لێدوانی بەکارھێنەر:ئاسۆ
ناوەرۆک |
[دەستکاری] سڵاو
ئەم کاتەت باش کاک ئاسۆ سوپاس بۆ ڕوون کردنەوەکەت, بەس ئەتوانیت زیاتر بۆم ڕوون کەیتەوە ئەبێت ئەو وتارانەى پێشتر نوسیومن بیانگۆرم بۆ ئەو کیبۆردەى کە تۆ ناردوتە؟, ئەى چۆن ناونیشانى وتارەکە بگۆڕم بۆ ئەو یۆنیکۆدە؟ یان ئەگەر بمەوێت وەک وتارێکى تازە بیانوسمەوە ئەو کاتە یارمەتى تۆم ئەوێت بۆ سڕینەوەى کۆنەکان. سوپاس...
- سڵاو Ranndaی بەڕێز. چەند خاڵ: ١-پاش قسەکانت لە لێدوانەکاندا واژۆ و ڕێکەوت دابنێ. ٢- ئەو بەرنامەی پەڵک کوردینووسە بەشێکی ھەیە ناوی «بەیونیکۆدکردن»ە، ئەوە بەکاربێنە بۆ نووسینە پێشووەکانت. ٣- بۆ ناوی وتارەکان جارێ خۆم دروستیان ئەکەم، گواستنەوەی ناوی وتارەکان نەختێک مەترسیی ھەیە. ئیشەڵا خۆت لە داھاتوودا فێری ئەبی. زۆر سوپاس. --ئاسۆ ٠٨:٤٧, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)
[دەستکاری] سڵاو
ئه‌م کاته‌تان باش ئه‌دمینه‌کانی به‌شی کوردی سۆرانی.. ده‌ست خۆشیتان لێده‌که‌م بۆ دانانی ویکیپیدیای کوردی.. به‌ڵام من چه‌ند سه‌رنجێکم هه‌بوو ئه‌گه‌ر لێم قبوڵ بکه‌ن.. 1- به‌داخه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌دمینن و سه‌رپه‌رشتی به‌شی سۆرانی ده‌که‌ن، که‌سێک ناوێرێت شتێک بنێرێت، هه‌زارو یه‌ک ره‌خنه‌ی لێده‌گرن وه‌کو (ئه‌م بابه‌ته بۆ ویکیپیدیا نابێت، وێنه‌که‌ی هی ئه‌م که‌سه نییه،..هتد). 2- ئێمه‌ی کورد هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته قۆناغێک که له هه‌موو شتێک ره‌خنه بگرین، ئه‌بێت ئێوه شکوری خوا بکه‌ن که کۆمه‌ڵێک که‌سی وه‌ک ئێمه‌و مانان به توانای خۆمان بابه‌ت وه‌رده‌گێڕین و له ویکیپیدیا دایده‌نێێن...پێویسته له‌سه‌ر ئێوه زیاترین قبوڵ بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ته‌نها چه‌ند زانیارییه‌کی که‌میش بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. بۆ ئه‌وه‌ی به وڵاتانی تر بگه‌ینه‌وه. 3- من کۆمه‌ڵێک ژیانی ئه‌کته‌رانی تورکم کردبوو به کوردی، به‌داخه‌وه که ئێستا سه‌یر ده‌که‌م وێنه‌کانیانتان لابردووه. باوکه‌که‌م خۆ من له ئاسمانه‌وه وێنه‌کانیانم نه‌هێناوون، هه‌موو وێنه‌کان هی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه خۆیانن... 4- ئێمه‌ش ئه‌توانین به ئاره‌زووی خۆمان بابه‌ته‌کانی به‌شی کوردی سه‌قه‌ت بکه‌ین و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیشتان نه‌بێت له‌سه‌ری، ئه‌و کات هه‌موو شته‌کانتان بێ هووده ده‌بێت (ئه‌مه‌یان ته‌نها بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌یه).. ئه‌گینا ئێمه‌ش خۆپیشاندانتان به‌رانبه‌ر ده‌که‌ین.هههههههه.... 5- ئه‌م شێوه نوسیانانه‌ی جه‌نابتان که له‌سه‌ره‌وه یه‌ک لیست داده‌نێنن و ده‌ڵێن" ئه‌م بابه‌ته بۆ ویکیپیدیا نابێت". وامان لێده‌کات که هه‌ر هیچ بڵاو نه‌که‌ینه‌وه.. باوکه‌که‌م ئێمه‌ش خوێنه‌وارین و چه‌ندین زمان ده‌زانین، قابیله ته‌له‌به‌یه‌کی ناوه‌ندی له ئێمه شاره‌زایی باشتر بێت..؟؟ هیوام وایه وه‌ڵامم به‌نه‌وه ئیتر سوپاس
