بنەماڵەی ئەژدیھا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بنەماڵەی ئەژدیھا
چەشن
دانەر
وەرگیراو لەئاگر و خوێن 
لە لایەن جۆرج ئاڕ. ئاڕ. ماڕتن
ئەکتەران
ئاوازدانەر(ان)ڕامین جەوادی[١]
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان٢
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • ڕایان کۆندڵ
  • جۆرج ئاڕ. ئاڕ. ماڕتن
  • میگێل ساپۆچنیک
  • ڤینس جێڕاردز
  • سارا لی ھێس
  • ڕۆن شمیت
مۆنتاژتیم پۆرتەر
شوێنەکانی تۆمارکردن
وێنەگرفابیان ڤاگنەر
دابەشکەرستۆدیۆکانی تەلەڤیزیۆنی وارنەر برۆس.
پەخش
تۆڕئێچ بی ئۆ
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢١ی ئابی ٢٠٢٢ (2022-08-21) – ئێستا (ئێستا)
ڕیزبەندی کاتی
بەرنامە پەیوەندیدارەکانکایەی تەختە پاشایەتییەکان

بنەماڵەی ئەژدیھا (بە ئینگلیزی: House of the Dragon) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی فەنتازیای درامای ئەمریکییە کە پێشینەیە بۆ زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی کایەی تەختە پاشایەتییەکان (٢٠١١–٢٠١٩)، ھەردووکیان لەسەر ڕۆمانەکانی گۆرانیی سەھۆڵ و ئاگر بەندن کە لەلایەن جۆرج ئاڕ. ئاڕ. ماڕتن نووسراون. زنجیرە پێشینەکە لەلایەن ماڕتن و ڕایان کۆندڵ بۆ ئێچ بی ئۆ دروست کراوە و چەند بەشێکی لەسەر ڕۆمانی ئاگر و خوێنی ماڕتن بەندە. کۆندڵ و میگێل ساپۆچنیک شۆڕەنەری زنجیرەکەن. ڕووداوەکانی باس لە ٢٠٠ ساڵ پێش ڕووداوەکانی زنجیرەی کایەی تەختە پاشایەتییەکان دەکات (١٧٢ ساڵ بەر لە لەدایکبوونی دینێریس تارگێریەن)، زنجیرەکە باس لە سەرەتای کۆتاییی بنەماڵەی تارگێریەن دەکات، ئەو ڕووداوانەی کە ڕێیان بۆ ڕوودانی شەڕی جێنشینیی تارگێریەن خۆش کرد، کە بە «سەمای ئەژدیھاکان» ناسراوە.

بنەماڵەی ئەژدیھا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا فەرمانی ڕاستەوخۆ بۆ زنجیرەی پێ درا، لە تەممووزی ٢٠٢٠دا ھەڵبژاردنی ئەکتەرەکان دەستی پێ کرد و لە نیسانی ٢٠٢١دا وێنەگریی سەرەکی لە شانشینی یەکگرتوو دەستی پێ کرد. زنجیرەکە لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٢دا بۆ یەکەم جار پەخش کرا. وەرزی یەکەم لە ١٠ ئەڵقە پێک دێت.

کاست و کەسایەتییەکان[دەستکاری]

سەرەکی[دەستکاری]

  • پادی کۆنسیدین بە ڕۆڵی پاشا ڤیسێریسی یەکەمی تارگێریەن: پێنجەم پاشای حەوت شانشینەکە:[٢] بە «پیاوێکی دڵسۆز، دلۆڤان و بەڕێز» ناسراوە، ڤیسێریس لەلایەن ئەنجومەنی لۆردەکانەوە بە پاشا ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی جێی باپیرەی، جێھێریسی یەکەمی تارگێریەن بگرێتەوە.[٣]
  • مات سمیت بە ڕۆڵی شازادە دەیمۆن تارگێریەن: میراتگری تەختی پاشایەتیی ئاسنینە، برا بچووکی پاشا ڤیسێریسە و نەوەی پاشا جیھێریسە، ھەروەھا مامی شازادەخاتوون ڕینێرایە. جەنگاوەرێکی بێھاوتا و ئەژدیھاسوارێکی بەئەزموونە.[٣]
  • ئێما دارسی بە ڕۆڵی شازادەخاتوون ڕینێرا تارگێریەن: نۆبەرەی پاشا ڤیسێریسە. ئەژدیھاسوار و ھەڵگری خوێنی بێگەردی ڤالێریایە.[٣]
  • ڕیس ئیفانز بە ڕۆڵی سێر ئۆتۆ ھایتاوەر: باوکی ئالیسێنت و یاریدەدری پاشایە، کە ڕاژەی پاشا ڤیسێریس و شانشینەکە دەکات. ڕکابەرێکی سیاسیی توندی شازادە دەیمۆنە.[٣]
  • ئۆلیڤیا کوک بە ڕۆڵی خاتوو ئالیسێنت ھایتاوەر: کچی سێر ئۆتۆ ھایتاوەرە، کە لە ڕێد کیپدا گەورە بووە و بەشێکی بازنەی نێوەکیی پاشایە. بە خوێنشیرینترین ژنی حەوت شانشینەکە ناسراوە.[٣]
  • ستیڤ تووسان بە ڕۆڵی لۆرد کۆرلیس ڤێلاریۆن: بە «ماری دەریایی» ناسراوە، سەرۆکی بنەماڵەی ڤێلاریۆنە و بەناوبانگترین دەریاوانە لە مێژووی وێسترۆسیدا.[٣]
  • ئیڤ بێست بە ڕۆڵی شازادەخاتوون ڕەینیس تارگێریەن: ئەژدیھاسوار و ھاوژینی لۆرد کۆرلیسە. بە «ئەو شاژنەی کە ھەرگیز نەبووە» ناسراوە، جارێک بەربژێر بووە بۆ ئەوەی جێی باپیرەی، پاشا جیھێریس بگرێتەوە، وەک فەرمانڕەوای حەوت شانشینەکە، بەڵام سەرەنجام درا بە ئامۆزاکەی، ڤیسێریس.[٣]
  • سۆنۆیا میزونۆ بە ڕۆڵی میساریا: سەماکارێکی بیانییە و متمانەپێکراوترین ھاوپەیمانی شازادە دەیمۆنە.[٣]
  • فابین فرانکل بە ڕۆڵی سێر کریستۆن کۆل: شیرەوانێکی لێزانی سنوورەکانی دۆڕنییە، لە خێزانێکی ئاسایی ھاتۆتە دنیاوە.[٣]
  • گراھام مەکتاڤیش بە ڕۆڵی سێر ھارۆڵد وێستەرلینگ: لۆرد کۆماندەری ئێستای پاسەوانانی پاشایە کە لە سەردەمی پاشا جێھێریسەوە ڕاژەی کردووە، جاران سوارچاکێکی بەھێز بووە. ئەرکی چاودێریکردن و پاراستنی شازادەخاتوون ڕینێرای لە ئەستۆیە.[٣]

دووبارەوەبوو[دەستکاری]

