بیردۆزی زانستی
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
لە زانستەکان دا، بیردۆزی زانستی یان بیردۆزی ئەزموونی پێکھاتوە لە کۆمەڵێک چەمک و لە ژمارەیەک ڕێسا. چەمکەکان دیاردەگەلی شایەنی لێڕوانینیان لە خۆیان گرتووە (بـڕوانە: لێڕوانین) کە بە شێوەی تایبەتمەندیگەلی شایەنی پێوانەکاری دەربـڕاون، و ڕێساکان (پێیان دەوترێت یاسای زانستی) پەیوەندییەکانی نێوان لێـڕوانینەکانی ئەم جۆرە چەمکانە نیشاندەدن.