- سڵاو سەرچاوم بەڕێز بەکارھێنەر:Ghamgeen. ویکیپیدیا جیاوازە لە سایتەکانی تر. دامەزرێنەرانی سەرەکیی ویکیپیدیا (ئینگلیزی دەڵێم) ئامانجیان لە ویکیپیدیا:پێنج کۆڵەکەدا ڕوونکردووەتەوە. ئەگەر ئێمە لەسەر ئەو کۆڵەکانە کار نەکەین، بەشی کوردی دادەخەن. بۆ وێنەکان: Wikipedia is free content دروستە وێنەکان ھی ئەو کەسانەن بەڵام ھەر وێنەیەک بەرھەمێکی ھونەرییە و خاوەنێکی ھەیە. بۆ دانانی لە ویکیپیدیا دەبێ خاوەنەکەی بە فەرمی ئیجازە بدات. کورە جا چ کێشەیەکی ھەیە با وتارەکە وێنەی نەبێ. ھەر کەسێ وێنەی ویست لە سایتێکی ترا بیدۆزێتەوە. ئەوەی زۆرزۆر لە ویکیپیدیای کوردی بۆمان گرنگە، دروست نووسین کوردی و بەکارھێنانی پیتە دروستەکانی کوردی لە ستانداردی یونیکۆددایە. تکایە ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بە باشی بخوێنەوە و تەختەکلیلی چاوگ و پەڵک کوردی‌نووس بەکاربێنە. ئەگەر وا نەبێ لەسەرەوەی وتارەکەدا تاگی خاوێن‌کردن دادەنێین. زۆر سپاس، ھیوادارم بەردەوام بیت لە بەشداری کردندا.، گەورەم من ئەدمین نیم!! من بەکارھێنەرێکی ئاساییم بەس کەمێ جموجووڵم زۆرە ھاھاھا --ئاسۆ ١٥:٢٧, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)
[دەستکاری] زانیاری پارێزگا و نەخشەی شوێن
سڵاو مامە ئاسۆ ، ماندوو نەبی. دو پرسیارم ھەبوو: ١. ئەرێ لە سەر ویکیپیدیای کوردی داڕێژە:زانیاری پارێزگامان ھەیە؟ زۆر گەڕام بەڵام ھیچم دەست نەکەوت. ٢. بێجگە لە ئێران ، نەخشەی شوێنی ھیج وڵاتی دیکەمان ھەیە؟ ئەگەر نیمانە چۆن سازی کەم ، زۆرم حەول دا بەڵام نەمتوانی دروستی بکەم ، تکایە یارمەتیم بدە.merkhas وتووێژ ٢١:١٩, ١٤ نیسان ٢٠١١ (UTC)
- سەرچاوم ڕۆحەکەم، ١- داڕێژە:زانیاریدانی نیشتنگە بۆ ھەموو نیشتنگەیەک ئەبێت (جگە لە وڵاتەکان کە ئابوورییان ھەیە). بۆ پارێزگا بۆ «جۆری نیشتنگە» بنووسە «پارێزگا». ٢- بۆ نەخشەی شوێنەکانیش، خۆم بۆ چەند وڵاتێک دروستیان ئەکەم. سەرنج بدە بزانە چی ئەکەم. سپاس --ئاسۆ ٠٧:٥٣, ١٧ نیسان ٢٠١١ (UTC)
[دەستکاری] ڕاپرسی بۆ شێوازی کات و ڕێکەوت
