ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژی/ھەڵبژاردنەکان/٢٠١٩

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی

ڕێکەوت: ‏٢١:٤١ (UTC)، شەممە، ٢٧ نیسان ٢٠٢٤ (پاکسازی)
لێرە پاڵاوتن بۆ ئەندامانی لیژنەی ناوبژی بەڕێوە دەچێت. ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون پێویستە بە باشی سیاسەتەکانی لیژنەیان خوێندبێتەوە و شارەزای ھەموویان بن. پێویستە دەنگدانەکانی بەکارھێنەران دەقی ڕوونکردنەوەیان لەگەڵ بێت (بۆچی لەگەڵ یان دژی بەکارھێنەرن)، ھەرچۆنێک بێت، کۆتا بڕیار لەدەستی لیژنە خۆیان دەبێت. تکایە لە بەشە شیاوەکانی دیاری کراون لێدوانەکانتان بنووسن.


پاڵاوتنەکان:

ئەوانەی دەتوانن خۆیان کاندید بکەن:

(بـ): ھەژمارەکانیان بەربەست یان بان نەکراوە یان لە پڕۆسەی بەربەستن نین؛
(پـ): شارەزای سیاسەتی دەستگەیشتن بە دراوەی تایبەتیی ناگشتییە؛
(تـ): گرێبەستی تایبەتێتی زانیاریی ناگشتی واژوو کردووە؛
(نـ): ھەموو ئەو ھەژمارانەی کە پێشووتر ھەیانبووە یان ئێستاش ھەیانە خستوویانەتە ڕوو.

ھۆشدار: ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون دەبێت بزانن کە بە شێوەیەکی توند لێکۆڵینەوە لەسەر کردەوەکانی ڕابردوویان دەکرێت، لەسەر ویکی و لە ھەندێک حاڵەتدا لە دەرەوەی ویکیش. ئێمە بەرپرسیاری ھەڵدانەوەی ھیچ باسێک نین و دەبێت ئەوەش بزانن کە ئەم لێکۆڵینەوانە دوای پاڵاوتنیش بەردەوام دەبن.

کاندیدەکان

Kushared

وردەکارییەکانی ھەژماری بەکارھێنەر Kushared (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · لۆگەکان · لۆگە ئامانجەکان · لۆگی بەربەستن · پێڕستکردنی بەکارھێنەر · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی · گووگڵ). ڕێکەوتی خۆپاڵاوتن: ٢ی ئابی ٢٠١٩، سەعات ‏‏١٥:٠٦ (کگھ)


من وەک بەشداربوویەک لەساڵی ٢٠١١ەوە لەویکیپیدیا دەستمپێکردووە، تا ئێستا نزیکەی ١٠ هەزار بەشداری و ١٣٠٠ وتارم نووسیووە. لەزۆربەی وتووێژ و کێشەکانی ویکیپیدیا خۆم بەدوورگرتووە لەبەر ئەوەی زانیومە تەنیا کات کووشتنە و بێدەرەنجام دەمێننەوە، خەڵکی و خوێنەرەکانی ویکی کەس لەم وتووێژانە کەڵك وەرناگرێت بەڵکوو تەنیا ناوەڕۆکی وتارەکان دەمێننەوە کە سوود ببەخشن بەکۆمەڵگا، بەڵام درووستکردنی لیژنەیەکی دادوەری سەرەتایەکی باشە بۆ بڕیاردان لە نموونەی ئەو گرژیانەی لەماوەی ڕابردوو ڕوویانداوە و دەکرێت مەسەلەکان باشتر یەکلایی بکاتەوە ئەگەر لەداهاتوو هاتنە پێشمان.— ئەم لێدوانە لەلایەن Kushared واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

لێدوانەکان

  • لەگەڵ: کاک کوشەیرد ھەرگیز کێشەی لایەنگری نەبووە. چەند بەکارھێنەرێک تەنانەت ڕاستەوخۆ بێزاریان کردووە بەڵام ئەو ھەر لەسەرەخۆ بووە و نەتەقیوەتەوە. ھەموو کاتێک ھەوڵی داوە کێشەکان بە ھێمنی چارەسەر بکات.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٤٦، ٤ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]