لێدوانی بەکارھێنەر:Diyako kazm

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Diyako kazm!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٤٠٠ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

چالاکWьтуwеж (٦ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٦:٣٥, ٢٧ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

بەردەوامیی[دەستکاری]

ئەزیزم، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. کارەکانت زۆر جوان و ڕێک و پێکن، ئێمە لێرە بەتەواویی پێویستمان بەخەڵکانی وەک بەڕێزتە. بەهیوای بەردەوامی و هەربژیت --◂ برووسک وتووێژ‏١٦:٣٥، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بەڕێز بروسک، کاکە من قوتابی ئێوەمە و بە دڵنیایی ئەوە ئەرکە لەسەر شانم، ڕیز و خۆشەویستیم هەیە کە کاتت تەرخان کردوەو دەستخۆشیت لێم کردوە، لە خزمەت دام.--Deioces Medes ‏٠٦:٥٣، ١١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

حەددمان نییە کاکە دیاکۆ. بچووکیت دەکەین. بەهیوای بەردەوامیت. هەرچییەکت پێویست بوو، خێرا بپرسە. هەربژیت --◂ برووسک وتووێژ‏١٥:٢٦، ١١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


بە دڵنییایەوە کاکه ، دەست خۆش، سپاس --Deioces Medes ‏٠٧:٤١، ١٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

سڵاو و ڕێز بروسکی بەڕێز ، کاکه پرسیارم هەیە سەبارەت بە دانانی وێنه، من چەند وێنەیەکم داناوە کە بەداخەوە چەند کاربەرێک ڕەشیان کردوونەوە، دمەوە بزانم چ بکەم کەوا ڕەش نەکرێنەوە ، ئەگەر من وەدیهێنەری وێنەکان نەبم و سەرچاوه ڕاستەقینەکەش نەناسم و نەیزانم ئەبێ چ بکەم؟ خەریکەم ئەو شته سەرم دێشێنێ بە سپاسەوە

سڵاو براکەم. ئەگەر خۆت خاوەنی وێنەکە نەبی نابێ باری بکەی دەنا دەیسڕنەوە. بە کورتی تۆ تەنیا دەتوانی وێنەیەک بار بکەی کە خۆت گرتبێت. پرسیاری تر ھەبوو لە خرمەتتدام. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٢، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


سپاس چالاکی بەڕێز ، کاکه ئەمە شتێکی ناخۆشه ، لەبەروەی خۆ من شەمایلی ئادەمم نەبینیوە ، کەواته ئەگەر بمەوێ لەسەر ئەو بابەت بنوسم دەبێ وێنەیەک دابنێم کە خۆم دروستم کردبێ یان گرتبم.. هەهەهە ، کاکه دیسان سپاس --Deioces Medes ‏١٢:٥٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

بە ھەر حاڵ ئێمە ناتوانین بەرھەم و زەحمەتی خەڵک بەبێ ئیزنی خاوەنەکەیان بڵاو بکەینەوە چون ھەموو بەرھەمێک مافی بڵاوکردنەوەی ھەیە (کۆپی ڕایت). خۆ ئەگەر مافی بڵاوکردنەوەکەی ئازاد بێ ئەوە ئەگەر وێنەکە ھی خۆشت نەبێ دەتوانی باری بکەی و پێویست ناکا حەتمەن خۆت وێنەکەت گرتبێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٥، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەست خۆش حەیاتم، لەمەودوا زۆرتر گرینگی بەوە دەدەم ، ڕێزم هەیە بۆ جەنابت --Deioces Medes ‏١٣:٠٦، ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

پیرۆزبایی[دەستکاری]

پێشکەش بە تۆ

کاکە دیاکۆ، دەستخۆشی لە نووسینی ئەو وتارە جوانانەی ئەکەم کە نووسیتە، یەخوا دەستەکانت خۆش بێت و لەشت ساغ بێت. مادیوتووێژ (١٨ی ڕەشەمەی ٢٧١٤) ‏٢١:٤٢، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس و خۆشەویستی بەڕێزم ، ئەرکی خۆمه و دەستخۆشی ئەوە ئەکەم کاتت داناوه تا بۆ من بنووسیت ، سپاس --Deioces Medes ‏٠٦:٥٢، ١١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

گوندەکانی سەردەشت[دەستکاری]

سڵاو کاک دیاکۆ. براکەم ژمارەیەکی زۆر لە وتاری گوندەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان نووسراون؛ وەک ھی مەھاباد، سەقز، دیواندەرە، بۆکان، سەوڵاوا، مەریوان و ... . جا دەمەوێ بزانم جنابت شارەزای ناوی کوردی گوندەکانی سەردەشت ھەی یان نا؟ چون خۆت دەزانی ناوە کوردییەکان لەگەڵ ھی فارسی زۆر جیاوازن بۆ نموونە کەس نازانێ گرور لە کوردیدا گەرۆر دەخوێنرێتەوە.
جا وتم بزانم چەندە شارەزای. ئەگەر شارەزا بی دەتوانین بە بۆت ھەموویان دروست بکەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٣، ٢١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