سڵاو کاک ئاسۆ. ماوەیەکە دیارت نییە! ھیوادارم بێوەی بی. لە "ڕاپرسی بۆ شێوازی کات و ڕێکەوت" زۆرینەی بەکارھێنەران لەسەر شێوازی "ڕێکەوت" باسیان کردووە بەڵام باسی "کات"یان ھیچ نەکردووە. ئەو ھاودەنگییە لەنێو بەشداربوواندا ھەیە کە ڕێکەوت ئەبێ بۆ نموونە بە شێوازی "٣١ی ئازاری ٢٠١١" بێ. بەڵام ئەی کات؟! ئایا بە ڕای تۆ لە بەشی ئاکامدا بنووسم گەیشتین بە ھاودەنگی یا نە؟ ئەگەر گەیشتین، ئەوە لە کوێ ئەبێ داوای گۆڕینی بکەین؟ سپاس.--Aza ١٢:٥٩, ٤ ئاب ٢٠١١ (UTC)
- سڵاو مام ئازا. :) سپاس ھێشتا زیندووم. ئەگەر بەرنامەی میدیاویکیت داگرتبێت و کارت پێکردبێت دەبینی لە فۆڵدری \languages\messages دا بۆ ھەر زمانێک فایلێکی php ھەیە. لە MessagesFa.php و MessagesAr.php دا سەیری بەشەکانی $datePreferences و $defaultDateFormat و $datePreferenceMigrationMap و $dateFormats بکە و ھەڵیانسەنگێنە لەگەڵ ئینگلیزی و کوردی‌دا. دەبێ بەرنامەنووسانی ویکیمیدیا ئەم فایلەمان بۆ نوێ بکەنەوە کە پێویستی بە تۆمارکردنی باگێکە لە bugzilla. بۆ زۆربەی داواکارییەکان لە باگزیڵا ڕاپرسیی ناوخۆی کۆمەڵگا پێویستە بۆیە ئەو ڕاپرسییەم دانا. بە داخەوە من لەبیرم کرد کە ڕێکەوتێک بۆ دوایی ھاتنی دابنێم و ئەم چەند مانگەش کەس بەداوی نەکەوتووە. ڕاپرسییەکان دەبێ زوو بە ئاکام بگەن و کێشەیەک چارەسەر بکەن ئەگرنا دوای ساڵێک و دوان ئیتر بە کاری چی ئەخۆن؟ خۆم کارەکانی ئەم داواکارییە دەکەم ھیوادارم بۆ داھاتوو بەکارھێنەرانی نوێ چالاک‌تر بن لەم بوارانەدا. تکایە ئاگادارییەکەی لابە. سپاس.--ئاسۆ ١٨:٣٠, ٢٣ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
[دەستکاری] باگزیلا
کاک ئاسۆ گیان، لەگەڵ ڕێزم. ببورە، پرسیارێک سەبارەت بە دروستکردنی باگ لەسەر باگزیلا. من نەختێکی خەریک بووم کەمێکم سەر لێ دەر کرد بەڵام بە باشی بەشەکانم بۆ ڕوون نەبۆوە. ئەگەر دەکرێ بۆ ئەم دوو نموونەیە بڵێ دەبێ چ بکەین؟
- بۆ ئەم ڕاپرسیە لە پاش گەییشتن بە ئاکام، product و Componentەکە دەبێتە چی؟ (Productەکە دەبێتە Wikimedia و Componentەکە دەبێتە site requests ھەر وەک "ڕاپرسی بۆ بۆشایی ناوەکانی ویکیپیدیا و دەروازە" کە لە ویکیپیدیا:دەروازەی بەکارھێنەران/ئەرشیڤ کرا؟ )
- بۆ نموونە ڕاپرسییەک دادەنێین بۆ گۆڕینی ckb بۆ شتێکی‌تر (ئەمە تەنیا نموونەیە و من ھیچ کێشەیەکم لەگەڵ ckb نییە). بۆ ئەم کارە ئەم product و Componentە دەبێتە چی؟
--merkhas وتووێژ ١٩:٤٥, ٢٩ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
- کاک ئاسۆ گیان وەڵامەکانم دیتەوە، خۆ نەمزانی وا درەنگ دێیە سەر ویکیپیدیا، دەنا نەمدەپرسی.


- ھیوادارم لە گشت کاتەکانی ژیانت ھەر سەرکەوتوو بی. لەگەڵ ڕێزم.--merkhas وتووێژ ٢٣:٤٠, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠١١ (UTC)
[دەستکاری] پوچەڵکردنەوەی دەستکاری داڕێژەکان
- مامە ئاسۆ دیمانەت بەخێر.
