یاریە ئۆڵۆمپییەکان
یارییە ئۆڵۆمپییەکان یان ئۆڵۆمپیاد (بە ئینگلیزی: Olympic Games) ڕووداوێکی وەرزشی جیھانییە، یاریزانانی جۆرەھا وەرزش بەشداری تیادا ئەکەن ، ھەموو چوار ساڵ جارێک سازئەدرێ . کاتی خۆی لە یۆنان ساز ئەکرا ، بەڵام دواتر خانەدانێکی فەڕەنسی کە ناوی (پیێر فریدی بارون دی کۆبەرتان) ، لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەمی زایینی زیندووی کردەوە. بۆیە لە ساڵی (١٨٩٦ز) تا ئێستا ھەموو چوار ساڵ جارێک سازکراوە ، تەنھا لە ماوەی ھەردوو جەنگی جیھانی یەکەم و دووەمدا نەبێ . لەساڵی (١٩٢٤ز)شدا یاری ئۆڵۆمپی زستانەش دامەزرا. بەڵام لەوەتەی ساڵی ١٩٩٤ز ئەم یارییانە ناوە ناوە لەساڵی جیا جیا سازئەکرێن بەھۆی ڕێکەوتنی یارییە ئۆڵۆمپییە ھاوینییەکان.
[دەستکاری] ئۆڵۆمپییە کۆنەکان
یارییە ئۆلۆمپییەکان بە ناسراوترین خولی وەرزشی دائەنرێن لە مێژووی کۆندا. بۆیەیش بەم ناوەوە ناونراوە چونکە ناوی شارێکی یۆنانیە ، کە پێشتر پەرستگا بوو. لەساڵی ٧٧٦پ.ز سەری ھەڵداوە ، ھەرچوار ساڵ جارێک لەسەر شەرەفی (زۆس) ی خواوەندی گەورەی یۆنانیەکان و خێزانەکەی (ھیرا) سازئەکرا ، و حەوت ڕۆژی ئەخایاند. یارییە ئۆڵۆمپییەکان تەنھا وەرزشێک نیە ، بەڵکو مانا و سیمایێکی ئایینی و نیشتیمانی ھەیە. مەزەندە ئەکرێ کە ھەرقەل شەش وەرزشی داھێنابێ . لەسەدەی پێنجەمی پێش زایین ، ژمارەی یاری و پێشبرکێکان گەیشتە ١٣ یاری ، ١٠ یاری بۆ پیاوان ، ئەوانی تریش بۆ منداڵان ، دە یاریەکەش ئەمانە بوون : چوار پێشبڕکێی جۆراوجۆر لە ڕووی دوژمن ، زۆرانبازی ئازاد ، بۆکسێن ، زۆرانبازی یۆنانی ، پێشبڕکێی ئەسپ سواری ، پێشبڕکێی گالیسکە ، پێنج گۆشەکی. یاریەکانی منداڵانیش بریتی بوون لەمانە : دوژمن ، زۆرانبازی ، بۆکسێن ، تۆپی پێ ، تۆپی دەست ، تۆپی بالە ، کە ھەموویان یاری ئۆلۆمپی بوون.
[دەستکاری] هەڵبژاردە براوەکان
لە ئۆڵەپیادا سێ مەدالیا دەدرێت براوەکان ئەوانیش زێڕ و زیو وە بڕۆنز لەخوارە باشترین لەو ووڵاتانەی کە ئەنجامی بەرچاویان بەدەست هێناوە لە ئۆڵەمپیاد ئەم ڕیزبەندە بەر لە ئۆڵەمپیادی لەندەنی ساڵی ٢٠١٢ دانراوە
| ناوی ووڵات | زێڕ | زیو | بڕۆنز | کۆی گشتی |
|---|---|---|---|---|
| ئەمریکا | ٩٣٠ | ٧٣٠ | ٦٣٨ | ٢٢٩٨ |
| یەکێتی سۆڤیەتی کۆن | ٣٩٥ | ٣١٩ | ٢٩٦ | ١٠١٠ |
| ئیتاڵیا | ١٩٠ | ١٥٨ | ١٧٤ | ٥٢٢ |
| ئەڵمانیا | ١٦٣ | ١٦٣ | ٢٠٣ | ٥٢٩ |
| فەڕەنسا | ١٩١ | ٢١٢ | ٢٣٣ | ٦٣٦ |
| بەڕیتانیا | ٢٠٧ | ٢٥٥ | ٢٥٣ | ٧١٥ |
| ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات | ١٥٣ | ١٢٩ | ١٢٧ | ٤٠٩ |
| سوید | ١٤٢ | ١٦٠ | ١٧٣ | ٤٧٥ |
| چین | ١٦٣ | ١١٧ | ١٠٦ | ٣٨٦ |
| هەنگاریا | ١٥٩ | ١٤١ | ١٥٩ | ٤٥٩ |
[دەستکاری] سەرچاوە
- ماڵپەڕی ڕەنگکار
- http://en.wikipedia.org
- وێکپیدیای عەرەبی
|
|||||||||||||||||