لارییەیشەوەیە کە، وەرز لەسەر مریخ دروست دەبێت. بەڵام وەرزی سەر مریخ بە بەراورد لەگەڵ وەرزی سەر زەوی، دوو ئەوەندە زیاترە، ھۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مریخ بە ٦٨٦.٩٨ ڕۆژی سەر زەوی جارێک بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە. مریخ بە خێراییی ٢٤.١٣ کیلۆمەتر لە یەک چرکەدا بە دەوری خۆڕدا دەسووڕێتەوە، کەواتە ساڵێکی سەر مریخ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی سەر زەوی بە نزیکەی دوو ئەوەندەیە.
[دەستکاری] کەش و ھەوا
گەڕۆکی مریخ کە ٢٢٧.٩٤٠.٠٠٠ کیلۆمەتر لە خۆر دوورە لە ھەر دوو ساڵ جارێک زۆر لە زەوی نزیک دەبێتەوە تا وای لێ دێ کە نێوانی زەوی و مریخ ببێتە ٧٠-١٠٠ ملیۆن کیلۆمەتر، جێگای سەرنجە کە مریخ لە ھەر ١٥-١٧ ساڵێکدا زۆر لەوە زیاتر نزیک دەبێتەوە لە زەوی کە پێی دەوترێت دراوسێیەتی، بە باشترین کات دادەنرێت بۆ بینینی مریخ لەسەر ڕووی زەوییەوە.
دەمای سەر ڕووی گەڕۆکی مریخ -٦٣ پلەی سێلێسیوسە، بەڵام ئەو کاتانەی کە گەڕۆکی ناوبراو زۆر لە خۆر دوور بکەوێتەوە بۆ دوورترین جێگا ئەوا پلەی گەڕۆکی مریخ دەگاتە -١٤٠ پلەی سیلیزی کە نزمترین پلەیە لەسەر ھەسارەی مریخ. بە پێچەوانەوە ئەو کاتانەی کە زۆر لە خۆر نزیک بکەوێتەوە پلەی گەرمی لەسەر ڕووی مریخ دەگات بە ٢٠ پلەی سێلێسیوس و بە بەرزترین پلە دادەندرێت لەسەر ڕووی مریخ.
مریخ وەک ھەموو گەڕۆکەکانی تر بە چەند گازێک دەوری لێ دراوە، وەک ئەو گازانەی کە دەوری زەوییان داوە.
[دەستکاری] نزیکترین خاڵی مەریخ لە زەوییەوە
ئەوەی شایەنی باسە، مەریخ لە ھەر دوو ساڵ جارێک زۆر لە زەوی نزیک دەبێتەوە تا وای لێ دێ کە نێوانی زەوی و مەریخ ببێتە (٧٠-١٠٠) ملیۆن کیلۆمەتر، جێگای سەرنجە کە مەریخ لە ھەر (١٥-١٧) ساڵێکدا زۆر لەوە زیاتر نزیک دەبێتەوە لە زەوی کە پێی دەوترێت (دراوسێیەتی)، بە باشترین کات دادەنرێت بۆ بینینی مەریخ لەسەر ڕووی زەوییەوە.
[دەستکاری] ئەمانەش ببینە
[دەستکاری] سەرچاوە
ماڵپەڕی رادیۆ نەوا [١]
[دەستکاری] بەستەری دەرەکی
|
||||||||