ئەرداڵ ڕۆناھی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەرداڵ ڕۆناھی دامەزرێنەر و بەکارهێنەری پرۆژەی ویکیپیدیا، زانستنامەی ئازادی کوردییە. لە ساڵی ٢٠٠٤دا بە دەستپێکردنی ئەو پرۆژەیە بنچینەیەکی مەزنی دروستکرد بۆ خەباتە فەرھەنگییەکان و زانستنامەیییەکان. ھەرچەند لە سەرەتادا تەنیاباڵ بوو، بەڵام کە دەچووە پێشەوە، کەسانی زۆرتر بەشداریی ئەم خەباتە دەبوون و ئەمڕۆ ویکیپیدیای کوردی بێجگە لە کورمانجی، بە دوو شێوەزاری دیکەی زمانی کوردیش بەردەستە، کە کوردیی ناوەندی و زازاکین.

ئەرداڵ ڕۆناهی لەناو گەلێک کاری کۆمپیوتەریی کوردیی دیکەشدا ڕۆڵی هەبووە. لەوانە: وەرگێڕانی بەرنامەی ئابیوۆردی بۆ کوردی لەگەڵ ڕزۆیێ خەرزی و ڕێزان تۆڤژین، ھەروەھا یەکەم داڕشتنی تەختەکلیلی کوردی بۆ سیستمە یونیکس-ئاساکان.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕۆناھی, ئەرداڵ (٢٦ی ئابی ٢٠٠٦). "ناردنی پۆستی داواکردنی تێخستنی کیبۆردی کوردی بۆ ناو FreeDesktop". ماڵپەڕی بەگزیلا. Retrieved 7-10-2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)[بەستەری مردوو]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]