ویکیمیدیا کۆمنز
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ویکیمیدیا کۆمنز یان بە شێوەیەکی سادەتر کۆمنز یەکێکە لە پرۆژەکانی ڕێکخراوی ویکیمیدیا کە ئامانجی دروستکردنی سەرچاوەیەکە بۆ پەڕگەی دەنگ و وێنەی ئازاد، زۆرینەی ویکیزمانەکان سوود لە پەڕگە ئازادەکانی کۆمنز وەردەگرن و ویکیی کوردیی سۆرانیش یەکێکە لەمان. ئەرشیفی پەڕگەکانی مێژوویی ئاڵمانیا لە کۆمنزدا هەن کە نزیکەی ١٠٠،٠٠٠ پەڕگە دەبن کە ئەمەش سەرچاوەیەکی پڕشەنگە بۆ بگەڕانی ئەم پەڕگانە.
پێرست |
وێنەی ساڵ لە کۆمنزدا [دەستکاری]
ساڵانە باشترین وێنەی ساڵ دیاری دەکرێت کە لە کۆمنزدا بارکراون ، ئەمانەی خوارەوە باشترین وێنەکانی ساڵانی ڕابردووی کۆمنزن.
ئامارەکان [دەستکاری]
- ٣٠ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٦ ، کۆمنز بووە خاوەنی یەک میلیۆن پەڕگە
- ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ، کۆمنز بووە خاوەنی دوو میلیۆن پەڕگە
- ١٦ی تەمموزی ٢٠٠٨ ، کۆمنز بووە خاوەنی سێ میلیۆن پەڕگە
- ٤ی ئازاری ٢٠٠٩ ، کۆمنز بووە خاوەنی چوار میلیۆن پەڕگە
- ٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ، کۆمنز بووە خاوەنی پێنج میلیۆن پەڕگە
- ٢٧ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٠ ، کۆمنز بووە خاوەنی هەشت میلیۆن پەڕ وە یەک میلیۆن بەکارهێنەری تۆمارکراو
- ٣١ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٠ ، شەش میلیۆن پەڕگە
- ١٧ی تەمموزی ٢٠١٠ ، حەوت میلیۆن پەڕگە
- ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ هەشت میلیۆن پەڕگە
- ٢٣ی شووباتی ٢٠١١ ، نۆ میلیۆن پەڕگە
- ١٥ی نیسانی ٢٠١١ ، دە میلیۆن پەڕگە
- ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١١ ، یازدە میلیۆن پەڕگە
- ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ، دوازدە میلیۆن پەڕگە
- ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ، سێزدە میلیۆن پەڕگە
- ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ، چواردە میلیۆن پەڕگە
- ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ، پازدە میلیۆن پەڕگە
تایبەت [دەستکاری]
- لە ئەیلوولی ٢٠١٢ کۆمنز گەیشتە پلەی ١٧٥ بەستەرە جیهانیەکان بەپێی ڕیزبەندی ئەلێکسا
کۆمنز لە مۆبایل دا [دەستکاری]
کۆمنز لە ئێستادا بۆ مۆبایل ئەپڵیکەیشنی بۆ سازێنراوە وەئەپڵیکەیشنەکە بۆ هەردوو سیستەمی کارگێڕی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەست کراوە