  • شان بروک بە ڕۆڵی شاژن ئیما ئەرین: شاژن و ھاوژینی پاشا ڤیسێریس تارگێریەنە.[٤]
  • دەیڤد ھۆرۆڤیچ بە ڕۆڵی گراند مەیستەر مێڵۆس: ڕاوێژکارێکی متمانەپێکراوی پاشا ڤیسێریسە.[٣]
  • بیڵ پاتێرسن بە ڕۆڵی لۆرد لایمن بیزبێری: لۆردی ھەنیھۆڵت و سەرۆکی گەنجینەی ئەنجومەنی بچووکی پاشا ڤیسێرسە.[٣]
  • گاڤن سپۆکس بە ڕۆڵی لۆرد لایۆنێل سترۆنگ: ماستەری یاسای پاشا ڤیسێریس و لۆردی ھارێنھۆڵە.[٣]
  • مایکڵ کارتەر بە ڕۆڵی پاشا جیھێریس تارگێرین
  • ستێفن ڕۆدری بە ڕۆڵی ھۆبێرت ھایتاوەر: سەرۆکی بنەماڵەی ھایتاوەر و فەرمانڕەوای ئۆڵدتاونە. ھەروەھا برا گەورەی سێر ئۆتۆ ھایتاوەرە.[٤]
  • ئێلیەت تیتنسۆر بە ڕۆڵی سێر ئێریک کارجیڵ: ئەندامی پاسەوانانی پاشا ڤیسێریسی یەکەمی تارگێریەنە، ھەروەھا جمکەکەی سێر ئەریک کارجیڵە.[٤]
  • لوک تیتنسۆر بە ڕۆڵی سێر ئەریک کارجیڵ: ئەندامی پاسەوانانی پاشا ڤیسێریسی یەکەمی تارگێریەنە، ھەروەھا جمکەکەی سێر ئێریک کارجیڵە.[٤]
  • گاری کووپەر بە ڕۆڵی سێر ڕایم ڕێدواین: لۆرد کۆماندەری پاسەوانانی پاشایە لەژێر دەسەڵاتی جیھێریسی یەکەمی تارگێریەندا.[٤]
  • جولیان لویز جۆنز بە ڕۆڵی بۆرمند باراتیۆن: لۆردی ستۆرمز ئیند و سەرۆکی بنەماڵەی باراتیۆنە لە سەرەتای حوکمڕانیی پاشا ڤێسێریسی یەکەمی تارگێریەندا. ھەروەھا خاڵۆی ڕەینیس تارگێریەنە.[٤]
  • دەیڤد ھاونزلۆو بە ڕۆڵی لۆرد ڕیکۆن ستارک
  • فرانکی ویڵسن بە ڕۆڵی کاپتن ڕاندڵ بارێت
  • گاری ڕەیمند بە ڕۆڵی ھای سێپتۆن
  • بێتانی ئەنتۆنیا بە ڕۆڵی خاتوو بیلا تارگێریەن: کچی گەورەی لینا ڤێلاریۆنە. ئەژدیھاسوارە کە سوارەکەی ئەژدیھای لاوی مووندانسەرە.[٤]
  • نانا بلۆندێڵ بە ڕۆڵی خاتوو لینا ڤێلاریۆن: کچی کۆرلیس ڤێلاریون و ڕەینیس تارگێریەنە.[٥][٦]
    • ساڤانا ستاین ڕۆڵی لینا ڤێلاریۆنی لاو دەگێڕێت.[٤]
    • نۆڤا فووی-مۆس ڕۆڵی لینا ڤێلاریۆنی مناڵ دەگێڕێت.[٤]
  • فیبی کامبڵ بە ڕۆڵی خاتوو ڕینا تارگێریەن: کچی بچووکی لینا ڤێلاریۆنە.[٤]
  • ھاری کۆڵێت بە ڕۆڵی شازادە جاکاریز ڤێلاریۆن: کوڕە نۆبەرەکەی شازادەخاتوون ڕینێرایە.[٤]
    • لیۆ ھارت ڕۆڵی جاکاریز ڤێلاریۆنی لاو دەگێڕێت.[٤]
  • ڕایان کۆڕ بە ڕۆڵی سێر ھاروین سترۆنگ: کوڕی گەورەی ماستەری یاسا لایۆنێل سترۆنگ و میراتگری ھارینھۆڵە. بە «ئێسکشکێن» ناسراوە، بە بەھێزترین پیاوی حەوت شانشینەکە دادەنرێت.[٣]
  • ئەنتۆنی فلانەگن بە ڕۆڵی سێر ستێفۆن دارکلین: ئەندامی پاسەوانانی پاشایە.[٤]
  • تۆم گلین-کارنی بە ڕۆڵی شازادە ئەیگۆن تارگێریەن: کوڕە نۆبەرەکەی پاشا ڤیسێریسە.[٤]
  • جێفرسن ھۆڵ بە ڕۆڵی لۆرد جەیسۆن لانستەر/سێر تایلند لانستەر: جەیسۆن لۆردی کاستەرلی ڕۆکە، و جمکەکەی تایلاند سیاسەتوانێکی زۆرزانە.[٣]
  • ویڵ جۆنسن بە ڕۆڵی سێر ڤیمۆند ڤێلاریۆن: برا بچووکی لۆرد کۆرلیس ڤێلاریون و فەرماندەری ھێزی دەریاییی ڤێلاریۆنە.[٥]
  • جۆن مەکمیڵەن بە ڕۆڵی سێر لینۆر ڤێلاریۆن: کوڕی شازادەخاتوون ڕەینیس تارگێریەن و لۆرد کۆرلیس ڤێلاریونە.[٥]
    • تیۆ نەیت ڕۆڵی لینۆر ڤێلاریۆنی لاو دەگێڕێت.[٥]
  • ئیوان میچڵ بە ڕۆڵی شازادە ئیمۆند تارگێریەن: دووەم کوڕی پاشا ڤیسێریسە، برازای شازادە دەیمۆن، و زڕبرای شازادەخاتوون ڕینێرایە.[٤]
    • لیۆ ئاشتن ڕۆڵی ئیمۆند تارگێریەنی لاو دەگێڕێت.[٤]
  • ماتیۆ نیدەم بە ڕۆڵی لاریس سترۆنگ: کوڕی بچووکی ماستەری یاسا لایۆنێل سترۆنگە.[٣]
  • فیا سەیبن بە ڕۆڵی شازادە ھێلینا تارگێریەن: کچی دووەمی پاشا ڤیسێریسە، خوشکی شازادە ئەیگۆن و ئیمۆندە، و زڕخوشکی شازادەخاتوون ڕینێرایە.[٤]
    • ئیڤی ئاڵێن ڕۆڵی ھێلینا تارگێریەنی لاو دەگێڕێت.[٤]
  • فیڵ دانیێلز بە ڕۆڵی مەیستەر جێراردیز: یەکێک لە مەیستەرەکانی قەڵایە.[٤]
  • کێرت ئیجییەوەن بە ڕۆڵی مەیستەر ئۆروایڵ: یەکێک لە مەیستەرەکانی قەڵایە.[٤]
  • ڕۆجەر ئیڤانز بە ڕۆڵی سێر بۆڕۆس باراتیۆن: کوڕی لۆرد بۆرمند باراتیۆنە.[٤]
  • ئێلیەت گریھۆڵت بە ڕۆڵی شازادە لوسێریس ڤێلاریۆن: کوڕی دووەمی شازادەخاتوون ڕینێرایە.[٤]
    • ھارڤی سادلەر ڕۆڵی لوسێریس ڤێلاریۆنی لاو دەگێڕێت.[٤]
  • پۆڵ کێنیدی بە ڕۆڵی جاسپەر وایڵد: ناسراو بە «تووڵی ئاسن»، لۆردی بنەماڵەی ڕەین و سەرۆکی بنەماڵەی وایڵدە.[٤]
  • سۆڵی مەکلاود بە ڕۆڵی جۆفری لۆنمت: سوارچاکی بنەماڵەی لۆنمت، و خۆشەویستی لینۆر ڤێلاریۆنە.[٤]

