فیلمی ژیاننامەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆرێک بۆ فیلمی ژیاننامەیی سۆڤیەتی بەناوی "Chapaev" ساڵی ١٩٣٤

فیلمی ژیاننامەیی (بە ئینگلیزی: Biographical film) ژانەرێکی فیلمە کە پشتبەستووە بە مێژوو و بابەتی ڕاستەقینە (نا خەیاڵی) لەسەر ژیانی کەسێک. فیلمی ژیاننامەیی جیایە لەو فیلمانەی کە دەگووترێت "لەچیڕۆکێکی ڕاستەقینە وەرگیراوە" یان "فیلمی درامی مێژوویی". لەفیلمی ژیاننامەییدا ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵی کەسایەتییەکی ڕاستەقینە دەبینێت واتە بەهەمان ناوی ئەو کەسایەتییە ڕۆڵ دەبینێت. هەندێکجار کەسایەتییەکە خۆی ڕۆڵی خۆی دەبینێت لەفیلمێکدا کەبەمەجۆرەیان دەگوترێت ژیاننامەیی خود (auto biopics).

هەندێک نموونەی فیلمی ژیاننامەیی، بێن کینگلزی لەفیلمی گاندی (١٩٨٢) کەڕۆڵی مەهاتما غاندی بینی، جۆنی دێپ لەفیلمی (Ed Wood).

سەرچاوەکان[دەستکاری]