جیمی وەیڵز

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
جیمی وەیڵز

جیمی وەیڵز، ناوی تەواوی جیمی دۆنال وەیڵز (لەدایکبووی ٧ی ئابی ١٩٦٦) کەسایەتیی ئەمریکیە و هاوبەشە لە داڕشتنی ویکیپیدیا لە ویلایەتی ئەلاباما. وەیڵز بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری هەیە، دوو جار چۆتە ژیانی هاوسەرگیری و تاکە مناڵێکی هەیە، لەگەڵ ئەوەی ئەو لە ئەمریکا لە دایک بووە بەڵام لەساڵی ٢٠١٢ەوە لە لەندەن نیشتەجێ بووە. جیمی بە هاوبەشیی لاری سانگەر لە ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠١ پڕۆژەی ئینسکلۆپیدیای ئازادیان دەست پێکرد بە ناوی ویکیپیدیا کە ئەمڕۆ بە زیاتر لە ٢٧٥ زمان لەبەر دەستدایە و دە میلیۆن بەکارهێنەری هەیە.

سەرچاوە [دەستکاری]