کایەی تەختە پاشایەتییەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
کایەی تەختە پاشایەتییەکان | |
---|---|
چەشن | |
دانەر | |
وەرگیراو لە | گۆرانیی سەھۆڵ و ئاگر لە لایەن جۆرج ئاڕ. ئاڕ. ماڕتن |
ئەکتەران | پێڕستی کەسایەتییەکانی کایەی تەختە پاشایەتییەکان ببینە |
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر | ڕامین جەوادی |
بابەتی کردنەوە | «ناونیشانی سەرەکی» |
ئاوازدانەر(ان) | ڕامین جەوادی |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٨ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٧٣ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | |
بەرھەمھێنەر(ان) |
|
مۆنتاژ | تیم پۆرتەر |
شوێنەکانی تۆمارکردن | |
ماوەی پەخش | ٥٠–٨٢ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | وارنەر برۆس. تێلێڤیژن دیستریبیووشن |
پەخش | |
تۆڕ | ئێچ بی ئۆ |
فۆرماتی وێنە | ١٠٨٠ئای |
فۆرماتی دەنگ | دۆڵبی دیجیتاڵ ٥.١ |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٧ی نیسانی ٢٠١١ | – ١٩ی ئایاری ٢٠١٩
ڕیزبەندی کاتی | |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | بنەماڵەی ئەژدیھا |
گرێدان بۆ دەرەوە | |
ماڵپەڕی فەرمی | |
ماڵپەڕی فەرمی بەرھەمھێنان |
کایەی تەختە پاشایەتییەکان (بە ئینگلیزی: Game of Thrones) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی دراما و فانتازی ئەمریکییە. لەلایەن داڤید بینۆیف و د. ب. ویس دروست کراوە. وەرگیراوە لە زنجیرەڕۆمانی ناسراو بە گۆرانی بەفر و ئاگری رۆماننوس جۆرج. ر. ڕ. مارتن، ناوی دراماکە لە ناوی کتێبی یەکەم کە کایەی تەختە پاشایەتییەکانە وەرگیراوە. لە ستۆدیۆەکانی بەلفاست وچەند شوێنێکی تری ئیرلەندای باکور و ماڵتا و کرواتیا و ئایسلەندا و مەغریب وێنە گیراوە. بۆ یەکەم جار لە ١٧ی نیسانی ٢٠١١ لە کەناڵی ئەمریکی پەخشکرا. حەوت وەرزی لێ بەرھەم ھێنراوە کە ٦٧ ئەڵقەیە و بڕیارە لەساڵی ٢٠١٩ وەرزی ھەشتەم و کۆتایی پەخش بکرێت.[١]
بەسەرھاتی زنجیرەکە لە دوو کیشوەری ئەفسوناوی بەناوەکانی ویستیرۆس و ئیسۆس لە کۆتایی ھاوێنێکی درێژ دەست پێدەکات، بە چەند ھێڵێکی درامیدا دەروات. لەوانە شەری ناوخۆیی خانەوادە پایەبەرزەکان لەسەر تەختی ئاسنینی حەوت شانشینەکە؛ ھەڕەشەی ھاتنی زستان و بەدەرکەوتنی بوونەوەرە ئەفسوناوییەکانی باکوور لەگەڵ ھەوڵەکانی دوا وەچەی خانەدانی لابراو بۆ دووبارە گەرانەوەی تەختەکە بۆ خانەوادەکەیان. زنجیرەکە لەرێگەی کاراکتەرەکانی چەند باسێکی پەیوەست بە سیاسەت و کۆمەڵ و ئایین و شەری ناوخۆ و ئەشکەنجەدان و تاوان و گەندەلی و وەفاداری دەورژێنێت.
لە مایسی ٢٠١٧ کەناڵی ئتش بی ئۆ ڕایگەیاند کە کار لە سەر دوو زنجیرەیتری دەکەن کە ڕووداوەکان لە هەمان جیهانی کایەی تەختە پاشایەتییەکاندا ڕوودەدات.