ئەڵقەکان[دەستکاری]

ژ.ناونیشان [٧]دەرھێندراو لەلایەننووسراو لەلایەنڕێکەوتی air ڕەسەن [٨]U.S. ﺑﻴﻨﻪران
(ملیۆن)
١«میراتگرانی ئەژدیھا»میگێل ساپۆچنیکڕایان کۆندڵ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ (2022-08-21)٢٫١٧[٩]
پاش مردنی ھەردوو کوڕەکەی و ڕوونەوەنەبوونی جێنشینەکەی، پاشا جیھێریسی یەکەمی تارگێریەن بانگھێشتی ئەنجومەنێکی گەورە دەکات بۆ ئەوەی لۆردەکانی وێسترۆس خۆیان فەرمانڕەوای داھاتوویان ھەڵبژێرن. لۆردەکان نەوە کوڕە گەورەکەی، شازادە ڤیسێریس، لە جیاتی نەوە گەورەکەی، شازادە ڕەینیس، ھەڵدەبژێرن. دوای تێپەڕبوونی نۆ ساڵ بەسەر دەسەڵاتداریی ڤیسێریسدا، ڤیسێریس پاڵەوانییەتییەک بۆ ئاھەنگگێڕان بەبۆنەی دووگیانیی شاژن ئیما ئارین ڕێک دەخات، دڵنیایە لەوەی کە میراتگرێکی نێری دەبێت. ئەنجومەنی بچووک ھۆشدارییەکەی ماستەری کەشتییەکان لۆرد کۆرلیس ڤێلاریۆن پشتگوێ دەخات کاتێک دەڵێت سیانەدەسەڵات، ھاوپەیمانیی سێ شاری ئازادی ئێسۆسە، ھەڕەشەی پەکخستنی ھێڵەکانی کەشتیگێڕیی وێستێرۆسی دەدات. یاریدەدەری پاشا، سێر ئۆتۆ ھایتاوەر، ڕەخنە لە برا بچووک و میراتگری ڤیسێریس، شازادە دەیمۆن دەگرێت، بەھۆی دڕندایەتییەکانی وەک فەرماندەری پاسەوانانی شار. لە پاڵەوانییەتییەکەدا، سێر کریستن کۆل، سوارچاکێکی لەدایکبووی خێزانێکی ئاساییی دۆڕنی، لە دەیمۆن دەباتەوە، لە کاتێکدا ئیما لە مناڵبووندا دەمرێت، کوڕەکەی، بەیلۆن، پاش ماوەیەکی کەم دەمرێت. ڤیسێریس داوایەکانی ئەنجومەن بۆ ھەڵبژاردنی میراتگرێکی نوێ ڕەت دەکاتەوە تاوەکوو ئۆتۆ ئاشکرای دەکات کە دەیمۆن بەیلۆنی بە «میراتگر بۆ ڕۆژێک» ناوزەد کردووە. ڤیسێریس، دەیمۆن لە نیشتنەوەی پاشا دوور دەخاتەوە، و تاکە مناڵی زیندووی، شازادەخاتوون ڕینێرا، بە میراتگری تەختی پاشایەتیی ئاسنین ھەڵدەبژێرێت.
٢«شازادەی بێئابڕوو»گرێگ یایتەینزڕایان کۆندڵ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ (2022-08-28)٢٫٢٦[١٠]
دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر دەستنیشانکردنی ڕینێرا وەک میراتگر، دەیمۆن بەنایاسایییانە دراگنستۆن داگیر دەکات، کە لەلایەن پاسەوانە بەوەفاکانی پاسەوانانی شارەوە پشتگیری لێ دەکرێت. لەم نێوەندەدا، شازادە-ئەدمیراڵ کراگاس درەیھار، کە بە خۆراکدەری قرژاڵ ناسراوە، بە فەرمانی سیانەدەسەڵات ھەڕەشە لە کۆمەڵەدوورگەی ستێپستۆنز دەکات، ڕینێرا پێشنیازی نیشاندانی ھێز دەکات. پێشنیازەکەی لەلایەن ئەنجومەنی بچووکەوە ڕەت دەکرێتەوە و لە بری ئەوە بۆ دیاریکردنی سوارچاکێکی نوێی پاسەوانانی پاشا دەنێردرێت. بە پشتگوێخستنی ئامۆژگارییەکانی ئەوانی تر، سێر کریستن، تاکە شەڕڤان کە ئەزموونی شەڕی ڕاستەقینەی ھەیە ھەڵدەبژێرێت. کچەکەی سێر ئۆتۆ، خاتوو ئالیسێنت، لە دوای مردنی ھاوژینی پاشاوە بە شێوەیەکی نھنێنی چاوی بە ڤیسێریس دەکەوێت و دڵنەوایی دەکات؛ داوای لێ دەکات لەگەڵ ڕینێرادا باسی شاژنە ئیما و ئەگەری دووبارە ھاوسەرگیریکردنەوەی بکەن. لۆرد کۆرلیس و ھاوژینەکەی، شازادەخاتوون ڕەینیس، پێشنیازی ئەوە دەکەن کە ڤیسێریس بنەماڵە ڤالێرییەکانیان لە ڕێگەی ھاوسەرگیری لەگەڵ کچە دوانزە ساڵانەکەیان، لەینا ڤێلاریۆن، یەک بخات. لەو ماوەیەدا، ئەنجومەنی بچووک ھەواڵی پێ دەگات کە دەیمۆن ھێلکەیەکی ئەژدیھای دزیوە و بەنیازە ژنی دووەم بھێنێت، دەیەوێت لەگەڵ خاتوونەکەی میساریا ھاوسەرگیری بکات و خۆی بە میراتگری ڕاستەقینە دەزانێت. ئۆتۆ و دەستەیێکی بچووک بە کەشتی بەرەو دراگنستۆن بۆ گێڕانەوەی ھێلکەکە بەڕێ دەکەون. ڕینێرا بە ئەژدیھاکەی، سیراکس، شوێنیان دەکەوێت و دەیمۆن ناچار دەکات دەستبەرداری داوا ناڕەواکانی بێت و ھێلکەکەی پێ بداتەوە. ڤیسێریس ڕای دەگەیەنێت کە ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو ئالیسێنت دەکات، ئەمەش لۆرد کۆرلیس تووڕە دەکات، کە دواتر بە دوای دەیمۆندا دەگەڕێت بۆ ئەوەی پێشنیازی ھاوپەیمانیی لەگەڵدا بکات.
٣«دووەم بە ناوی ئەوەوە»گرێگ یایتەینزگەیب فۆڕێسکا و ڕایان کۆندڵ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (2022-09-04)١٫٧٥[١١]
٤«پاشای دەریای تەسک»کلێر کیڵنەرئایرا پارکەر١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (2022-09-11)١٫٨١[١٢]
٥«ئێمە ڕێگەکە ڕووناک دەکەینەوە»کلێر کیڵنەرشارمین دێگراتێ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (2022-09-18)١٫٨٣[١٣]
٦«شازادەخاتوون و شاژن»میگێل ساپۆچنیکسارا ھێس٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (2022-09-25)١٫٨٦[١٤]
٧«دریفتمارک»میگێل ساپۆچنیککێڤن لاو٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (2022-10-02)١٫٨٨[١٥]
٨«لۆردی ھەڵچوون و داچوون»TBDTBD٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (2022-10-09)TBD
٩«ئەنجومەنی سەوز»TBDTBD١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (2022-10-16)TBD
١٠«شاژنی ڕەش»TBDTBD٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (2022-10-23)TBD

