میکی ماوس
میکی ماوس | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Mickey Mouse | |
بەشێکە لە | Sensational Six |
دامەزران | ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٢٨ |
ناو بە زمانی فەرمی | Mickey Mouse |
خوشک و برا | Oswald the Lucky Rabbit، Felicity Fieldmouse |
خزمەکان | Morty Fieldmouse، Ferdie Fieldmouse |
خێزان | Mickey Mouse family |
پیشە | handyman |
Has pet | پلۆتۆ |
فیلمۆگرافی | Mickey Mouse filmography |
ناونراوە لەدوای | |
جێگەی دەگرێتەوە | Oswald the Lucky Rabbit |
ئافرێنەر | واڵت دیزنی، Ub Iwerks |
ڕۆڵگێڕ | Chris Diamantopoulos |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتنی کۆپیڕایت | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ |
ئەکتەری دەنگی | واڵت دیزنی، Carl W. Stalling، وەین ئۆڵووین، برێت ئیوان، Chris Diamantopoulos |
ئیلھام | Oswald the Lucky Rabbit |
خەڵاتەکان | Berliner Bär، star on Hollywood Walk of Fame |
لە گەردوونی چیرۆکی | Mickey Mouse universe |
Location of creation | کۆمپانیای واڵت دیزنی |
وێبگە | http://mickey.disney.com/mickey |
دۆخی چاپکردن | مافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە |
ڕۆڵی گێڕانەوە | پاڵەوانی چیرۆک |
زنجیرەفیلم | Mickey Mouse franchise |
میکی ماوس (بە ئینگلیزی: Mickey Mouse) کەسایەتی کارتۆنی ئەمریکییە و لە ساڵی ١٩٢٨ لە ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی دروستکراوە.[١] کارەکتەرەکە وەک ماسکۆتی کۆمپانیای واڵت دیزنی کاردەکات. کارەکتەری سەرەکی فیلمی فانتازیایە. ھەروەھا میکی ماوس بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی لەگەڵ کارەکتەرەکانی دیکەدا ھەیە لەوانە دۆناڵد داک، گوفی، مینی ماوس و پلۆتۆ. مینی ماوس ھاوڕێ کچەکەیەتی. ڕۆژی لەدایکبوونی ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٢٨یە، ئەمەش ھەمان ڕۆژی لەدایکبوونی مینی ماوسە. میکی ماوس لە ساڵی ١٩٢٨ دروستکراوە و واڵت دیزنی تا ساڵی ١٩٤٦ ئەکتەری دەنگی بووە. دوای دیزنی، جیم ماکدۆناڵد و واین ئەلڤین ڕۆڵی میکی ماوسیان گرتە ئەستۆ. ئەم مشکە مرۆڤدۆستە زۆربەی کات کراسێکی سووری لەبەردایە، پێڵاوی زەرد و دەستکێشی سپی ھەیە. ئەم کارەکتەرە یەکێکە لە کارەکتەرە کارتۆنییە بەناوبانگەکانی جیھان. یەکەم دەرکەوتنی میکی یەک دەرکەوتنی تاقیکردنەوە بوو لە کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی فڕۆکەی شێت.[٢] دوای ئەوە لە ساڵی ١٩٢٨ میکی لە کورتە فیلمێکدا دەرکەوت بە ناوی "Steamboat"ی ویلی کە یەکێک بوو لە یەکەم فیلمە دەنگییەکان. میکی ماوس لە زیاتر لە ١٣٠ ناونیشانی فیلمدا بەشداری کردووە، لەوانە کۆنسێرتەکەی باند لە ساڵی ١٩٣٥، بەرگدرووی بچووکی ئازا لە ساڵی ١٩٣٨ و فانتازیا لە ساڵی ١٩٤٠. میکی ماوس سەرەتا لە کورتە فیلمەکاندا دەرکەوت و دواتر لە فیلمە درێژەکاندا دەرکەوت. دەیان فیلمی میکی ماوس پاڵێوراو بوون بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشن و لە ساڵی ١٩٤٢ فیلمی Lend a Paw پاڵێورا بۆ وەرگرتنی خەڵات. لە ساڵی ١٩٧٨ میکی یەکەم کارەکتەری کارتۆنی بوو کە ئەستێرەیەکی لە ڕێڕەوی ناوبانگەکانی ھۆلیوود بەدەستھێنا. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٣٠ بەدواوە میکی وەک کارەکتەری کۆمیک ستریپ ناسێندرا. میکی ماوس کارەکتەرێک بوو کە جێگەی ئۆسڤاڵد دوپشکی بەختەوەری گرتەوە، کارەکتەرێک کە لەلایەن بەرھەمھێنەرێکی فیلمەوە بە ناوی چارڵز مینتز بۆ ستۆدیۆکانی دیزنی دروستکرابوو و لەلایەن ستۆدیۆکانی یوونیڤەرساڵ دابەشکرا. ھەروەھا میکی بۆ یەکەمجار لە کۆمیکەکاندا دەرکەوت دوای ئەوەی لە ١٥ کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی سەرکەوتووی بازرگانیدا دەرکەوت و بە ئاسانی لەلایەن خەڵکەوە ناسرا.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Jackson, Kathy (2003). Mickey and the Tramp: Walt Disney's Debt to Charlie Chaplin (26th ed.). The Journal of American Culture. pp. 439–444.
- ^ http://www.thefutoncritic.com/news/2021/06/16/jump-into-wow-this-summer-on-disney-junior-with-marvels-spidey-and-his-amazing-friends-and-mickey-mouse-funhouse-725113/20210616disney01/
- ^ https://d23.com/first-mickey-mouse-comic-strip/
- دەروازەی کۆمپانیا
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی دیزنی
- دەروازەی کۆمیک
- دەروازەی چاند
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ژن
- دەروازەی کارتۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میکی ماوس تێدایە. |