کاکە ولله زۆرینەیان دەزانم تۆ پێم بڵێ و بامن هەموویانت بۆ بنووسم حەز دەکەی تۆ بە فایلێک بۆم بنێره با من ئەوەی زانیم کوردیەکەت بۆ لە پێشی بنووسم لە خزمەت دامه.--دیاکۆ ماد ‏١١:٥٩، ٢١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستت خۆش بێ کاک دیاکۆ. ئەوە فایلەکەم نارد؛ فایلێکی ئیکسێلە. ستوونێکە نووسراوە «اسم روستا بە کردی» تکایە لەوێدا ناوی گوندەکان ئەوی زانیت بینووسە دوایی ھەموویان بە بۆت دروست دەکەم. ھەر کات تەواو بووی بۆم بنێرە. سپاس بۆ یارمەتیت.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠١، ٢١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە چێکی ئیمێیلەکەت بکەوە بۆم ناردی ، ئەگەر کەم و کووڕیم هەبێ بمبوورە ، سپاس --دیاکۆ ماد ‏٠٨:٢٨، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC) ببورە کاک چالاک، لە ناو فایلەکەدا چەند تێبینیێکم داناوه ، بۆ نموونه دوو دۆڵەتووی تێدایه کە یەکێکیان هی نەڵێنە و یەکێکیان هی مامەش، یان نێزێی ناوەند هەر بوونی نیه و چەند شتێکی تریش چاوێکی پێدا بخشێنە--دیاکۆ ماد ‏١٠:٤٩، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەست و چاوت خۆش بێ کاک دیاکۆ؛ لەشت ساغ بێ. جارێ تەماشام نەکردووە چون پاشگری فایلەکە xlsxە و دەبێ بیکەمە xls بۆ ئەمەش داوام لە یەکی تر کردووە. ئەگەر سەیرم کرد پێت دەڵێمەوە. بژیت.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٧، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە خزمەتت دامە کاکە ، خۆشەویستی .--دیاکۆ ماد ‏١١:٠٣، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کیبۆرد[دەستکاری]

سڵاو کاک دیاکۆ. بەڕێز وا دیارە کیبۆردی کوردیی جنابت ستاندارد نییە. چ کیبۆردێک بەکاردەھێنی ھەتا بتوانم یارمەتیت بدەم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٠، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


کاکه چاوگه!!!--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٩:٠٣، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سەقەتە مام دیاکۆ! نازانم بوایە. تکا دەکەم ئەمانەی kurditgroup بەکاربھێنە چون ھەر ئێستا ھەموو نووسراوەکانت چاکسازی دەوێ. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٠، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


کاکە کامە نووسراوە پێم بڵێ،، من پێشتر هی کورد ئای تی گرووپم بە کار دەهێنا بەڵام کە بینیم چاوگ ستانداردی ویکی پێدیایە گۆڕیم تکایه ، ئەو نووسراوانەم کە ناتەواون بۆم لینک بکە با تەماشایەکیان بکەم ، بزانم کێشە چیه؟؟ سپاس--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٩:٥٢، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر بۆ نموونە ئەم ڕستەیەی ئێستات: نووسراوە «تکایه» کە چی بە ستانداری ویکیپیدیا «تکایە» دروستە (جیاواری لە پیتی «ە»دایە). سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٠، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکه له کیبۆردی من H و E هەردووکیان هەر [ه] دەنووسن ، بەڵام لەبەر خۆش دەستی من بە کار دێنم. کێشەکە هەر ئەوەیە؟ کیبۆردەکەم دەگۆڕم بزانم چاک دەبێت!! بەڵام دیسانیش هەر دەبێ E بەکار بێنم لەبەرەوەی ئەگەر H به کار بێنم ئەوە دبێ له جیاتی وەرەوە بنووسم وه ره وه --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١١:٣٧، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نابێ ئاوا بێ. دەبێ H بە ه بنووسێ و E بە ە. ئەم دووانە زۆر جیاوازن. خۆت تاقی بکەوە بزانە فەرقیان چییە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٤، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


یانی H هـ بنووسێ و E ە؟؟؟ یان بە پێچەوانه؟ --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٢:٢٨، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

؟؟؟؟ --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٥:٤٥، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ H بە ھ و E بە ە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣١، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


تەواو کاکه تێ گەیشتم سپاس (دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٢٠:٥٣، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مامە ھێشتا ھەر بە کیبۆردە کۆنەکە کار دەکەیت! تکایە دروستی بکە و زەحمەت مەخە بەر کەسانی تر! ویکیپیدیا:نووسینی کوردی --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٥:٢٣، ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاسۆ گیان کاکە سەرم لێ شێواوه، که چاوگم به کار دەهێنا، چالاک ئەیوت کورد ئای تی گرووپ به کار بێنه!!! ئێستا ئەو به کار دێنم ، تۆ دەڵێی زەحمەت مەخه بەر کەسانی تر، به هی ویندۆز ٨ خۆی کار دەکەم ، هەر ئەڵێن نابێ!!!--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٦:٢٨، ٢٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چالاکیش پێتی وتووە بەڵام منیش پێت ئەڵێمەوە. کێشەکەت ئەمەیە: مەسەلەن کاتێک ئەنووسی «مەخە» تۆ ئەم دوگمانە لێ ئەدەی: M+E+X+H . ئەوە ھەڵەیە! ئەبێ بنووسی: M+E+X+E. ئۆکەی؟!--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٢٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بڕوا بکە پێشتر وەهام دەنووسی، ئەوە بوو چالاک وتی سەقەتە منیش گۆریم و زۆر پێ چوو تا عادەتم پێی گرت، زۆر باشە کاکە ئەگەر کێشەکە تەنیا ئەوە بێت ئەوە چیتر دووبارە نابێتەوە، تکایە ئەگەر کێشەی تر هەیە پێم بڵێ و ئەوەی ئێستا نووسیومە، بزانه هیچ کێشەی هیە؟--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٧:٥٨، ٢٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قوربان گیان «بزانه»کەت دیسان وایە!--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٨:٣٤، ٢٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شەرتبێ ڕاست ئەکەیت، کاکە ئەیەوێت تا ڕادێم--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٨:٤٧، ٢٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زانیاریدان[دەستکاری]

سڵاو کاک دیاکۆ. براکەم دەتەویست چ زانیاریدانێک دروست بکەی؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٤، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


سڵاو کاکه ببوره، بە مۆبایل لەسەر خەت بووم ، کەس نازانێ چیم کردوە، هاها،

کاکه ئەگەر بۆت ئەزیەت نەبێ

زانیاریدانی ڕووبار، یاریگای وەرزشی، شارەکانی ئەوسترالیا، مەمنوون ئەبم.--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١١:٠٠، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC) سپاس[وەڵامدانەوە]

