شووتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شووتی کوردی بە ڕەگ و گەڵاکەیەوە

شوتی ناوی تری

شامی شمی، شووتی، شه‌به‌ش، شه‌به‌ز، شه‌به‌ژ، شمتی، شمتن، شمتو، جه‌به‌ژ، ژه‌به‌ش، شفتی، هه‌نی، ئه‌م گیایه‌ له‌ تیره‌ی “کوله‌که‌یه‌کان” Cucurbitacéesه‌.

میوه‌یه‌کی زلی تۆکڵ ئه‌ستووری هاوینی یه‌، له‌ دیوی نێوه‌وه‌ سووره‌ و تامی زۆر شیرین و خۆش و ئاوداره‌ و ناوکه‌که‌ی ڕه‌ش یان قاوه‌ییه‌ و وه‌کو ده‌نکی کوله‌که‌ و ڕۆزگارپه‌رست له‌ ئاو و خوىدا ده‌یبرژێنن بۆ شه‌وچه‌ره‌، ته‌رزه‌که‌شی له‌ سه‌ر زه‌وی خۆی راده‌کێشێى و گه‌لآکانی بڕاو بڕاون. شامی له‌ زۆر ئه‌ندازه‌ و شکڵی درێژ و خڕدا هه‌یه‌. ئاوی شووتی بۆ ده‌رمانی زگچوونی مندالآن باشه‌، به‌لآم زۆر خواردنی ده‌بێته‌ هۆی گازی نێو زگ. شکرۆک جۆرى شامی یه‌.

ئه‌مه‌ش شامی یه‌ به‌ لاتینی Cucurubita citrullus،

به‌ فه‌رانسه‌یی Pastéque, melon on d eau. پێئه‌ڵێن.  [١]

پێکهاته‌کەی[دەستکاری]

92% ئاو + 7% ڕیشاڵ + چه‌وری‌ + پرۆتین + کاربۆ هایدرەیت + پکتین + که‌مێ‌ خوێی‌ کانزایی‌ + ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیامین سی و که‌مێ‌ ڤیتامین ئی .

سووده‌کانی‌[دەستکاری]

  1. ناوسک نه‌رم ده‌کات و پاکی‌ ده‌کاته‌وه‌.
  2. فێنک که‌ره‌وه‌ی‌ له‌شه‌.
  3. بۆ باداری‌ ڕوماتیزمه‌ به‌ سووده‌.
  4. میز هێنه‌ره‌ بۆ به‌رد و ڕمڵی‌ گورچیله‌ زۆر به‌ سووده‌.
  5. فشاری‌ خوێن داده‌به‌زێنێ‌.
  6. بۆ گه‌ده‌ و نه‌خۆشیه‌کانی‌ باشه‌.
  7. بۆ شه‌و کوێری‌ به‌سووده‌.
  8. تا داده‌به‌زێنێ‌.

سەبارەت بە شووتی‌[دەستکاری]

  1. بۆ کەسێک گەدەی نەخۆش بێت با ئاوەکەی‌ بخوات .
  2. تا تازە و ئاوداربێت باشە .
  3. زۆر کاڵ یان تەپیو نەبێت .
  4. دەتوانی‌ توێکڵە سپیەکەی‌ بکەی‌ بە مرەبا.
  5. وتراوە شوتی‌ بە برنجەوە زۆر خۆشە .
  6. شووتی‌ خۆماڵی‌ چاکترە لە هی‌ دەرەوه .بەڵام جوانتر نییە

سەرچاوەکان[دەستکاری]