دیاردە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
گـڕگرتن ڕووداوێکە جێی ڕوانینە، کەواتە دیاردەیەکە.

دیاردە (بە ئینگلیزی: phenomenon) بریتییە لە ھەر چەشنە ڕووداوێک کە جێی ڕوانین بێت. لە کاربەریی (بەکارھێنانی) ڕۆژانەدا، دیاردە ئاماژەدەکات بە ھەر جۆرە ڕووداوێکی دەرەکی. وە لە کاربەریی (بەکارھێنانی) زانستیدا، دیاردە بە ڕووداوێک دەوترێت کە مرۆڤ بتوانێ لێی بـڕوانێت، ئەگەرچی لێـڕوانینی پێویستیی بە ئامێری تایبەت بێت. بۆ نموونە ڕوانین لە تۆرەمخستنەوەی باکتریاکان پێویستیی بە مایکرۆسکۆپێک ھەیە.

لە فیزیکدا، دیاردە دەتوانێت تایبەتمەندییەکی ماک یان وزە بێت. وەکوو نموونە، ڕوانینەکانی ئیساک نیوتن لە سووڕانەوەی ھەیڤ و لە ڕاکێشان.