حەولت جێی ڕیزە. کاکە شارەکانی ئۆسترالیا وەکوو چی؟ لە کوێت دیوە؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٢٠، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


سپاس کاکه، تۆ خۆت شایەنی ڕێزی،

وەکوو ئەوه --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١١:٤٢، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە ھەر یاریگاکە ماوە. ئەوت لە کوێ دیوە؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٤، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


سڵاو کاکه ماندوو نەبی و دەست خۆش وەلله ئەوەتا ئەویش، هەر تەواو بووی لینکەکەم بۆ لێره دانێ، زۆر سپاس--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٨:٢٥، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژە:Infobox river و داڕێژە:Infobox Australian place ئامادەیە و ئەوەی تریش بەسەر چاو--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٥٨، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مامە داڕێژە:Infobox stadiumیش دانرا تەنیا ھەندێکی وەرگێڕان دەوێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٦، ١٩ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستەکانت خۆش بن، سپاس بۆ ئەو ماندوو بوونەت--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٧:٤٩، ١٩ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوی مانگ[دەستکاری]

سڵاو کاک دیاکۆ و سپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت. کاک دیاکۆ گیان تکایە ناوی مانگەکان بە ناوی پەسندکراوی ویکیپیدیا کە سوریانییە بنووسە ھەتا وتارەکان شپڕێو نەبن. ھەڵبەت منیش لەم ناوانە جوان ناگەم و دەزانم ھەندێک زەحمەتە بەڵام بۆ ئەوەی بزانی ناوی مانگەکان چۆناوچۆنە دەتوانی سەیری وتاری ڕۆژژمێری گریگۆری بکەی و بە ھاسانی ناوەکان بکەیتە سوریانی. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣١، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس کاکه بۆ ئەو ئاگادار کردنەوەت، ولله خۆشم دەزانم، بەڵام هەموو جارێ لەبیر دەکەمەوه، داوای لێ بووردن --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٠:٢٣، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا براکەم ئەمەم نەوت ھەتا داوای لێبوردن بکەی و منیش حەدیش شتی وام نییە. ئەمانە شتێکن وختی خۆی بە ئێمەش وتراوە و ئێمەش بە جنابت دەڵێین و دوایی جنابت بە یەکێکی تر. دەبێ لە داھاتوودا حەتمەن وپ:شێواز نوێ بکرێتەوە. بژیت.--چالاک وتووێژ ‏١٤:١١، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس کاکه ، دەست خۆش وپ:شێواز ڕاستی نەمخوێندبۆوە، ڕاسته نوی بکرێتەوه باشه، سپاس--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٦:١٣، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێدانی مافی گەڕاندنەوە[دەستکاری]

سڵاو کاک دیاکۆ. بەڕێز مافی گەڕاندنەوەم پێدای. تکایە ویکیپیدیا:گەڕاندنەوە بە جوانی بخوێنەوە ھەتا لەگەڵ چۆنێتیی کارکردنەکەی ئاشنا بی و ھەروەھا بزانی کەی دەبێ کەڵکی لێ‌وەربگری و کەی ناشێ بە کاری بھێنی. ھیوادارم کەڵکی باشی لێ وەربگری بەتایبەت بۆ گەراندنەوەی خراپکارییەکان. لەگەڵ ڕێز.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٦، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلاو بۆ تۆش کاک چالاکی خۆشەویست، سپاس بۆ پێدانی ئەو مافه، کاکه به جوانی خوێندمەوە و هەوڵ ئەدەم به باشی به کاری بێنم، دەست خۆش--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٢٢:٣٢، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوی دووبارە کاک دیاکۆ. مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەریشم پێدای. تکایە ئەم مافە تەنیا کاتێک ناوی پەڕە ھەڵەی ئاشکرای تێدا بوو بەکاربھێنە و ھەروەھا لە کاتی ئەرشیڤکردنی پەڕەکان ئەم مافە بەکارمەھێنە. بژیت.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٧، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس کاک چالاک، دەستەکانت خۆش بێت، هەوڵ دەدەم باشترین کەڵکی لێ وەربگرم، سپاس--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١١:٤٧، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوەکان[دەستکاری]

سڵاو کاک دیاکۆ. بەڕێز ناوی کوردیی ئەم گوندستانانە چییە تکایە بۆم بنووسە: fa:دهستان گورک نعلین، fa:دهستان بریاجی، fa:دهستان ملکاری، fa:دهستان باسک کولسه.
خەریکی ئامادەکردنی وتارەکانی گوندەکانی سەردەشتم. تکایە چاوێکی تر بە ناوەکاندا بخشێنەوە بزانە ھەڵەی تێدا نەبێ (لێرەدا: بەکارھێنەر:Calak/تاقی). پێم وایە یەک دوو دانەیان ھەڵەی تایپی ھەیە. بۆ ھەندێک لەو گوندانە کە ھاوناون و تەنانەت لە یەک گوندستانن خەڵک چۆنی جیاوازی دەخاتە ناویان؟ وەک سەرووچاوه، سپیدارێ؟ زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥١، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک دیاکۆ من بۆ ئەوانە گەورکی نەڵێن، بەریاجی و مڵکاری دادەنێم کە ناوی ھۆزن. ئەم باسک کولسه-یە نازانم چی لێ بکەم؟ تۆ بڵێی باسکەکۆڵسە بێ باسکی کۆڵسە بێ یان باسک کۆڵسە بێ چی بێ؟--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٢، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکه ببوره لەبیرم کردبوو ئەوان بنووسم! (گەوەرکی نەڵێن)، (بریاجی بەریاجی(هەردووکیان ئەڵێن))، (مەلکارییش بە کار دێنن بەڵام مڵکاری ڕاستتره)، ( باسکی کۆڵەسە ( ناوی ئەو بەنداوەت نەبیستووه که له سەردەشت درووست دەکرێ؟ ئەوه ئەم باسکەیه، ئاوای بنووسه [باسکی کۆڵەسه])