ڕووداوەکان
[دەستکاری]رووداوەکانی زنجیرەکە لە دوو کیشوەری ئەفسوناوی بەناوەکانی ویستیرۆس و ئیسۆس لە کۆتایی ھاوێنێکی درێژ دەست پێ دەکات، کە دانیشتوانەکانی چاوەڕوانی زستانێکی درێژ دەکەن. گرنگترین سێ ھێلی درامایی ئەو زنجیرەیە پێک ھاتووە لە[٢]؛ یەکەمیان شەری ناوخۆیی خانەوادە پایەبەرزەکان بۆ بە دەست بە سەر داگرتنی تەختی ئاسنینی حەوت شانشینەکە؛ دووەمیان ھەڕەشەی ھاتنی زستان گەورەو سەخت وبەدەرکەوتنی بوونەوەرە ئەفسوناوییەکانی باکوور؛ سێیەمیان ھەوڵەکانی دوا وەچەی خانەدانی لابراو بۆ دووبارە گەرانەوەی تەختی ئاسنینی حەوت شانشینەکە بۆ خانەوادەکەیان. بۆ نوسینی ئەو رۆمانەی کە ئەو زنجیرەیەی لەسەر دروست کراوە، ئیلھامی لە مێژووی ئەوروپییەکان وەرگرتووە.[٣]
کاست و کەسایەتییەکان
[دەستکاری]وەکو رۆمانەکە، کایەی تەختە پاشایەتییەکان کاراکتەرێکی زۆری ھەیە، دراماکە وەک زۆرترین دەرکەوتنی کاراکتەر لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی تۆمارکراوە. لە کاتی بەرھەمھێنانی وەرزی سێیەم, ٢٥٧ کاراکتەر ناویان تۆمار کراوە وەک کاراکتەر،[٤] ئەوەی دەخرێتە روو بەپێی سەرکەترینیان وزۆرترین دەرکەوتنیانە.[٥]
لۆرد ستارک (ششین بین) گەورەی خانەوادەی ستارک، کە ئەندامانی خیزانەکەی لە زۆربەی ھێڵە درامیەکان بە دەردەکەون. ئەو وھاوسەرەکەی کاتلین توللی (میشێل فەیرلی) خاوەنی پێنج منداڵن: گەورەتریان رۆبە (ریتشارد مادێن), نازدارەکەیان سانسا (سۆفی تێرنەر)، کوڕانەکەیان ئاریا (مایسی ویلیامس)، سەکەرکێشییەکەیان بران (ئیسحاق ھیمپیستید-ورایت) لەگەل بچوکتریان ریکۆن (ئارت پارکینسۆن)ن. بارمتەی نید سیۆن گریچۆی (ئالفی ئاڵین)ە کە لەگەڵ خێزانی ستارک ژیانی بەسەر دەبات پێش ئەوەی رەمسی سنۆ (ئیوان ریۆن) بیکاتە کۆیلەی خۆی. نید زۆڵیکی ھەیە ناوی جۆن سنۆیە (کیت ھارینگتۆن)، ئەو لەگەڵ ھاورێکەی ساموێل تارلی (جۆن برادلی) پێکەوە وەک پاسەوانی شەو خزمەت دەکەن. قژ سوور یاگریت (رۆزی لیلسی) یەکێکە لە کچە قەرەجەکان وپەیوەندی سۆزداری ھەیە لەگەڵ جۆن سنۆ. کاتلین خزمەت دەکرێت لەلایەن ژنە جەنگاوەری زل برێن تارس (جیۆندۆلین کریستی).
کۆنە ھاورێی نید پاشا رۆبیڕت براثیۆنە (مارک ئاددی) کە لەگەڵ شاژن سێرسی لانستەر (لینا ھیداوەی) زەماوەندیان کردووە، لە ھەمان کاتدا سێرسی لەگەڵ برا دوانەکەی خۆی "بکوژی شا" جێمی لانستەر(نیکۆلاس کرستەر والداو) پەیوەندی سۆزداری نھێنیان ھەیە. شاژن قینێکی لە ڕادەبەدەری ھەیە بەرامبەر بە برا بچووکەکەی، کورتەباڵای زیرەک تایرۆن لانستەر (پیتەر دینکلەیچ) کە بە نھێنی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ شای (سبیل کیکلی)ی خزمەتکاردا ھەیە. باوکی سێرسی لۆرد تایوان لانستەرە (چارڵی دانس)، کوڕە گەورە بێبەزەییەکەی ناوی جوفریە (جاک گلیسۆن).
لەوبەر رووبارەکە، ھەردوو کۆتا وەچەی ئەو پاشایەی کە لەلایەن رۆبێرت براثیۆنەوە لادراوە ڤێسری (ھاری لۆید) و دینیریس تایگاریان (ئیمیلی کلارک) دەژین، ھەردووکیان وەک ھەڵھاتوو و داواکراو دەژین، لە ھەوڵی گەرانەوی شکۆی خانەوادەکەیان و تەختی ئاسنینن.
