بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کرواتیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەڵبژاردەی کرواتیا لە یاری کۆتایی جامی جیهانی ٢٠١٨

هەڵبژاردەی تۆپی پێی کرواتیا

وڵات کرواتیا
یەکێتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کرواتیا (Hrvatski nogometni savez)
یەکێتی تۆپی پێ یوفا (ئەوروپا)
یاریگای سەرەکی ماکسیمیر
ھەڵبژاردە و یاریزانان
ڕاھێنەر زلاتکۆ دالیچ
کاپتن لوکا مۆدریچ
گۆڵکار داڤو شۆکێر (٤٥)
زۆرترین بەشداربوون لۆکا مۆدریچ (١٥٥)
ئەنجامەکان
پۆلێنی فیفا ١٢ (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)
بەرزترین پلە ٣ (کانونی دووەمی ١٩٩٩)
نزمترین پلە ١٢٥ (مارسی ١٩٩٤)
گەورەترین بردنەوە کرواتیا ١٠-٠ سان مارینۆ

(ریجیکا، کرواتیا؛ ٤ حوزەیرانی ٢٠١٦)

گەورەترین دۆڕاندن ئیسپانیا ٦-٠ کرواتیا

(ئیلیچ، ئیسپانیا؛ ١١ سێمپتەمبەری ٢٠١٨)

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کرواتیا

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کرواتیا (بە کڕواتی: Hrvatska nogometna reprezentacija) نوێنەرایەتی وڵاتی کرواتیا ئەکات لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکانی تۆپی پێی پیاوان, لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی کرواتیاوە (ناسراو بە (HNS)) سەرپەرشتی دەکرێت. ئەم تیپە لەلایەن هەردوو دامەزراوەی جیهانی فیفا و ئەوروپی یووفا بە فەرمی ناسێنراوە لە پاش جیابوونەوەی لە وڵاتی یووگۆسلاڤیا. هەر لە سەرەتاوە وەکو تیپێکی بەهێز و کێبەرکێکار دەرکەوت بە تایبەت لە کەمپینی پاڵەواتنەکانی بۆ یۆرۆی ١٩٩٦. لە ساڵی ١٩٩٨، زۆر بەتوندی کێبەرکێی کرد لە یەکەم بەشداریکردنی لە جامی جیهانییدا و توانی پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت. هەروەها داڤۆ شوکەری هێرشبەری تیپەکەیش بوو بە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە. بیست ساڵ دواتر، کرواتیا توانی بگاتە یاری کۆتایی جامی جیهانی ٢٠١٨، وە یاریزانی ناوەندکاری تیپەکەیش لۆکا مۆدریچ بووە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە. ئەوکاتە کرواتیا گەنجترین هەڵبژاردە بوو (لە ساتی دامەزراندنییەوە) توانیبووی بگاتە قۆناغی یەکلاکەرەوە لە پاڵەوانێتییەکی گەورەدا هەروەها لە ١٠ باشترین تیپەکانی ڕیزبەندی فیفای جیهانی بوو.


لە ساتی دامەزراندنیەوە، کرواتیا نەیتوانیوە بگاتە دوو پاڵەوانێتی گەورە: یەکەمیان یۆرۆی ٢٠٠٠ بوو، ئەوی تریشیان جامی جیهانی ٢٠١٠ ی فیفا بوو. قورسترین دۆڕانیان لە خولی نەتەوەکانی ساڵی ٢٠١٨-١٩ بوو بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی ٦-٠، لە کاتێکدا کە گەورەترین بردنەوەیان لە یاریەکی دۆستانەدا بوو بەرامبەر سان مارینۆ بە ئەنجامی ١٠-٠ لە ساڵی ٢٠١٦ دا. گەشەکردن و بەهێزبوونی ئەم تیپە وایکردووە کە چەند کێبەرکێکارێکی سەرسەختیان بۆ پەیدا ببێت، بۆ نموونە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیادا دێربی ئادریاتیکۆیان هەیە و بەهۆی ناکۆکییە سیاسیەکانیشیان لەگەڵ سربیادا یاریەکانی نێوانیان گرژی و ئاڵۆزی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت.


ئەم هەڵبژاردەیە نوێنەری دووەم-بچووکترین وڵاتە لەڕووی دانیشتووان و جەماوەرەوە کە توانیوویەتی بگاتە کۆتاییەکانی جامی جیهانی، لەدوای ئۆرۆگوایی و هۆڵەنداوە. لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا، کرواتیا ریکۆردی زۆرترین یاری هەیە کە بە لێدانی یەکلاکەرەوە کۆتایی هاتووە. هەروەها زۆرترین یاری کردووە لە کاتی زیادکراودا. ئەمە سەرباری ئەوەی کە توانیوویەتی زۆرترین پێنالتیش لە یاریەکدا بگەڕێنێتەوە. هاوشانی هەڵبژاردەکانی تری وەکو کۆڵۆمبیا و فەرەنسا لەلایەن فیفاوە وەکو باشترین جوڵەکەری ساڵ دیاریکراوە کە زیاتر لە جارێک ئەمەی ئەنجامداوە، لەماوەی ١٩٩٤ و ١٩٩٨دا خەڵاتی بۆ ئەم سەرکەوتنانە لە ڕیزبەندی فیفادا وەرگرتووە.[١] [٢] ئەوکاتەی کە بە فەرمی لە فیفادا وەرگیرا، لە ڕیزبەندی ١٢٥ی جیهانیدا بوو؛ لە پاش ئەنجامە باشەکەی لە جامی جیهانی ١٩٩٨دا، توانی هەڵبکشێت بۆ پلەی سێیەمی جیهان، تۆمارێکی پێوانەیی و سەرکێشانەی لە مێژووی ڕیزبەندی فیفادا تۆمارکرد.