بمبووره درەنگ وڵامم دایەوه--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٨:٤١، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک چالاک ئەگەر بکرابا له زانیاریدانەکەدا وڵاتی کوردوستانیشیان بۆ دانرابا و له وتارەکەشدا ئاماژه به ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بکارابا وێڕای ئێران--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٢:٢٠، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵا کاک دیاکۆ من لەگەڵ ھێنانی ناوی کوردستان وەک وڵاتێک نیم. چون خوت دەزانی ئێمە وڵاتێکی فەرمیمان بە ناوی کوردستان نییە و ئێرەش ئینسایکڵۆپیدیایە و دروست نییە شتی ئاوا بنووسین. ئەگەر بمانەوەێ ئەمە بکەین دەبێ بنووسین ھەرێم نەک وڵات. بۆ نموونە ھەرێم کوردستان (ڕۆژھەڵات) و وڵات ئێران یان ھەرێم کوردستان (باکوور) و وڵات تورکیا. جنابیشت ئەگەر وتارت دانا ھەر ئاوا بکە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٧، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکه من ئاڵا دائەنێم ئینجا ئەنووسم إڵان پارچه، بۆ نموونه ڕۆژهەڵات، ئینجا شتەکانی تر، ئەگەر هەستت پێ کردبێ ئاڵای ئێرانیشم داناوه و نەخشەکەشیم زیاد کردوه، به هەمان شێوه بۆ پارچەکانی تریش، ئێستاش مەبەستم هەر ئەوه بوو، بۆ نموونه سەیری ئەمه بکه ڕەواندز.--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٢:٣٢، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک دیاکۆ گیان سەیری ڕەواندز بکەوە چاکم کرد. وڵاتەکە عێراق و لە ھەرێمی کوردستاندایە (باشووری کوردستان). تکایە بەم جۆرە دایبنێ.
ھەروەھا تەواوی گوندەکانی ناوت نووسیبوو دروست کران: پۆل:گوندەکانی شارستانی سەردەشت. چاوێکی پێدا بخشێنەوە بزانە ھەڵەی تێدا نەبێ. ئەرێ لە شوێنک ھەندێک ناوم دی جیاواز بوو لەگەڵ ئەوەی جنابت؛ بۆت دەنووسم بزانە کامەیان ڕاستن؟ قۆڵتە، پاراستان، دۆڵەتوێ، سارکێ، دەشتێ پان. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٣، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکه گشت ناوەکان ڕاستن، هەرچی ئەو ناوانەن، کتێبی نین و خەڵکی ناوچەکه ئەوها بەکاریان دێنێ--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٢:٥٩، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکه کەواته ئەگەر وێنەم هەبوو بۆیان دائەنێم و ئەنووسم ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئەوانەی ئەکەونه سەر کارگێڕی میراوەش ئەیاننووسم ، سپاس--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٣:٠٢، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مام دیاکۆ گیان دەستت خۆش بێ. تکایە کوردستان وەک وڵات زیاد مەکە و ئەگەر زیاد دەکەی وەک ھەرێمێک بێ چون دوایی ڕەخنەمان لێ دەگرن (یان وەک ئەوەی ڕەواندز کە وتم یان دەنا وەک ئێران (ڕۆژھەڵاتی کوردستان)). ھەروەھا ھیچ کوێ بە میراوە زیاد مەکە پێویست نییە چون گوندستانەکان سەر بە ناوەندی گوندستانن نەک سەر بە شارێک. تەنیا ناوەندی ناوچە سەر بە شارە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٢٩، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشه کاکه لەمەودوا وادەکەم، بەلام بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی وەزنێ له میراوەیه، بۆیه دەبێ بوترێ فڵان گوونده دەکەوێته سنووری کارگێڕی فڵان شار(به ئاماژه به ناوی ناوچەکه) له ژێر دەسەڵاتی شارستانی فڵانی که دەکوێته پارێزگای فڵانی فڵان پارچەی کوردستان--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٨:١٩، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەنیا لە ناو وتاری ناوچەی وەزنێ ئاماژە بەمە بکرێ تەواوە و پێویست نییە لە ھەموو وتارەکاندا ئەمە بنووسرێ. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٣، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەواو، زۆر چاکه بەڵام بۆ ئەوانی تریش کاکە من بەو شیوەیەشم پێ باشە، گرژاڵی سەرێ ئەوکات جۆری دابەشکرانەکان بەش دەکەن، بەڵام ئێستا بۆ ئەم وتارانە سێ جۆری دابەش کردنمان ھەن و بەش ناکەن ئەگەر بکرێ با ھەر ئاوا دایان نێم، ئەگەریش نا پێم بڵێ با بیانگۆڕم بۆ ئەو جۆرەی تۆ پێت باشە--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٨:٢٨، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک دیاکۆ گیان داڕێژەکەم چاک کرد ھەر ئێستا تا ٦ دانە جێگای دابەشکاری ھەیە. لە ھی یەکەمدا ناوی وڵاتەکە بنووسە و دوایی ئەگەر دەتەوێ بنووسی کوردستان لە یەکی تردا بنووسە ھەرێم (چون کوردستان وڵات نییە ھەرێمە) و دوای کوردستانیش لە کەوانەدا کامە پارچەی کوردستان. نموونەیەکەم لە گرژاڵی سەرێدا دروست کرد وەکوو ئەو بێ زۆر باشە. سپاست دەکەم.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٥، ٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس مامه چالکی ئازیز کارێکی باشت کردووە، کاکه من ماوەیەکه کەم دێمه سەر خەت، بەم زوانه دێم و ئەو گووندانه گشتیان چاک دەکەم، بەداخەوه لەسەر کۆمنز ئەوندە بەرپەرچ هەیه مرۆڤ دڵ سارد دەبێت، من وێنەی ئازادم بار کردویه که هی سایتی پانۆڕامیۆن و خۆم هاوڕێکانم بارمان کردوون، دوای ئەوەی لەسەر کۆمنز دامناون و سەرچاوه و هەموو شتێکم به ڕێک و پێکی بۆ داناون، له لای هەندێ بەکارهێنەر پشت ڕاست کراون و ڕازی بوون لەسەریان کەچی دواتر هی تر هاتن و سڕیاننەوه، ئیدی ئەگەر شتەکه یاسایی و به ڕێک و پێکیش بکرێ کەسانێک هەن تەنیا بۆ ئەوەی ئاماری دەستکاریەکانیان بچێته سەرێ دێن و دەبنه بەر پەرچ بۆ ئێمه، بەداخم، دیسان سپاس--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٨:٢٤، ٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مام دیاکۆ گیان بۆ کۆمنز چارەسەری دەکەین. دڵنیا بە ئەگەر وێنەکە خۆت گرتبێت کەس ناتوانێ بیسڕێتەوە. ئەگەریش وێنەیەک ھی خۆت بوو و سڕییانەوە پێم بڵێ لەوێ دۆستمان ھەیە بەڕێوەبەرە شوێنی دەکەوین. بۆ گوندەکانیش ئەگەر تەنیا ناوی کوردستان زیاد دەکەی پێم بڵێ با بە بۆتەکەم جێبەجێی بکەم دەنا ئەگەر زانیاری تر دادەنێی ئەوە ھیچ. زۆر سپاست دەکەم. بژیت.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٢، ٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ کاکه هەر بۆ کوردستانمه