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

نووسین[دەستکاری]

لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، کەیسی بلۆیز، سەرۆکی بەرنامەسازیی ئێچ بی ئۆ، ڕای گەیاند کە پڕۆسەی نووسین دەستی پێکردووە و پێشبینیی کرد کە زنجیرەکە لە ٢٠٢٢دا پەخش دەکرێت.[١٦]

ھەڵبژاردنی ئەکتەران[دەستکاری]

لە تەممووزی ٢٠٢٠دا دەست بە ھەڵبژاردنی ئەکتەرەکان کرا. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا، پادی کۆنسیدین بە ڕۆڵی ڤیسێریسی یەکەمی تارگێریەن ھەڵبژێر درا. لە کانوونی یەکەمدا، ئۆلیڤیا کوک، مات سمیت و ئێما دارسی دوابەدوای یەک بە ڕۆڵی ئالیسێنت ھایتاوەر، دەیمۆن تارگێریەن و ڕینێرا تارگێریەن ھەڵبژێر دران، لەکاتێکدا دانی سەپانی چووە نێو وتووێژەکانەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە ڕۆڵێکی نەناسراودا بکات. لە شوباتی ٢٠٢١دا، ڕیس ئیفانز، ستیڤ تووسان، ئیڤ بێست و سۆنۆیا میزونۆ بۆ کاستی سەرەکی زیاد کران. لە مانگی نیساندا، فابین فرانکڵ بە ڕۆڵی سێر کریستۆن کۆل بەشداریی کرد. لە ئایاردا، گراھام مەکتاڤیش بە جلوبەرگی تەواوەوە لە سەرشانۆدا بینرا. ئێمیلی کاری و میڵی ئاڵکۆک لە تەممووزی ٢٠٢١دا بۆ کاستەکە زیاد کران.