خشتەی وەرگرتن
[دەستکاری]زنجیرەکە وەرگیراوە لە زنجیرە رۆمانی ناسراو بە گۆرانی بەفر وئاگری رۆماننوس جۆرج. ر. ڕ. مارتن، کە ئەویش تاوەکو ئێستا پێنج بەرگە رۆمانی لێ دەرچووە، چاوەرێش دەکرێت کۆتا دوو بەرگی تر لە ساڵانی داھاتوو بڵاوبکرێنەوە. دانەرانی ئەو زنجیرەیە بە پێی ئەو خشتەی خوارەوە ھێڵە درامییەکانی بەرگی رۆمانەکان بۆ زنجیرەیەکی شەش وەزریدا بەمشێوەیە دابەش کردووە:
وەرز | راگەیندرا لە | وێنەی گیرا لە | دەستپێکی پەخش | ناوی بەڕگەکانی (گۆرانی بەفر و ئاگر) |
---|---|---|---|---|
یەکەم | ٢ ئازاری ٢٠١٠ | نیوەی دووەمی ٢٠١٠ | ١٧ی نیسانی ٢٠١١ | کایەی تەختە پاشایەتییەکان |
دووەم | ١٩ی نیسانی ٢٠١١ | نیوەی دووەمی ٢٠١١ | ١ی نیسانی ٢٠١٢ | پێکدانانی پاشاکان |
سێیەم | ١٠ی نیسانی ٢٠١٢ | تەمموز تا تشرینی دووەمی ٢٠١٢ | ٣١ی ئازاری ٢٠١٣ | بەشی یەکەمی گەردەلوولی شمشێرەکان |
چوارەم | ٢ی نیسانی ٢٠١٣ | تەمموز تا تشرینی دووەمی ٢٠١٣ | ٦ی نیسانی ٢٠١٤ | بەشی دووەمی گەردەلوولی شمشێرەکان |
پێنجەم | ٨ی نیسانی ٢٠١٤ | تەمموز تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ | ١٢ین نیسانی ٢٠١٥ | جەژنی قەڵەکان وسەمای ئەژدیھاکان |
شەشەم | ٨ی نیسانی ٢٠١٥ | تەمموز تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ | ٢٤ی نیسانی ٢٠١٦ | شەماڵی زستان |
حەوتەم | ٢١ی نیسانی ٢٠١٦ | ئابی ٢٠١٦ تا شووباتی ٢٠١٧ | ٢٧ی ئابی ٢٠١٧ | شەماڵی زستان و خەونی بەھار |
ھەشتەم | ٣٠ی تەمموزی ٢٠١٦ | تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ تا تەمموزی ٢٠١٨ | ١٤ی نیسانی ٢٠١٩ | شەماڵی زستان و خەونی بەھار |
ژمارەی بینەران
[دەستکاری]وەرزی یەکەمی کایەی تەختە پاشایەتییەکان رێژەی ٢ میلیۆن و نیو بینەر بۆ یەکەم ئەڵقە تۆمارکراوە، رێژەکە بەرز بۆوە بۆ ٩٫٣ میلیۆن بینەر بۆ ھەر ئەڵقەیەک.[٦] وەرزی دووەم رێژەی ١١٫٦ میلیۆن بینەر بۆ ھەر ئەڵقەیەکی ھەبووە.[٧] وەرزی سێەمیشی رێژەکە بۆ ١٤٫٢ میلیۆن بەرزبۆوەتەوە. بۆ وەرزی چوارەمیشی، کەناڵی HBO رایگەیاند کە بینەری ئەو وەرزە بۆ رێژەی ١٨٫٦ بەرزبۆوەتەوە. بەوەش ریکۆدی ژمارەی بینەرانی شکاند لەسەر ئاستی زنجیرە تەلەڤزیۆنەکان.[٨]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]کایەی تەختە پاشایەتییەکان بۆ چەندین خەڵاتی جیھانی پاڵێوراوە کە دیارترینیان پاڵێوراوکردنی وەرزی یەکەمی بۆ سێزدە خەڵاتی ئێمی لەوانە باشترین زنجیرە دراما، دوو خەڵاتی لەوێ برد، لە بەشەکانی باشترین ئەکتەری سەرەکی وباشترین ئەکتەری دووەم.
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ گەمەی تەختە پاشایەتیەکان بۆ وەرزی پێنجەم و شەشەم نوێکرایەوە [١]
- ^ ئێچ بی ئۆ وھەڵبژاردەکانی بەفر وئاگر [٢]
- ^ گەمەی تەختە پاشایەتیەکان دڕەندەترین وراستەقینەترینی رۆمانەکانە [٣]
- ^ وەرزی سێیەم: بەژمارە «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. ٦ی ئازاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ زانیاری زیاتری گەڕانەوی گەمەی تەختە پاشایەتییەکان [٤]
- ^ گەمەی تەختە پاشایەتییەکان چەند زێری بەدەست کەوتووە [٥]
- ^ ئێچ پی ئۆ گەمەی تەختە پاشایەتییەکانی نوێکردەوە [٦] ١٤ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ گەمەی تەختە پاشایەتییەکان بەناوبانگتر بوو[٧] ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای ئینگلیزی
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کایەی تەختە پاشایەتییەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) تێدایە. |
- Pages using Lang-xx templates
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکان، دەستپێکردنی ٢٠١١
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان کە خەڵاتی پیبۆدییان وەرگرتووە
- بەرنامە ڕاستەقینەکانی ئێچ بی ئۆ
- ئەو زنجیرە تەلەڤیزیۆنیانەی کە خەڵاتی ھوگۆیان بردۆتەوە
- زنجیرە دراما زنجیرەییەکان
- ئەو بەرنامە تەلەفزیۆنییانەی کە خۆیان لەگەڵ یارییە ڤیدیۆییەکان گونجاندووە
- کایەی تەختە پاشایەتییەکان
- ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییانەی کە خۆیان لەگەڵ یارییە ڤیدیۆیییەکان گونجاندووە
- خەیاڵ دەربارەی ڕژێمکوژی
- ئەو زنجیرە تەلەڤیزیۆنییانەی کە خەڵاتی پرایم تایم ئێمیان وەرگرتووە