کاک چالاک دڵنیا به هەموویان هی خۆمن و خۆم گرتوونم و بارم کردوون، بڕوانه ئەمانه--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٨:٥٣، ٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Please stop creation of sockpuppets[دەستکاری]

You now have a series of sockpuppets created on a range of wikis, and the articles are all related to the same person. This seems to be a conflict of interest, and if you are unable to edit within the restrictions imposed by the communities, then stewards will need to intervene. Billinghurst (لێدوان) ‏٠٢:٢٤، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


Dear Steward, I'm just interested about this person and i translate the articles, if this is a crime let me know

then I leave wikipedia and never Edit in it again!! if any body try for a good work then users say that is bad and if we do not any thing then say this is bad too


sincerely


I will leave wikipedia

--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٦:٤٧، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک دیاکۆ، ئەم کاتەت باش. زۆر سپاس بۆ بەشدارییەکانت. کێشەیەک ڕووی نەداوە کە لێمان زیز بیت تەنیا دەبێ لە چەند بڕیارێک پەیڕەوی بکەین تا ویکیپیدیا وەک سایتێکی نموونە و باش بمێنێتەوە. ناکرێ بۆ ھەموو ئینسانێک ژیاننامە بنووسین. ھەروەھا باشتر ئەوەیە ھەر کەسێک تەنیا بە یەک ھەژمارەوە بەشداری بکات. سپاس.--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


به دڵنیایەوه لەم هەژماره زیاتر نیمه، ئەوەی ژیاننامەی بۆ نووسراوه، منم، و دڵنیا به بە ویستی خۆم نەبووه، بەڵام دەزانم کێیه؟ و بۆ وادەکا؟
ئەو وڵامەی بۆ ئەم ستیواردەشم نووسیوه سەبارەت به شتێکی تره، به هەرحاڵ سپاس بۆ ئەوەی کاتت دانا بۆ وەی سەرنج بنووسی--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٦:٣١، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دیاریی سەرچیا (وتارەکانی ئوسترالیا)[دەستکاری]

لەلایەن سەرچیا

پێشکەش بە دیاکۆی بەڕێز،
زۆر سپاس بۆ زیادکردن و پێشخستنی وتارەکانی ئوسترالیا.
سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:١٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس سەرچیا گیان، ڕێز و خۆشەویستیم بۆ تۆی بەڕێز و هێژا هەیە، هیوام وایە توانیبێتم کەڵێنێکی بچووک پڕ بکەومەوە، سپاسی بێ پایانم هەیە بۆت و هەروەها منیش دەستخۆشی لەوهەموو ماندووبوونەی جەنابت دەکەم.-- دیاکۆ ماد(با بدوێین) ‏١٩:٤٠، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
























بۆکسه‌که‌م ده‌رناکه‌وێت[دەستکاری]

سڵاو کاک دیاکۆ من بۆکسێک داده‌نێم به‌ڵام هه‌رچه‌ند هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌ شێوازی دیاریکراو ده‌رناکه‌وێت، ئه‌کرێت سه‌یرێکی ئه‌کاونته‌که‌م بکه‌یت و پێم بڵێیت کێشه‌ چییه‌؟ زۆر سپاست.

بەڕێز ژیار، چ بۆکسێکە و بۆ چ مەبەستێک دەتهەوێ، با بتوانم یارمەتیت بدەم، --دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٦:٥٩، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئه‌م بۆکسه‌یه‌ کاکه‌ دیاکۆ.

ئه‌مه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌کی فلات ده‌رکه‌وێت کاکه‌ دیاکۆ، داڕێژە:Infobox Falt تاقی ده‌که‌مه‌وه‌ تێک ده‌چێت.


