ھادی مەحموود
ھادی مەحموود | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٠ گەڕەکی سابونکەران، سلێمانی |
مەرگ | ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (٥٣ ساڵ) |
ھۆکاری مەرگ | جەڵدەی دڵ |
ناسراوە بە | حەمەتاڵ |
ھادی مەحموود ناسراو بە حەمە تاڵ[١] (لە ساڵی ١٩٧٠ لە گەڕەکی سابوون کەرانی شاری سلێمانی لەدایکبووە[٢] - لە ۲۹ی نیسانی ٢٠٢٣ بەھۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا)[٣] ئەکتەرێکی کورد بوو و زیاتر لە ڕۆڵی کۆمیدی دەردەکەوت. ناوبانگی ھادی لە درامایی گەردەلوولەوە سەری ھەڵدا کاتێک بە کەسایەتی عەریف حەمە تاڵ دەرکەوت.[٤]
ژیانی ھونەری
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٩٧ەوە دەرفەتی بۆ ڕەخساوە بەشداری کاری ھونەریدا بکات، و پاش دەرکەوتنی لە درامای گەردەلوول، و پاشانیش لە درامای پەتریپۆت، بووە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی تەلەفزیۆنی کوردیی، و لە ساڵی (٢٠١٨)ەش لە ڕادیۆی نالیا پێشکەشکاری بەرنامەی "چێشتەناو" بوو و تێیدا لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ھاوڵاتیاندا نوکتە و قسەی خۆشیان پێشکەش بە بیسەران دەکرد.[٥] چەند مانگێک بەر لە گیان لەدەستدانی، بە ھۆی سەختی ژیان و بارودۆخی دارایی حەمەتاڵ رادەیەک لە کاری ھونەری بۆ ماوەیەک دوور کەوتبووە و بۆ دابینکردنی بژێوی خۆی و خێزانەکەی لە ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا کاری بەقاڵی دەکرد.[٥]
دراماکان
[دەستکاری]- گەردەلوول بە ڕۆڵی عەریف حەمەتاڵ
- ڕۆژگارە تەریبەکان
فیلم
[دەستکاری]- ٢٤ سعات[٦]
مردن
[دەستکاری]ھادی لە ٢٩ نیسانی ٢٠٢٣ بە ھۆی جەڵتەی دڵ لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.[٧] مەھدی مەحموود باسی دوایین دیداری خۆی و براکەی کرد کە ھونەرمەندەکە گوتوویەتی: «تەوبە بێت لە ھەموو شتێک، نوێژ و عیبادەت دەکەم»[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ بەڤیدیۆ..عەریف حەمەتاڵ کەبابخانەی کردەوە، ماڵپەڕی وێستگە، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ «ھونەری ھونەرمەند ھادی مەحموود کۆچی دوایی کرد». kurdistan24.net. ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣.
- ^ «"عەریف حەمە تاڵ" کۆچی دواییکرد». www.xendan.org. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ عەریف حەمە تاڵ لە نواندنەوە بەرەو پێشکەشکاری بەرنامە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ھەولێر، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ ئ ا «پێش گیانلەدەستدانی حەمەتاڵ داوای چی کرد؟». nrttv.com. ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣.
- ^ "عەریف حەمەتاڵ" ھۆکاری دابڕانی لە بەرنامەی "پەتری پۆت" ئاشکرا دەکات، ماڵپەڕی وشە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئ ا «هونەرمەند هادی مەحموود کۆچی دواییکرد». rudaw.net. ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |