میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان
د افغانستان اسلامي امارت (پەشتۆ)
Flag of the Taliban
ئاڵا
دروشم: لا ئیلاھە ئیلەڵڵا، محەممەد ڕەسووڵ ئەڵڵا
لا إله إلا الله محمد رسول الله (عەرەبی)
"ھیچ خوایەک شایەنی پەرستن نییەجگە لە ئەڵڵا، و محەممەد نێردراوی خوایە."
شوێنی ئەفغانستان
پایتەخت
و گەورەترین شار
کابول
زمانە فەرمییەکان دەری و پەشتۆ (فەرمی)[١]
ئەوانەی تر
گرووپە ڕەگەزییەکان 
ناوی هاووڵاتی ئەفغانی
دەوڵەت یەکپارچە، ئیسلامی، تیۆکراسی لەلایەن شۆڕا بەڕێوە دەچێت[٢]
 -  ئەمیری ئیمانداران[٣] ھیبەتوڵڵا ئاخوندزادە
 -  سەرۆک کۆمار[٤] عەبدولغەنی بەرادەر
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٢٦٬٨١٣٬٠٥٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
دراو ئەفغانی (AFN)
ناوچەی کاتی D† (UTC+٤:٣٠ ھیجری ھەتاوی)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .af افغانستان.
کۆدی تەلەفۆن +٩٣

میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان (بە پەشتۆ: د افغانستان اسلامي امارت‎) لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبان سەرەتا لە ساڵی ١٩٩٦ ھەتا ٢٠٠١ دامەزرێندرا و دواتر کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان جێگەی ئەو حکوومەتەی گرتەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١ بەھۆی ھێرشی تاڵیبان و ڕووخانی کابول حکوومەتەکە دیسان لەلای تاڵیبانەوە دامەزرایەوە.

دروستبوونی میرنشینی ئیسلامی لە ئەفغانستان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٢ حکومەتی کۆمۆنیستی ئەفغانستان بە ڕابەریتی نەجیبولڵا ڕووخاو. بۆیە ئەو ووڵاتە کەوتە دەست حیزبە ئیسلامەکانی ئەفغانستان، ھەر زوو ناکۆکی لە نێو حیزبە ئیسلامیەکان ھاتە ئاراوە بەم شێوەیە شەڕی ناخۆیی ئەفغانستان دەستی پێکرد، تا دەھاتیش ئاگری ئەوە شەڕە گڕی دەسەند بۆیە حکومەتی پاکستان و عەرەبستانی سعوودی چەند لایەنێکی تر بێ ئومێد بوون لە ئاشت کردنەوەی ھێزە ئیسلامیەکان بۆ بڕیاریاندا ھێزێکی تری ئیسلامی جیاواز دورست بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت کۆنترۆلی ئەفغانستان بکات، ئەمەش رێگای خۆش کرد بۆ ھاتنە سەر شانۆی سیاسیی ئەفغانستان ئەو ھێزەش تاڵیبان بوو. بۆیە ئەم بزوتنەوەیە لەساڵی ١٩٩٤ توانیان شاری قەندەھار کۆنترۆل بکات ھاتە نێو شەڕی ناوخۆی ئەفغانستان، لە ماوەێکی کورت ئەم بزوتنەوەیە توانی نزیکی ١٢ شاری ئەو وڵات کۆنترۆل بکات. تا کۆتای لەساڵی ١٩٩٥ توانیان کۆنترۆلی بەشی زۆری ووڵاتی ئەفغانستان بکەن. لە ئەیلولی ١٩٩٦ کابولیان کۆنترۆل کردوو ومیرنشینی ئیسلامی ئەفغانستانیان بە رابەرایەتی مەلا مەحەمەد عومەر ڕاگەیاندن.

داگیرکردنی ئەفغانستان[دەستکاری]

لە دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول کە ھێرشەکە لەلایەن ئەلقاعیدە بوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە حکومەتی تاڵیبان کرد کەوا ئوسامە بن لادەنو سەرانی ئەلقاعیدە ڕادەستیان بکات کە ئەوکاتە لە ئەفغانستان نیشتەجێ بوو، بەڵام بزوتنەوەی تالیبان ئەم داوایی رەتی کردەوە بە بیانووی نەبووی بەڵگەێک کە بسەلمێنێت کەوائوسامە بن لادەن ھەڵسابێت بەم کارا وە چەندین خۆپیشاندان لەناوی ئەفغانستان کرد دژبەم داوایی ئەمریکا، بۆیە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ھاوکاری ھێزەکانی ناتۆ لە رۆژی ٧ی تشرینی یەکەم ساڵی ۲۰۰۱ ھێرشی کردە سەر ئەفغانستان لە ماوەێکی کورت حکومەتەکەی تاڵیبانی رووخاندن، لەساڵی ٢٠٠١ تاکوو ئێستا جەنگی تاڵیبان و ھاوپەیمانانی ئەمریکا و حکوومەتی ئێستای ئەفغانستان بەردەوامە و لەم ماوەیەش بە ھەزاران کەس تێیدا کوژراون لەھەردوو لایەندا.[٥]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Role of the Taliban's religious police". 27 نیسان 2013. Archived from the original on 9 August 2014. Retrieved 29 September 2014. ٩ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Gunaratna, Rohan; Woodall, Douglas (2015). Afghanistan After the Western Drawdown. p. 117.
  3. ^ The full title in English is Commander of the Faithful of the Islamic Emirate of Afghanistan
  4. ^ https://www.sentinelassam.com/international/afghanistan-name-changed-to-islamic-emirate-of-afghanistan-550763
  5. ^ ئەفغانستان:زەوی جەنگە بەردەوامەکان، فلیمێکی بەڵگەنامەی کەناڵی ئەلجەزیرەیە کە ساڵی ٢٠٠٧ بەرھەمی ھێناوە