ژیار گیان ئەمە بۆکس نیە کاکە! ئەمە وتارە، تۆ ئەگەر زانیاریدانە ئینگلیزیەکەت لایە ، ئەومبدەرێ با وەربگێڕم و ڕێکی بخەم--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٧:٤٨، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکه‌ دیاکۆ ئه‌وه‌یانم چاک کرد به‌ڵام ئه‌م ئینفۆبۆکسه‌ ده‌رناکه‌وێت:
Fallen
Studio album لە لایەن Evanescence
بڵاوبوونەوەMarch 4, 2003
تۆماربوون2002–2003
Track Record Inc. & NRG Recording Studios, Ocean Studios, Conway Recording Studios
چەشن
ماوە48:52
بڵاوکەرەوەWind-up, Epic
بەرھەمھێنەرDave Fortman
کاتزانیی Evanescence
Origin
(2000)
Fallen
(2003)
Anywhere but Home
(2004)
تاکەگۆرانییەکانی {{{ناو}}}
ئه‌مه‌ ئینفۆ بۆکسی ئه‌لبومه‌، بۆ وتاری فاڵێن به‌ڵام نازانم بۆ له‌ به‌شه‌ کوردیه‌که‌ی ویکی ده‌رناکه‌وێت...

|} ژیار مێرلین(بدوێ) )

کاک ژیار ئێستا زانیاریدانەکە هەیە، تۆزێ وەرگێڕانی دەوێت . --دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٧:٥٥، ١٠ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕه‌سم[دەستکاری]

|} ژیار مێرلین(بدوێ) ‏٠٠:٠٦، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک دیاکۆی به‌ڕێز ببوره‌ دووباره‌ بێزارم کردیت، من ئه‌مه‌وێت ڕه‌سمێک به‌رزبکه‌مه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌کاونته‌که‌ی خۆم، ڕه‌سمه‌که‌ خۆم گرتوومه‌و مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی نییه‌. ئه‌گه‌ر یارمه‌تیم بده‌ن زۆر سپاست ده‌که‌م کاک دیاکۆ.


ژیار گیان، سەرەتا دەبێ وێنەکەت لە کۆمنز بار بکەی، بەڵام ئاگادار بە ، ئەگەر وێنە هەموو زانیاریەکانی تێدا نەبێت ئەوە ئەوان بە دزراو هەژماری دەکەن و دەیسڕنەوە، بڕوانە ئەمە، ئەبێ دیار بێت بە چ کامێڕایەک گیراوە، ڕێژەی ئێف چەندە؟ بەرهەمهێنەری کامێرا و بەرواری وێنەکە، ئەوانە چەند نموونەن، ئیتر ئەوانیش وێنەکە ناسڕنەوە و دواتر دەتوانی لە ویکیپیدیا دا بەکاری بێنیت.--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٨:١٢، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پت عیب به[دەستکاری]

سلاو، زوور عیبه دیاکوخان! زووررر /مسعود بوکانی (لێدوان) ‏٠٧:٠٢، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]


دەم باش برالە، چیە کاکە بۆ و چیم پێ عەیب بێت؟ کاکە مەسعود واز لە شارگەرایی بێنن، چیە ئەگەر بۆکان لە پێش مەهاباد بێت یان مەهابد پێشی ئەو؟ شتێکی تریش، لە ڕێنووس دا هەڵەت هەیە! دەبێ بنووسی پێت عەیب بێ، دیسان سپاس بۆ کات دانان و نوسینەکەت--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٨:٠٨، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەی باش گەرینگ مەھاباد یان بۆکان نیە ھان؟ ان شا... کەوابیت! ئەی ئەو چیە؟ کورە والا مامە سۆر بە کەرمان دەزانی! :)-موکریان /مسعود بوکانی (لێدوان) ‏٠٠:٥٣، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەڤاڵ، تۆ ڕێنووست هەڵەیە، هێستا هەڵەیە ئەبێ بنووسیت ئێستا، دواتریش بۆکان ناوچە نیە و شارستانە، تکایە ئەگەر ویستت شتێکی وەها زیاد بکەیت، ئەوە سەرچاوەی بۆ دابنێ و دڵنیا بە ناسردرێتەوە--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٩:٢٥، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە فارسی دەزانی؟ ئەوش سەرچاوە (ماڵپه‌ڕی ئیرنا : بوکان ٢٢٥ هزار نفر جمعیت دارد و به لحاظ جمعیت شهری پرجمعیت ترین شهر در جنوب استان به شمار می رود.ک3 کە جنوبی استان آذربایجان غربی ھەمان موکریانە!! ! مسعود بوکانی (لێدوان) ‏٠٥:١٨، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەڤاڵ کوردی دەزانی؟ ئەوە دەڵێ پر جمیت ترین واتا پڕدانیشتوو ترین نەوەک گەورەترین، ئەم دووانە دوو شتی جیاوازن--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٧:٣٣، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەی باش!! ئەی چوو گەورەترە لە موکریان؟؟؟ شاید وەک ناسیونالیستەکانی کورد دیسان مەھاباد؟ ھەرچند گەرینک نیە. !

ناو ژمارەی دانیشتووان رده
نەغەدە ٨٠،٠٠٠ کەس ٦
میاندواو ١٣٠،٠٠٠ کەس ٤
مەھاباد ١٥٠،٠٠٠ کەس ٢
شنو ٥٠،٠٠٠ کەس ١٠
بوکان ١٩٠،٠٠٠ کەس ١
تیکاب ٤٨،٠٠٠ کەس ١٢
پیرانشار ٧٥،٠٠٠ کەس ٨
سەقز ١٤٢،٠٠٠ کەس ٣
بانه ٩٠،٠٠٠ کەس ٧
مەریوان ١١٠،٠٠٠ کەس ٧
سەردەشت ٦٠،٠٠٠ کەس ٩

بوکان لەناو ١٢ و زیاتر لە ١٥ شاری روژھەلاتی کوردستان یەکمینە! بو قبولی ناکەی دیاکو گیان!!مسعود بوکانی (لێدوان) ‏٠٩:٢٤، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

