ویکیپرۆژە:بۆلیوود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری یەکەم فیلمی بۆلیوود (کەبەدەنگەوە دەرهێنرابێت) ساڵی ١٩٣١

ویکیپڕؤژەی بۆلیوود وەک هەر ویکیپڕۆژەیەکی دی ئامانجی خزمەتکردنەوە و باشتکردنی ویکییە بەشێوەی ڕێکخراوە ، ئارەزوومەندانی بۆلیوود دەتوانن یارمەتیمان بدەن بۆ باشتکردنی وتارەکانی بۆلیوود لە ویکی سۆرانی بەشێوەیەکی زانستی.

بۆلیوود چییە؟[دەستکاری]

بۆلیوود ناوێکی نافەرمییە لەلایەن مێدیاکانەوە بەکاردێت بۆ کارخانەی یان پیشەسازی فیلمە هیندییەکان کە دەکەوێتەی ناوچەی مەننەت لە مۆمبای لە ھیندستان. زۆر جار بۆلیوود بە سینەمای ھیندستان دادەنرێت. بەڵام لە ڕاستیدا ئەو ناوە تەنیا بۆ ئەو فیلمانەیە کە بە زمانی ھیندیین وە زۆرجار زمانی ئوردوویش بەکاردێت. وشەی بۆلیوود لەئەنجامی لێکدانی وشەی بۆمبای (ئەو ناوە بۆ شاری مۆمبای بەکاردەھات تاکوو ساڵی ١٩٩٦) و ھۆلیوود ھاتووە. زۆرینەی فیلمەکانی بۆلیوود یاخوود ھەمووی گۆرانی سەمای تێدای کە بەیەکەوەش تۆماردەکرێن و زۆرینەی گۆرانییەکانی بەشێوەی پلەی باک واتە لەلایەن گۆرانیبێژانی دی دەوترێت. وە ماوەی فیلمەکانی بۆلیوود زۆر درێژترن لە چاو فیلمەکانی ھۆلیوود بەجۆرێ ماوەی فیلمەکان درێژترن لە دوو کاتژمێر.

بۆلیوود و کوردستان[دەستکاری]

پەیوەندییەکی لە مێژینەیی هەیە لە نێوان بینەری بۆلیوود لە کوردستان هەر لە هەشتاکان و نەوەدەکان لە سینەماکانی باشووری کوردستان فیلمەکانی بۆلیوود پەخشدەکران ، بۆلیوود بینەرێکی زۆری هەبووە وە لە ئێستاشدا هەر بینەری خۆی هەیە ، بۆیە لە ڕێگەی ئەم ویکیپڕۆژەیە هەوڵدەدەین ئەو پەیوەندییە فراوانتر بکرێت لەڕێگەی زانیارییەکانی ویکیپیدیا لەسەر فیلم و ئەکتەرە هیندییەکان وە هەر بابەتێکی پەیوەندیدار بە وڵاتی هیندستان و دەورووبەری. ، سەرەتای کارەکانمان لە فەیسبووک دەستیپێکردەوە کە یەک دوو ساڵ دەبێت بۆیە ئەرشیڤێکی باشیشمان هەیە وە دامەزرێنەران و بەشداربووانی ئەم پڕۆژەیە هەوڵدەدەن بەپێێ توانا بابەتەکان لە ویکیپیدیای ئینگلیزی و ماڵپەڕە هاوپەیوەندیدارەکان بە بۆلیوود نموونەی bollywoodhungama زانیاریی لە ویکیپیدیای سۆرانی بنووسن وە ئێمە لە فەیسبووک پێشتر چەندین نموونەی کارمان هەبووە بۆیە کارەکە ئاسانترە بەشێک لە ئەرشیڤی خۆمان کە لەویکی ئینگلیزی و نموونەی بۆلیوود هەنگاما وەرگێڕدراوە کە ماڵپەڕێکی ناسراوە ، ئەوا ئەو بابەتانە دەگوازینەوە بۆ ویکی سۆرانی لە پێناو ئەوەی ویکیپیدیا و زمانی کوردیش لە زانیارییەکان بێبەش نەبێت گواستنەوە و بابەتە نوێیەکانمان لەڕێگەی کاک محەممەد (kushared) و هەژماری ئەوەوە بڵاودەکرێتەوە.

نموونەی کارەکان[دەستکاری]

ئەمەو دەیەها بابەتی دی و هێشتا کارەکان بەردەوام دەبێت ...

ئەندامانی پڕۆژە[دەستکاری]

دامەزرێنەران[دەستکاری]

  • شکار هیوا
  • شکار شەوکەت

بەشدرابووان[دەستکاری]