یاریگاکانی کرواتیا

[دەستکاری]

زۆربەی یاریەکانی کرواتیا لە یاریگاکانی خۆیدا لە یاریگای ماکسیمیر ئەنجامدەدرێت لە زاگرێب، کە لە هەمان کاتدا یاریگای یانەی داینەمۆی کرواتیشە. ئەم یاریگایە لە ساڵی ١٩١٢ بونیادنراوە و لە ساڵی ١٩٩٧ نوێکراوەتەوە. یەکێک بوو لەو دوو یاریگایەی یۆگۆسلاڤیا کە لەلایەن یوفاوە بۆ یۆرۆی ١٩٧٦، میوانداری یاریەکانی تێداکرا، هاوشانی یاریگای ڕێد ستار (ئەستێرە سورەکە) لە بلاگراد. لەو ساتەی کە یەکەمین یاری هەڵبژاردەکەی تێدا ئەنجامدرا بەرامبەر هەڵبژاردەی لیتوانیا وەکو یاریگای یاریەکانی نەتەوەیی کرواتیا دیاریکرا. فیدراسیۆنی تۆپی پێی کرواتیا پێشتر ڕەزامەندی پیشاندابوو کە بەهاوکاری حوکومەت یاریگاکە نوێ بکەنەوە و فراوانی بکەن کە تەنیا جێگەی چل هەزار تەماشاکەری تێدا دەبێتەوە. بەڵام ئەم پلان لەکۆتاییدا لەلایەن سەرۆک شارەوانی زاغرب میلان باندیچەوە ڕەتکرایەوە لە ٢٠٠٨ دا بەبیانووی تێچووە زۆرەکانی پلانەکە.


هەندێک لە یاریەکانی هەڵبژاردەکە لە یاریگا بچووکەکانی تری وڵاتەکە ئەنجامدەدرێت. بۆ نموونە یاریگای پۆلیود لە سپلیت کە میوانداری زۆرێک لە یاریەکانی پاڵاوتنی ١٩٩٥ی کرد، کە یەکەم یاریان بە یەکسان بوون لەگەڵ ئیتاڵیادا کۆتایی هات. لە ماوەی ١٩٩٥ بۆ ٢٠١١، کرواتیا هەرگیز یاریە بەهێز و یەکلاکەروەکانی لە یاریگای پۆلیود نەبردوەتەوە. کە میدیای ناوخۆی کرواتیا ئەم گرێییەی بە ''نەفرەتی پۆلیود'' وەسفدەکرد. ئەم گرێی سەرنەکەوتنە دواجار بەرامبەر جۆرجیا کۆتایی هات. کاتێک هەڵبژاردەی کرواتیا لە دواوە بوو بەگۆڵ، بەڵام گەڕایەوە و یاریەکەی بردەوە. هەروەها هەندێک لە یاریگاکانی تر وەکو کانتریدا لە شاری ریجیکا و گرادسکی ڤرت لە ئۆشیک ڤارتێکس لە ڤارازدین میوانداری یاریەکانی پاڵاوتنیان دەکرد. بەهۆی ئەوەی ئەم یاریگایانە تەماشاکەری کەمتر دەگرن و دانیشتوانی دەوروبەری هەندێک لە یاریگاکان ناڕەزایەتیان پیشاندەدا یاریەکانی لەم یاریگایەنەدا کەمتر ئەنجامدەدرێت.

شانازییەکانی

[دەستکاری]

پاڵەوانێتییە گرنگەکان

پاڵەوانێتییە لاوەکییەکان

  • نازناوی هەسان
    • پلەی یەکەم: ١٩٩٦
  • جامی کیرین
    • پلەی دووەم: ١٩٩٧
  • جامی کۆریا
    • پلەی یەکەم ١٩٩٩
  • جامی ساڵی تازەی لونار
    • پلەی سێیەم: ٢٠٠٦


نازناوەکانی دیکە

  • باشترین جوڵەکەری ساڵ (ڕیزبەندی فیفا)
    • پلەی یەکەم: ١٩٩٤، ١٩٩٨

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ https://web.archive.org/web/20140719093354/http://www.fifa.com/worldranking/news/newsid=1974233/index.html. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ https://web.archive.org/web/20080720140712/http://www.fifa.com/classicfootball/awards/gala/bestmover.html. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)

.ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کرواتیا