راستی دیاکو دیسان بوکان گەورەترە لە ناو شارەکانی موکریان! واتە لە پڕدانیشتوو ترین و گەورەترین شار!! بوکان ١٢ تا ١٣ کیلومەترە (شار)! و ژمارەی دانیشتووان ١٩٠،٠٠٠ کەسە! مسعود بوکانی (لێدوان) ‏٠٩:٣٢، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی ئێمەی کورد ئەوەیە لە جیاتی خەریکی زانست و پێشکەوت و تەبایی بین جارێ لە سەرەتایی ترین شتی وەکوو شارجێتی دا گیرمان خواردووە، لالۆ کە توانیت بە کوردیەکی پاراو و بێ هەڵە و بە سەرچاوەوە بنووسی، خۆزگە بۆکان دەبوو بە یەکەم شاری هەموو جیهان، شانازیشی پێوە دەکەم، من خزمی بۆکانیم زۆرە و تەنانەت هەر زۆریش کەیفم بە بۆکان دێت، ئینجا بۆ نەمهەوێ وابێت؟--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٢:٣١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو. تکایە واز لەم باسە بێنن. شارستانی بۆکان زیاترین دانیشتووی ھەیە و ئەمە ڕاستە بەڵام لە ڕووی ڕووبەرەوە نازانم. ئەگەر لە وتارەکاندا دەنووسی گەورەترین تکایە ئەمە زیاد بکە گەورەترین لە ڕووی دانیشتووانە. ئەگەر بمانزانیبا کام شارستانیش لە ڕووی ڕووبەرەوە گەورەترینە زۆر باش دەبوو. ئەو دەم دەمانتوانی ئاماژەمان بە ھەر دووکیان کردبا و کێشەکە چارەسەر دەبوو. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٧، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

قوربانت مامه دیاکو + چالاک جیان :) /مسعود بوکانی (لێدوان) ‏٠٣:١٤، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زحمت ترجمه[دەستکاری]

سلام. امیدورام حاله گت خاس باشه برار. میخواستم یک زحمتی بهت بدم. چون دیدم مقالات زیادی به زبان کوردی نوشتی. خواستم اگر امکانش هست صفحه فرهاد را از روی متن فارسی یا انگلیسی اش به زبان شیرین کوردی ترجمه کنی. ممنون--Farhad2010 (لێدوان) ‏١٦:٣٠، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا ، سلام عزیز دل انگیز، کاکە انجام شد دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٢:٤٥، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
عزیزی دیاکۆ جان، عزیز--Farhad2010 (لێدوان) ‏١٢:٣٦، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
، درخدمتم --دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٧:٤٩، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Kurdish support for an open-source font[دەستکاری]

Dear Diyako kazm,

Some Iranian have created an open-source font called Vazir (former Mirza). This font supports Farsi well, however, since the creator is not familiar with other languages spoken in persian plateau, font lacks support for languages like Kurdish, Luri, Azerbaijani, Mazanderani, Gilaky, Pashto, or even Urdu.
And now, I ask for your help; to check out "Vazir"'s GitHub Page and help to add Kurdish support.
Thank you Javid44 (لێدوان) ‏١٣:٢٤، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]


Dear Javid , The Page That you talking about was not found?!!--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١١:٢٣، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک دیاکۆ، لینکەکە "|" یێکی زیادەی بە ئەخیرەکەی وەیە. ئەگەر لایببەی چاک دەبێت. فەرموو ئەوەیان کار دەکات: | "Vazir"'s GitHub Page --محمد (لێدوان) ‏١٦:٠٣، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی وتار[دەستکاری]

سڵاو کاک دیاکۆ، ئەرێ بەڕێزم ئەم وتارە کێشەی چییە وەک بزانی؟ پێشوتر وا نەبوو بەڵام نازانم ئێستە بۆوای لاێھاتوە و ئەو نوسینە سورانە چییە لەسەرەوە پیشانی دەدات.—ژیار مێرلین وتووێژ ‏٠٧:٣٨، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکم کرد.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٤، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس کاکه‌ چالاک له‌کاتی پێویست ده‌ره‌که‌ویت.—ژیار مێرلین وتووێژ ‏٢٠:١٠، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپس بۆ هەردووکتان، ببورە ژیار گیان، ئاگادار نەبووم.--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٦:٢٧، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوە[دەستکاری]

دەمباش مامە دیاکۆ. دووبارە خۆم لە پەڕەی وتووێژت دۆزییەوە :) بەڵام ئەمجارەیان من ھاتووم ڕێنماییەک بە ئێوە بدەم. تکایە بۆ ھەر وتارێک کە لە ویکیپیدیاکانی ترەوە وەرت گرتووە بیرخستنەوەی ویکی بەکاربێنە بۆ بەشی سەرچاوەکان :). ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٤٢، ١٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەختەکلیل[دەستکاری]

