باباعەلی- بێدار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باباعەلی - بێدار :( ١٨٩٤ - ١٩٤٩ ) شاعیر ، چالاكی سیاسی ، لەنەتەوەی كورد بووە.

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

باباعەلى- بێدار

شێخ باباعەلی کوڕی شێخ عەبدوڵڵا کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ لەتیفی شێخ سەلیمی ھەنجیرانە، بە بنەچە دەچێتەوە سەر پیریوونس. باوکی ماوەیەک لە ھەڵەبجە ژیاوە و زۆر شوێن گەڕاوە بۆ خوێندن , بە واعیزی و مەلاییش کەوتووەتە ناو جاف و ماوەیەک لە ناو ڕەشماڵدا ژیاوە. پاشان ھاتووەتە ناوچەی (بنکوورە)ی ناو ھۆزی باجەڵان و لە (ئاواییی گەورە) دانیشتووە و ژنی ھێناوە. بێدار، ساڵی ١٨٩٤ لە دێی (ئاواییی گەورە)ی نزیکی خانەقین ھاتووەتە دنیاوە. خوێندنی سەرەتا لای باوکی دەست پێکردووە، پاشان کە گەیشتووەتە ١٢ ساڵی، لای مەلا ساڵحی مودەرریس لە خانەقین درێژەی پێ داوە و بە زۆر ناوچەدا گەڕاوە. دوایی کە باوکی مردووە، دەستی لە خوێندن بەرداوە و کەوتووەتە کشتوکاڵ لە دێیەکەی خۆی و پێوەندیی بە جووتیارانەوە پتەو بووە.[١][٢]

حیزبی (ھیوا)[دەستکاری]

ئەندامی حیزبی (ھیوا)یش بووە.[١][٢]

شعر و ئەدەب[دەستکاری]

ھەر زوو خووی داوەتە شیعر نووسین بە کوردی و فارسی و عەرەبی و بەسەرھاتی خۆیشیی بە شیعر ھۆنیوەتەوە.[١][٢]

ژیانی هاوسەرگیری[دەستکاری]

بێدار، چوار ژنی ھێناوە.[١][٢]

كۆچی دوایی[دەستکاری]

لە دواڕۆژەکانی ژیانیدا تووشی نەخۆشیی زەحیری ھاتووە و ڕۆژی ٢٢/٧/١٩٤٩ بەو ھۆیەوە لە نەخۆشخانەی (دارولسەلام)یی بەغدا سەریی ناوەتەوە و لە (گۆڕستانی سەرپەتی) نێژراوە . [١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت   جمال بابان، أعلام کرد العراق، ێ١٧٦؛ مێژووی شیعر و شاعیرانی گەرمیان، کۆکردنەوە و ئامادەکردنی ساڵەح ھەلاج، چ٢، چاپخانەی گەنج- سلێمانی، ٢٠١٣، ل١٥٩-١٦١؛ ئیبراھیم باجەڵان، بێدار، گۆڤاری "بەیان"، بەغدا، ژمارە ٢٠، کانوونی یەکەمی ١٩٧٤، ل٥-٦.
  2. ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 8012 - 8013 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .