ھێرمان فیگلین
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ھێرمان فیگلین | |
---|---|
Hermann Fegelein | |
لەدایکبوون | Hans Georg Otto Hermann Fegelein ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦ Ansbach |
مەرگ | ٢٨ی نیسانی ١٩٤٥ (٣٨ ساڵ ژیاوە) بەرلین |
پیشە | کارمەندانی سەربازی، سیاسەتوان |
حیزب | پارتی نازی |
ھاوسەر | Gretl Braun |
خێزان | Waldemar Fegelein |
خەڵاتەکان |
|
Rank | Obersturmführer (١٩٣٤–)، Hauptsturmführer (١٩٣٤–)، Sturmbannführer (١٩٣٦–)، Obersturmbannführer (١٩٣٧–)، Standartenführer (١٩٣٧–)، Oberführer (١٩٤٢–)، SS-Brigadeführer (١٩٤٣–)، SS-Gruppenführer (١٩٤٤–) |
لق | Waffen-SS |
ھێرمان فیگلین (لە دایکبووی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦– مردووی ٢٨ی نیسانی ١٩٤٥)[١] فەرماندەیەکی پایەبەرز لە ھێزی تایبەتی ئەڵمانیای نازی. بە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئەدۆلف ھیتلەر ناسراوە. خێزانەکەی خوشکی ئیڤان براون بوو. فگێلین لە ساڵی ١٩٢٥ چووە پاڵ فەوجێکی سوارەی ڕایکشسوێر و لە ١٠ی نیسانی ١٩٣٣ گواسترایەوە بۆ ئێس ئێس. ئەو بوو بە پێشەنگی گرووپی سوارچاکی ئێس ئێس. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٠ خەڵاتی پۆلی ٢ی خاچی ئاسنی پێبەخشرا بەھۆی خزمەتەکانی لە بەشداریکردنی لە جەنگی بەلجیکا و فەڕەنسا. یەکەکانی ژێر فەرمانی ئەو لە بەرەی ڕۆژھەڵات لە ساڵی ١٩٤١ بەرپرسیار بوون لە مردنی زیاتر لە ١٧٬٠٠٠ ھاووڵاتی لە کاتی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی بیلاڕووس، لە ساڵی ١٩٤٣ وەک فەرماندەی بەشی ھەشتەمی سوارەی ھێزی ئاسایشی تایبەتی فلۆریان گایەر، بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە پارتیزانەکان و ھەروەھا ئۆپەراسیۆنی بەرگری لە دژی سوپای سوور کرد، کە بەھۆیەوە خەڵاتی کلاوس کۆمبات کلاسپ بڕۆنزی پێبەخشرا. ڤیگلین بە کەسێکی ھەلپەرست و بەرژەوەندخواز ناسراوە نزیکایەتی لە ھیتلەر و ھاوڕێیەتی لەگەڵ ھێنریک ھیملەر بەکارھێنا، بەمەش خێرایی لە سوپای نازی دا پێشکەوت. ئەلبێرت سپێیر بە یەکێک لە قێزەونترین و خراپترین کەس لە خزمەکانی ھیتلەر ناوزەدی کردووە. ڤیگلین دوو ڕۆژ پێش خۆکوشتنی ھیتلەر بە تاوانی خیانەت و ڕاکردن بە فەرمانی ھیتلەر لە سێدارە درا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Hermann Fegelein». Spartacus Educational. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Hermann Fegelein»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێرمان فیگلین تێدایە. |