بەھەشت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی کێشراوە لە سەدەی ١٢ کە ئاماژە بە پردی سیڕات دەکات کە پردی پەڕینەوەیە بەرەو بەھەشت

بەھەشت واتایەکە کە لە زۆربەی ئایینە باوەڕدارەکان بۆ ئاماژە بە خۆشییەکانی ژیانی دوای مردن بە کار دێت. بەھەشت شوێنێکە کە چاکە کاران دوای مەرگ، تێیدا ھەتا ھەتایە دەمێننەوە. بەپێی فێرکارییە ئایینیەکانی ئیسلام و ئایینە یەکتا پەرەستیەکان، بەھەشت شوێنی ھەتایی ھەر مرۆڤێکە و لەوێ بەپێی کارە خێر و باشەکانی کەڵک وەردەگرێ.

کۆنترین پێشینە لە مێژووی ئایینەکان[دەستکاری]

لە ١٨٠٠ ساڵ پێش زایین، ئایینی زەردەشتی باسی ڕۆژی دوایی کردوە و شی کردنەوی بۆ (ئاورکەدە جەھەنەم) و (پەردیس بەھەشت) کردوە..[١][٢]

بەھەشت لە تێڕوانینی مەسیحیەت[دەستکاری]

لە ڕوانینی ئایینی مەسیحییەت ولاتی ئیسرائیل و قودس سەرزەوی و شاری پاکی خودایە و خودا لە ئینجیل دا بەھەشتی وەکوو قودسی ئاسمانی وەسف کردوە کە بە زێڕ و زێو و جۆرەھا جوانی و خۆشی رازاوەتەوە و خوا کۆنتڕۆلی ھەموو شتێکی لەبەردەست دایە، لەوێ دا بەو کەسانەی دەچنە بەھەشت کە ئەواب ئیماندارە مەسیحیەکانن، جەستەی نوێ دەدرێ کێ تێیاندا شەھوەت و برسێتی و نەخۆشی و ئازار بوونی نییە. ئەو کەسانەی ئەو جەستانەیان پی دەدرێ لە ناوەندی قودسی ئاسمانی ھەموو کاتێ بە سروود و ئاواز و ساز و مۆسیقا و ھەڵپەڕین لەگەڵ فریشتەکان خەریکی پەرەستینی خوان.

ھەروەھا کەسانێ کە ئەو جەستانەیان ھەیە (یانی لە بەھەشت دان) بە ھیچ شێوەیەک و ھەرگیز لە پەرستنی خوا ماندوو نابن و ھەموو کات لە خۆشحاڵی و ئاسایشی ئەو دا دەبن (موکاشێفەی یووحەننا، بابی ٢١، ئایاتی ١ تا ٦| بابی ٢١، ئایاتی ١٥ تا ٢٧)

بەھەشت لە تێڕوانینی ئیسلام[دەستکاری]

بەپێی قورئان، ئیمانداران و خۆپارێزان، لە کۆتایی دا دەچنە شوێنێکی ھەتایی بە ناوی جەننەت و ژیانێکی پڕ خۆشیو جاکە دەگرنە بەر، بەپێی ئایاتی قورئان ئەو بەڵێنە خوداییە سەت لە سەتە.[٣]

قورئان باسی دوو بەھەشتی کردوە: یەکێک لە بەرزەخ کە کاتیە و ئەوەی تر لە جیھانی ھەتاییە.[٤]

بەھەشت پلە و پایەی ھەیە و ھەندێک لەوان لە ھەندێکیان باشترن. بەخشیشە بەھەشتیەکانیش، بەپێی پلەکان و خێرەکان، جیاوازیان ھەیە.[٥]

بەھەشت لە تێڕوانینی بەھاییەت[دەستکاری]

بەھاییەکان بەھەشت وەک حاڵەتێکی ڕۆحانی دەزانن و دەڵێن کە بەخشیشی جەستەیی تێدا نابێ.

بەھاییەکان باوڕیان وایە کە ڕۆحی ئینسان دوای وەی بۆ جیھانی سەروو، سەر کەوت، جیا لە کات، گەشە کردنی کەمالی خۆی درێژە دەدا نەوەک جەستەیی و شوێنی، بەھەشت لەو دنیا رازی بوونی خوایە لە ئینسان. کاتێک کە گوێ ڕایەڵی قسەی نێردراوەکان بێت و لایەنی ئایینی خۆی بە ھێز بکات ئەوە توانیویەتی خوا لە خۆی رازی بکات، ئەو ڕازی بوونەی حەق لە مرۆڤ، بەھەشتە.[٦]

وتارە پەیوەندی دارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Alice K. Turner: تاریخ دوزخ The History of Hell. Hale, London 1995, ISBN 0-7090-5688-5
  2. ^ Veronica Ions: دنیای اسطورە شناسی Die Welt der Mythologie. tosa, Wien 2001, ISBN 3-85492-224-8
  3. ^ مریەم (سوورەت)، ئایەتی ٦١
  4. ^ ڕەحمان (سوورەت)، ئایەتی ٤٦
  5. ^ نەھجولبەلاغە خوتبەی ٨٤ https://fa.wikipedia.org/wiki/نھج_البلاغە[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  6. ^ ژیانی دوای مەرگ، نووسراوی ھۆشەنگ گووھەرڕیز، بلاوکراوەی ئاپریلی ٢٠٠٣، بلاوکەرەوەی بەدیعی لەندەن، لاپەڕەی ١٠٤ و ١٠٥