زمان[دەستکاری]

زمانناسی کایەی تەختە پاشایەتییەکان دەیڤد جەی. پیتەرسن، گەڕایەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانی لەسەر زمانی دەستکردی ڤالێریانی باڵا.[١٧]

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٢دا بنەماڵەی ئەژدیھا بۆ یەکەم جار پەخش کرا.[١٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Ramin Djawadi to Score HBO's 'Game of Thrones' Prequel 'House of the Dragon'". Film Music Reporter. February 2, 2021. Retrieved February 2, 2021.
  2. ^ Andreeva, Nellie (October 5, 2020). "'House Of the Dragon': Paddy Considine To Star As King Viserys Targaryen In HBO's 'Game Of Thrones' Prequel". Deadline Hollywood. Penske Media Corporation. Archived from the original on October 6, 2020. Retrieved October 6, 2020.
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ "House of the Dragon: Cast & Characters". HBO. Archived from the original on March 31, 2022. Retrieved March 30, 2022.
  4. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ ف ڤ ق ک گ ل ڵ "House of the Dragon – Character Descriptions". WarnerMedia. Archived from the original on March 31, 2022. Retrieved March 30, 2022.
  5. ^ ئ ا ب پ "HBO Releases First Official Teaser For HOUSE OF THE DRAGON". WarnerMedia (بە ئینگلیزی). Archived from the original on October 6, 2021. Retrieved October 11, 2021.
  6. ^ Bergqvist, Mattias (August 15, 2022). "Bekräftat: Nanna Blondell i "House of the dragon" – den rollen spelar hon". Expressen (بە سوێدی). Archived from the original on August 15, 2022. Retrieved August 16, 2022.
  7. ^ "بنەماڵەی ئەژدیھا لە ڕاتن تۆمەیتۆز".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ "Shows A-Z – house of the dragon on hbo". The Futon Critic. Archived from the original on October 8, 2022. Retrieved August 27, 2022.
  9. ^ Salem, Mitch (August 23, 2022). "ShowBuzzDaily's Sunday 8.21.2022 Top 150 Cable Originals & Network Finals". ShowBuzzDaily. Archived from the original on August 24, 2022. Retrieved August 23, 2022.
  10. ^ Metcalf, Mitch (August 30, 2022). "ShowBuzzDaily's Sunday 8.28.2022 Top 150 Cable Originals & Network Finals". ShowBuzzDaily. Archived from the original on September 22, 2022. Retrieved August 30, 2022.
  11. ^ Metcalf, Mitch (September 6, 2022). "ShowBuzzDaily's Sunday 9 April 2022 Top 150 Cable Originals & Network Finals". ShowBuzzDaily. Archived from the original on September 22, 2022. Retrieved September 9, 2022.
  12. ^ Salem, Mitch (September 13, 2022). "ShowBuzzDaily's Sunday 9 November 2022 Top 150 Cable Originals & Network Finals". ShowBuzzDaily. Archived from the original on September 21, 2022. Retrieved September 13, 2022.
  13. ^ Metcalf, Mitch (September 20, 2022). "ShowBuzzDaily's Sunday 9.18.2022 Top 150 Cable Originals & Network Finals". ShowBuzzDaily. Archived from the original on September 21, 2022. Retrieved September 20, 2022.
  14. ^ Salem, Mitch (September 27, 2022). "ShowBuzzDaily's Sunday 9.25.2022 Top 150 Cable Originals & Network Finals". ShowBuzzDaily. Archived from the original on October 8, 2022. Retrieved September 27, 2022.
  15. ^ Metcalf, Mitch (October 4, 2022). "ShowBuzzDaily's Sunday 10.2.2022 Top 150 Cable Originals & Network Finals Updated". Showbuzz Daily. Archived from the original on October 4, 2022. Retrieved October 4, 2022.
  16. ^ Andreeva, Nellie (January 15, 2020). "'Game Of Thrones' Prequel 'House Of The Dragon' To Launch In 2022; HBO Boss On More 'GOT' & Pilot That Didn't Go – TCA". Deadline Hollywood (بە ئینگلیزی). Archived from the original on May 14, 2020. Retrieved March 27, 2020.
  17. ^ پیتەرسن, دەیڤد (March 7, 2022). "Bonus Bookaloo: House of the Dragon and More". Game of Thrones 2: Electric Bookaloo (Interview). Interviewed by Anthony Le Donne. Bald Move. Archived from the original on March 7, 2022. Retrieved July 23, 2022.
  18. ^ Rice, Lynette (March 30, 2022). "HBO's 'House Of The Dragon' Set for Debut This August". Deadline Hollywood. Archived from the original on July 8, 2022. Retrieved March 30, 2022.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]