گابریێلا میسترال
گابریێلا میسترال | |
---|---|
لەدایکبوون | ٧ی نیسانی ١٨٨٩ Vicuña، چیلی |
مردن | ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٥٧ Hempstead, New York، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٦٧ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Lucila de María Godoy Alcayaga |
ناوی خوازراو | Gabriela Mistral |
شوێنی ناشتن | Tumba de Gabriela Mistral |
باوک | Juan Jerónimo Godoy Villanueva |
ھاوسەر | بێ نرخ |
زمانی نووسین | زمانی ئیسپانی |
پیشە | شاعیر، دیپلۆمات، مامۆستا، نووسەر |
بواری کار | شیعر |
شوێنی کارکردن | زانکۆی کۆڵۆمبیا، Barnard College |
پەروەردە | Escuela Normal № 1 de Santiago |
ئایین | کاسۆلیکی |
ئەندامی | Sapphic Circle of Madrid |
خاوەنی | Casa de las Palmeras |
چەشن | شیعر |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نۆبێل لە وێژە، National Prize for Literature، Knight of the Legion of Honour |
وێبگە | http://www.gabrielamistral.uchile.cl |
گابریێلا میسترال (Gabriela Mistral؛ لە دایکبووی ٧ی نیسانی ١٨٨٩ - مردووی ١٠ی کانووننی دووەمی ١٩٥٧) مرۆڤدۆست، مامۆستا، دیپلۆمات و شاعیری چیلی بوو. یەکێکە لە هەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل.
لە ساڵی ١٩٤٥، گابرێلا بووە یەکەمین نووسەر لە ئەمریکای لاتین کە ببێتە هەڵگری خەڵاتی نۆبێل لە وێژە (ئەدەبیات).[١] ڕووخساری نووسین و شیعرەکانی گابرێلا خۆی لە سرووشت، خیانەت، خۆشەویستی، خۆشەویستی دایک، خەم و چاکبوونەوە، گەشت، هەروەها شووناسی ئەمریکای لاتین لە تێکەڵەیەک لە بابەتی ڕەسەن و بابەتی کاریگەربوو بە ئەورووپا. لە ئێستادا، وێنەی ئەو لە دراوی ٥٠٠ پیسۆی چیلی دا دەبینرێت. لە ساڵی ١٩٥١، خەڵاتی نەتەوەیی چیلی بۆ وێژە پێدرا. بەشێک لە شیعر و بەرهەمەکانی گابرێلا بۆ سەر چەندین زمان وەرگێڕانیان بۆ کراوە، لە نێویاندا زمانەکانی ئینگلیزی[٢][٣] و نیپاڵی.[٤][٥] لە ساڵی ١٩٢٢، یەکەم کتێبی لە ژێر ناونیشانی (Desolación) بڵاوکرایەوە. دوای دوو ساڵ لەوە، واتە لە ساڵی ١٩٢٤، دووەمین کتێبی بڵاوکرایەوە لە ژێر ناونیشانی (Ternura).
ئەو لە حوزەیرانی ١٩٠٨ بەدواوە ناوی گابێرلا میسترال وەک ناوی نووسەری خۆی بەکارهێنا، ئەمەش لەکاتێک ناوی ڕاستەقینەی خۆی لوسیا گۆدۆی ئەلکایاگا بوو.
لە ڕۆژی١٠ی کانووننی دووەمی ١٩٥٧، گابریێلا میسترال لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «The Nobel Prize in Literature 1945». The Nobel Prize. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Selected poems of Gabriela Mistral. Johns Hopkins Press. 1971. ژپنک ٩٧٨-٠٨٠١٨١١٩٧٥. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Selected Poems of Gabriela Mistral. Bloomington: Indiana University Press. 1957. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Manpareka Kehi Kavita मनपरेका केही कविता [Some Poems of My Choice] (بە نیپالی) (چاپی First). Kathmandu: Shikha Books (لە 2018 بڵاو کراوەتەوە). ٢٠١٨. لاپەڕە 174.
- ^ अनुवादमा 'मनपरेका केही कविता' [Manpareka Kehi Kavita in Translation]. Kalashree. ٢٠١٨. لاپەڕە 358–359.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گابریێلا میسترال تێدایە. |