ڕوانین

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

ڕوانین (بە ئینگلیزی: Observation؛ بە عەرەبی: رصد) یەکێ لە چالاکییەکانی زیندەوەرانە (بۆ نموونە: مرۆڤەکان) کە داگری وەرگرتنی زانیاریی جیھانی دەرەکییە لە ڕێگەی ھەستەکانەوە. یان تۆمارکردنی دراوەیە بەکەڵکوەرگرتن لە ئامێرە زانستییەکانەوە (بۆ نموونە: تەلەسکۆپ). زاراوەکە ھەروەھا دەکرێ ئاماژەیەک بێت بە دراوەی کۆوەبوو لە درێژەی چالاکییەکەدا.

[دەستکاری] ڕوانین لە زانستدا

میتۆدێکی زانستی پێویستیی بە ڕوانین لە سروشت ھەیە تاکوو بتوانێت گریمانەکان فورموڵرێژی بکات و تاقییانبکاتەوە. دەکرێ داگری ئەم قۆناغانە بێت:

  1. ھێنانەئارای پرسیارێک سەبارەت بە دیاردەیەکی سروشتی
  2. ڕوانین لە دیاردەکە
  3. دانانی گریمانە و ڕاڤە بۆ دیاردەکە
  4. پێشبینیکردنی ئاکامێکی مەنتیقیی گریمانەکە
  5. تاقیکردنەوەی گریمانە لە ڕێگای تاقیکردنەوەی مەیدانییەوە[١]
  6. پێکھێنانی دەرەنجامێک بە ھۆی ئەو دراوانەی لە تاقیکردنەوەکەدا کۆبوونەتەوە

ڕوانین لە قۆناغەکانی دووھەم و پێنجەمدا ڕۆڵدەگێڕێت.

[دەستکاری] ڕوانین لە فەلسەفەدا

ڕوانین لە زاراوەی فەلسەفەییدا ڕەوتی پاڵاوتنی زانیارییە ھەستییەکانە (ئەو زانیارییانەی بە ھۆی ھەستەکانمانەوە وەریاندەگرین) لە ڕێگەی ڕەوتی بیرکردنەوە.

[دەستکاری] پەراوێزەکان

  1. field experiment
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر