ھەنگوین
ڕواڵەت
ھەنگوین، ھەسەڵ یەکێکە لە بەرھەمەکانی ھەنگ، ئەویش لە ڕێگای مژینی شیلەی گوڵەکان دروستی دەکات.
سوودی ھەنگوین
[دەستکاری]- زۆر یارمەتی گەدە دەدات بۆ ھەرسکردن.
- گەدە زۆر بە ئاسانی و خێرای وەری دەگرێت.
- لەشی مرۆڤ زۆر بەھێز دەکات و دەرونی (آحصاب) ی ھێمن دەکاتەوە.
- ژانی جومگەکان کەم دەکاتەوە و ئەگەر پێستی پێ چەور بکرێت ھەو کردنەکانی ناھێڵێت.
- وەک شیرینیەکانی تر زیان بە ددان ناگەیەنێت.
- بۆ حەساسیەتی چاو زۆر بەسوودە، ئەگەر وەک مەڵھەم بەکار بھێنرێت.
- بۆ قژ کاریگەری زۆری دەبێت ئەگەر لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکرێت و لێی بدرێت.
- ڕەنگی دەموچاو جوان دەکات، ئەگەر لەگەڵ ڕونی زەیتون تێکەڵ بکرێت و پێی چەور بکرێت.
- لەگەڵ ئاوی گێزەر تێکەڵ بکرێت بۆ زیپکەی دەموچاو بەسوودە.
- زۆر باشە بۆ برین، ڕۆژی ٣ جار چەور بکرێت بۆ ماوەی ٤١ ڕۆژ.
- بۆ وشکەبیرۆ بەکار دەھێنرێت ڕۆژی ٣ جار چەور بکرێت.
ھەندێک لە تایبەتمەندیەکانی ھەنگوین
[دەستکاری]١ کیلۆ ھەنگوین بەرامبەر بە ٥ لیتر شیر و ٢٦ کیلۆ مۆز و ٦٠ کیلۆ پرتەقاڵ و ٥٠ ھێلکە و ١١ کیلۆ گۆشت و ١٢ کیلۆ سەوزە سودی ھەیە.
ھەنگوینی ساغ توانای ھەیە ٢٠٠٠ ساڵ بمێنێتەوە و تێک نەچێت ، ئێستا لە مۆزەخانەی میسر ھەنگوینی تێدایە کە تەمەنی زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵە.
ھەنگ چۆن ھەنگوین دروست دەکات
[دەستکاری]- ٢٤٠,٠٠٠ کیلۆمەتر دەبڕێت تا ١ کیلۆ ھەنگوین دروست دەکات، ئەمەش بەرامبەرە بە ٦ ئەوەندەی زەوی.
- ٤٨,٠٠٠ جار لە شان و خانووەکەی خۆی دەردەچێت تا ١ کیلۆ ھەنگوین دروست دەکات.
- نزیکەی ١ ملیۆن جۆرە گوڵ و شتی چاک دەمژێت تا ١ کیلۆ ھەنگوین دروست دەکات.
- بۆ ئەوەی شوێن کەم بگرێت خانەکانی شانەی ھەنگوینەکەی بە شێوەی شەشپاڵو دروست دەکات.
- باشترین خۆری ھەنگوین ئەوەی کە لە چیا و شاخەکان دەرھێنرابێت چونکە شتی سروشتی دەخوات.
سەرچاوە
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەنگوین تێدایە. |