کامکاران

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان


کامکاران بنەماڵەیەکی کوردن پێک ھاتوو لە حەفت برا و خوێشکێک کە لە بەناوبانگترین و پێشرەوترین تیپەکانی مووسیقان لە کوردستان و لە ئێرانیش دا. کۆی بەرھەمەکانیان ھەم گۆرانی کوردی لە خۆی گرتوە و ھەم مووسیقای سوننەتی فارسی کە بە مێلۆدییەکی زۆر جوان و بە ریتمێکی پڕ وزە وە لێدراون. گۆرانییە کوردییەکانیان دەوڵەمەندانە جۆراوجۆرن و بە قووڵی ریشەیان وا لە مێژووی کۆن و فەرھەنگی نەتەوە سەرفەراز و پڕھەستەکەیان. باس لە چیرۆکە حیماسییەکان و جەنگەکان و عێشقە رۆمانتیکەکان دەکەن و چیرۆکی پاڵەوانانی نەتەوەیی و ئایینی دەگێڕنەوە کە ھەندێکیان دەگەڕنەوە بۆ ھەزاران ساڵ لەمەوبەر، بۆ سەردەمی مادەکان.

کامکارەکان لە سەرانسەری جیھان دا کۆنسێرتیان پێشکەش کردووە. یەکێک لەوانە لە مەراسیمی پێشکەش کردنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل بووە بە شیرین عیبادی لە سالی ٢٠٠٣ دا.

میژووی تیپەکە[دەستکاری]

کامکاران، بۆ ئەوەڵ جار، ساڵی ١٣٤٤ ک.ە لە سنە دا وەکوو تیپێکی بنەماڵەیی دەرکەوتن و گەلێک بەرنامەی جۆربەجۆریان لە باشگای ئەفسەران، مەدرەسەکان و تالارەکانی شاری سنە دا پێشکەش کرد. سەرپەرشتی ئەو تیپە سەرەتاییە مامۆستا حەسەن کامکار (باوکی بنەماڵە) بوو و بۆ خۆی بە ڤیۆڵۆن بەشداری دەکرد. دیکەی ئەندامان بریتی بوون لە: ھۆشەنگ (ئاکاردیۆنبیژەن (گۆرانیبێژپەشەنگ (سەنتوورقەشەنگ (گۆرانیبێژ و ڤیۆڵۆن) و ئەرژەنگ (دومەک).

ساڵی ١٣٤٨ کە مناڵەکانی بنەماڵە تۆزێک گەورەتر بوون، تیپەکەیشیان پتەوتر و یەکانگیرتر بوو و کۆنسێرتگەلێکیان لە ھەندێک لە شارەکانی کوردستان وەکوو ورمێ بەڕێوە برد.

پاش ساڵی ١٣٥٠، ھەندێک لە ئەندامانی بنەماڵە، لەوانە ھۆشەنگ، بیژەن و ئەرسەلان، بۆ فێربوونی زانستییانەی مۆسیقا چوون بۆ تاران و لە زانکۆی ھونەرە جوانەکانی ئەوێ دا دەستیان بە خوێندن کرد (لەو سەردەمە دا، ئەرژەنگ نیگارکێشیی دەخوێند). دوای ماوەیێک، کامکاران لەگەڵ موحەممەد رەزا لوتفی، حسەین عەلیزادە، پەرویز مشکاتیان و چەند کەسێکی تر، دوو تیپی مۆسیقای شەیدا و عارفیان دەمەزراند. ئێستاکە ئەم دوو تیپە لە ناودارترین تیپەکانی مۆسیقای سوننەتیی ئێرانین و لەگەڵ شەجەریان و شارام نازری دا ھاوکاریان بووە.

یەکەم کۆنسێرتەکانی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی "تیپی کامکاران" ەوە، لە سەرەتای سەردەمی پاش ئینقلابی ئێران، لە وەرزشگای ئازادی و تالاری وەحدەت لە تاران دا بەڕیوەچوو کە پێکھاتبوو لە سێ بەشی سەرەکی: مۆسیقای فارسی، تاکەژەنیی سەنتوور لە لایەن ئەردەوانەوە و مۆسیقای کوردی.

لە ساڵی ١٣٦٨ ک.ە ‌ئومێد لوتفیش، کوڕی قەشەنگ و موحەممەد رەزا لوتفی، کە تاری دەژەنی، ھاتە ناو تیپەکەوە.


کامکاران، لەم کۆنسێرتگەلی دواییەی خۆیان دا، ھەندێک لە لاوانی بەھرەداریان لەگەڵ خۆیان ھاوڕێ کردووە.

ئەندامانی گرووپ[دەستکاری]