سڵاو @Diyako kazm: بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا! سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، بەڵام تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە. تەختەکلیلە ناستانداردەکان چەند پیتێک بەکار دەبەن کە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کێشە دەنێنەوە. بۆ نموونە ھەردووک پیتەکانی ك و ک، کە بە وشەی ترەوە دەلکێنرێن ھەست بە جیاوازییەکەیان ناکرێت؛ بەڵام کێشە بۆ سیستم دروست دەکات لە کاتی گەڕان و لەوانەیە بایتی زۆرتر سەرف بکەن لە وتارەکاندا. ئەو پیتانەی کە ناستانداردن لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەمانە بن: ە، ي، ـهـ، ك. تکایە کیبۆردەکەت بگۆڕە بە دانەیەک کە لەم پەڕەیە پێشنیار کراوە تاکو ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت. سەرنج بدە ئەگەر دوای دەستکارییەکانت تاگێکی ئاوا لە نزیک دەستکارییەکەت بوو: (بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد) ئەوە واتای ئەوەیە کە تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە و پێویستە بگۆڕدرێت. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٢٣، ١٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لالۆ سەرچاوان بەخێر ھاتی، تاکوو ئێستا کیبۆردی کورد ئای تی و چاوگم بە کار دەھێنا، کێشەێان نەبوو، چاوێک لە کێبۆڕدێ چاوگ بکە، بزانە چۆنە؟--کازۆ ماد(بدوێ) ‏٠٨:٢٠، ١٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یانیش épine گیان گەر بە ئەرکی نازانی، کیبۆڕدەکەی خۆت بەکاری دێنی بۆمی بنێرە با کار بەو بکەم.--کازۆ ماد(بدوێ) ‏٠٨:٥٥، ١٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەیری ئەم گۆڕانکارییانە بکە. تۆ پیتی (ھائـ)ـت کێشەی ھەبووە لێرەیا، کە بە ه نووسراوە (ـهـ). بۆ ئەوەی باشتر یارمەتی بدەم پێویستە بزانم چی دیڤایسێک بەکاردێنیت. من ئێستا کە ئەمە دەنووسم بە ئایپاد دەینووسم و کیبۆردەکەم ناوی (١+٣)یە. لەگەڵ بەرھەمھێنەرەکەی ئەمە قسەم کردووە و ئەم کیبۆردە تەواو لەگەڵ ویکیپیدیای ئێمە دەگونجێ. ئەو کیبۆردانەی تر کە پێشنیار کراون لە وپ:نک ناویان ھاتووە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٣١، ١٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆشەویست، ئەزانم کێشەکە لە چ پیتێک دایە، بەڵام بڕوا بکە هەموو کیبۆڕدەکانم تاقی کردۆتەوە، ئێستاش ئەمە چاوگی نوێیە، با تاقی بکەمە بزانم چۆنە؟!--کازۆ ماد(بدوێ) ‏١٣:٤٠، ١٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمەی ئێستا پێی دەنووسی نوێیە؟ ھ ھەر بە ه دەنووسێ. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٤٢، ١٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە نوێیە و (بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد) نیشان نەدام؟!--کازۆ ماد(بدوێ) ‏٠٨:٢٨، ٢٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە کێشەکە حەل بوو، دەبێ ئەوجار ھەوڵ بدەم لەگەڵ پیتەکان ڕا بێم ، سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەتان :) --کازۆ ماد(بدوێ) ‏٠٨:٤٧، ٢٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڕینەوە[دەستکاری]

سڵاو. تکایە کە تاگی سڕینەوە لەسەر وتارێک دادەنێیت، ئەو کۆدەی تاگەکە پێشنیاری دەکات لە دوای (دانەری تاگ: [...]) لەبەر بگرەوە و لەسەر پەڕەی وتووێژی دروستکەری پەڕەکە دایبنێرەوە. دروستکەری پەڕەکان لە مێژووی پەڕەکە یان زانیاری پەڕە بەردەستە. ئێستا بە تکاوە بۆ ئەم وتارە ئاوا بکە و دوای ڕێنماییەکان بکەوە. سپاس. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٤٨، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا---- کازۆ ماد(بدوێ) ‏٠٧:٤٣، ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نێوانویکی[دەستکاری]

سڵاو کاکە، تکایە ئەو داڕێژانەشی کە دروستیان دەکەیت، نێوانویکیان بکە. سوپاس◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٣٢، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوم، دیارە من زۆر گرینگی بە نێوانویکی دەدەم، بەڵام بەداخەوە ھەندێک داڕێژە ھەیە کە بە ھەڵە لەگەڵ داڕێژەیەکی تر نێوانویکی کراوە، ئیتر نازانم چییان لێبکەم؟ --کازۆ (بدوێ) ‏١٣:٣٩، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەم حاڵەتەدا پێویستە لە ویکیدراوەدا دەستکاری گرێدانەکان بکەیت و چاکیان بکەیت. لەسەر لای ھەر پەڕەیەک نووسراوە "دەستکاریی گرێدان"، کرتە لەسەر ئەمە بکە و ڕەوانەت دەکات بح ویکیدراوە، لە وێ لە بۆکسی زمانەکاندا کرتە لەسەر دەستکاری یان edit بکە و ckb لە پێڕستی زمانەکان بسڕەوە و دەستکارییەکەت پاشەکەوت بکە. دواتر بگەڕێوە بۆ داڕێژەکەی دەتەوێت نێوانویکییەکەی چاک بکەیت و بیبەستەوە بە داڕێژە دروستەکەوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٥٠، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەشیان دەزانم مامە، بەڵام وتم لەوانەیە ئەم ھاوڕێیانەی پێشووتر ئەم داڕێژەیان درووست کردووە، بێ ھۆکار وایان نەکردووە! --کازۆ (بدوێ) ‏١٣:٥٢، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆخۆی منیش پێشووتر داڕێژەم بە ھەڵە نێوانویکی کردووە، ئێستاش شتی وامان ھەیە، بەڵام وا باشترە چاکیان بکەین وەک لەوەی بە ھەڵە بیان ھێڵینەوە. من بۆ خۆم ھیچ ھۆکارێکی باش نابینیم لە نێوانویکیکردنی داڕێژەیەک بە داڕێژەیەکی ترەوە کە ناپەیوەندیدارن. بێخەم چاکیان بکە :)--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٥٦، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بژیت و ھەر ھەبی، وادەکەم --کازۆ (بدوێ) ‏١٣:٥٨، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕەی کرۆمۆسۆمی Y پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

زۆرینەی بەستەری سەرچاوەکان و خوێندنەوەی زیاتر شکاون

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٤٧، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەو کێشانەی ئاماژەیان پێ کرابوو چارەسەر کران، تکایە پێداچوونەوەیەک بکەن و تاگەکە لاببەن --کازۆ (بدوێ) ‏٠٧:٥٠، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]