یەک دوو دەستکاری منت پووچەڵکردبۆوە لەسەر داڕێژەکان، تێنەگەیشتم بۆ. سەرەتا وامزانی لەبەرئەوەی لەنێو تاگی noinclude ـنەبوون هەندێکیان بۆیە، بەڵام دەستکارییەکی وەک ئەمە بەدەرە لەو حاڵەتە. هیوادارم هۆکارەکەیم پێ بڵێیت تا چاکی بکەم. هەر بژی --برووسک ٢٠:٣٣, ١ شوبات ٢٠١٢ (UTC)
- کاکە برووسک گیان پێم زۆر سەیر بوو زەحمەتت کێشاوە و ئەو ھەموو داڕێژەت دەستکاری کردووە سپاس. بەڵام «پۆل:داڕێژەکان» قازانجێکی نییە بۆمان. ئەگەر ئەتویست لیستی داڕێژەکان ببینی ئەمەیە: لیستی داڕێژەکان. بەڵام خۆزگا ئاوات ئەکرد: «پۆل:داڕێژەکانی وڵاتان» یان «پۆل:داڕێژەکانی فڵان». سپاس --ئاسۆ ٢٠:٥١, ١ شوبات ٢٠١٢ (UTC)
[دەستکاری] وێنەکان
کاک ئاسۆ گیان ئەم کاتەت باش، داوای لێبوردن دەکەم ماوەیەک بە ھۆی ھەندێک گرفت نەمتوانی سەردانی ویکیپیدیا بکەم. سەبارەت بە وێنەکان کە لەسەر پەڕەی لێدوانی کاک ئازا نووسیوتانە منیش لەگەڵ ڕای ئێوەم، وا باشترە ئەم وێنانەی کە ئازادن بگوازرێنەوە بۆ سەر کامنز ھەر وەک ویکیپیدیاکانی‌تر. بۆ وێنەکانی‌تریش با بەکارھێنەر ئازاد بێ کە لەسەر ویکیپیدیای کوردی وێنەکە بار دەکا یان لەسەر کامنز، کە بە ڕای من باشترە ئەم وێنانەی کە ئازاد نین ھەر لێرە بار بکرێن. ھەر کارێک کە پێویستە من ئامادەم بەشداری بکەم.
سەبارەت بە پەڕەی دەستپێک، دەستەکانت خۆش بێت، منیش ماوەیەک بوو کە دەمویست ئەم داواکارییە بکەم، ھەندێک لە ھاوڕێکانی خۆشم بە ھۆی سەرلەشێواوی نەیاندەتوانی بەشداری ویکیپیدیای کوردی بکەن. ھەڵبەت پێشنیارێکم ھەیە ئەگەر دەکرێ با ھەندێک یارمەتی و ڕێنوێنی خێرایی بە وێنە یان فیلم دروست بکەین، چوونکو ئەم ڕێنوێنییانەی کە لەسەر ویکیپیدیای کوردی ھەنە، زۆر تێکەڵ پێکەڵە و وتارەکەیان درێژە و زۆر کەس حەوسەلەی نییە بیانخوێنێتەوە، ئەگەر ئەم پێشنیارەتان پێ باشە من ئامادەم ئەم وێنانە دروست بکەم.--merkhas وتووێژ ١٤:٥٣, ٤ شوبات ٢٠١٢ (UTC)
- ژیانت باش بەڕێز گیان، بۆ وێنەکان لە بیرم کردبوو! ھەر لەم ڕۆژانەدا چاکیان ئەکەین. بۆ پەڕەکانی یارمەتی و ڕێنوێنی: زۆربەیان ھین مانگە یەکەمەکانی دامەزرانی ئەم ویکیپیدیایەن و زەحمەتی بەڕێز Marmzok. لەو کاتەدا ھێشتا بڕێک لە بەشەکانی میدیاویکی نەکرابوون بە کوردی و ھەروەھا کۆمەڵگاکەش باش ڕێنەکەوتبوو و لەسەر زۆر شت کێشەمان بوو. لە ھەموو شت‌دا لاسایی پەڕەکانی ئینگلیزمان ئەکردەوە کە پێموایە زۆر کارێکی باشمان نەکرد. بۆ نموونە دەروازەی بەکارھێنەران کە لە پێش گۆڕینی شێوازەکەی زۆر وتووێژی تێدا ئەکرا یان مێزی زانیاری. ئێستا زۆر شت گۆڕدراوە ئەزموونمان زۆر بووە و بەکارھێنەری شارەزامان زۆرترن. پێم وایە ئێستا کاتی پیاچوونەوەی پەڕەکانی پرۆژە و ڕێنوێنی و یارمەتییە. وردەوردە ھەموویان چاکدەکەینەوە. بۆ دروستکردنی وێنە و ڤیدیۆش دەستت ماچ ئەکەم و زۆریش مەمنونت دەبم. سپاس و سەرکەوتوو بیت.--ئاسۆ ١٥:٥٤, ٤ شوبات ٢٠١٢ (UTC)
[دەستکاری] ویکیپیدیا:فێرکاری دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە
ئەرێ کاک ئاسۆ چۆنە؟ بەکاردێ؟--merkhas وتووێژ ١٣:٣٤, ٥ شوبات ٢٠١٢ (UTC)