ماڕتن سکۆڕسێزی
ماڕتن سکۆرسێزی | |
---|---|
لەدایکبوون | ماڕتن چارڵز سکۆڕسێزی ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢ نیویۆرک سیتی، ئەمەریکا |
شارۆمەندێتی |
|
پەروەردە | زانکۆی نیویۆڕک (بەکالۆریۆس لە هونەرە جوانەکان، ماستەر لە هونەرە جوانەکان) |
پیشە | مێژووناس، دەرهێنەری فیلم |
چالاکبوون | ١٩٦٣– تا ئێستا |
ھاوسەر |
|
مناڵ(ەکان) | 3، لەنێویاندادۆمنیکا کامیڕۆن سکۆرسێزی |
باوان(ەکان) |
|
ماڕتن چارڵز سکۆرسێزی (لەدایکبووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢) دەرهێنەر و مێژوونووسێکی ئیتاڵی-ئەمەریکیە[١][٢]، کەوا پەنجا ساڵە لە بواری فیلمسازیدا کاردەکات. سکۆڕسێزی بابەتی پەیوەندیدار بە ئیتاڵیە ئەمەریکیەکان (بەتایبەت سقلیەکان) دەوروژێنێت، یان بیرکردنەوەی کاتۆلیکە ڕۆمانەکان دەربارەی تۆڵەسەندنەوە[٣]، بیروباوەڕ[٤]، تاوانکاری سەردەم و شەڕی تاقمە چەتەکانی ئەمەریکا. زۆربەی فیلمەکانیشی تێبینی نیشاندانی ئاسایی توندوتیژی و بەکارهێنانی جنێویان لێ کراوە.
وەک بەشێک لە شەپۆلە نوێکەی دەرهێنەرانی هۆڵیوود، سکۆڕسێزی بە یەکێک لە کاریگەرترین و باشترینەکانی مێژووی سینەما دادەنرێت. لە ساڵی ١٩٩٠، هەڵسا بە دامەزراندنی "The Film Foundation" ڕێکخراوێکی تایبەت بە پاراستن و گەڕاندنەوەی فیلمە کۆنەکان، و لە ساڵی ٢٠٠٧یش "World Cinema Foundation" دامەزراند. دەرهێنەرێکە توانیویەتی تەواوی خەڵاتەکانی فیلمسازی بباتەوە لەنێویاندا خەڵاتی ئۆسکار، پالمێدۆر، گڕامی، ئێمی، گۆڵدن گڵۆب، بافتا و خەڵاتی ڕێزلێنانی AFI.
سکۆڕسێزی چەندین کاری جیاوازی هەبووە لە سینەما، دیارترینیان فیلمی Mean Streetی ساڵی ١٩٧٣یە کەوا یەکەمین فیلمی بوو کە دەنگبداتەوە، هەروەها Taxi Driver (١٩٧٦)،فیلمی ژیاننامەیی Raging Bull (١٩٨٠)، کۆمێدیە ڕەشەکانی وەک The King of Comedy (١٩٨٣) و After Hours (١٩٨٥). بەدەر لەمانە دەرهێنەرەکە بەوە ناسراوە کە لەگەڵ ئاکتەر ڕۆبێرت دی نیرۆش زۆرترین کاری کردووە تیایاندا فیلمی چەتەیی ھاوڕێیە چاکەکان (١٩٩٠)، Cape Fear (١٩٩١)، Casino (١٩٩٥) و هەروەها The Irishman (٢٠١٩). جگە لە دی نیرۆ، لیۆناردۆ دی کاپریۆش بە کارکردن لەگەڵ دەرهێنەرەکە ناسراوە لە فیلمەکانی چەتەکانی نیویۆرک (٢٠٠٢)، و فیلمی ئەمدواییان گورگەکەی شەقامی وۆڵ ستریت (٢٠١٣). بۆ کارە هاوبەشەکەیان لە فیلمی The Departed (٢٠٠٦)، دەرهێنەرەکە یەکەمین خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین دەرهێنەر وەرگرت لەپاڵ بردنەوەی باشترین فیلمی ساڵیش.
کارەکانی تری سکۆڕسێزی پێکهاتووە لەدرامای ژیاننامەیی The Aviator (٢٠٠٤) و فیلمی پڕ لە نهێنیی Shutter Island (٢٠١٠)، فیلمی درامای سەرکێشی ھوگۆ (٢٠١١)، و فیلمە ئاینییەکەی بەناوی Silence (٢٠١٦). سکۆڕسێزی بێبەش نەبووە لە کارە تەلەڤیزیۆیەکان بەوپێیەی کاری دەرهێنانی بۆ زنجیرەکانی Boardwalk Empire و Vinyl کردووە. بە هەبوونی هەشت پاڵاوتن بۆ ئۆسکاری باشترین دەرهێنەر، ئەو خاوەن زۆرترین پاڵاوتنی ئۆسکارە بۆ دەرهێنان و هەروەها لەگەڵ بیڵی وایلدەر یەکسانە وەک خاوەن زۆترین پاڵاوتن بۆ تاکە کەسێک لە ئۆسکار. وەک هەوادارێکی مۆسیقای ڕۆک، چەندین دۆکیومێنتاری لەسەر بابەتەکە دەرهێناوە وەک The Last Waltz (١٩٧٨), No Direction Home (٢٠٠٥), Shine a Light (٢٠٠٨), George Harrison: Living in the Material World (٢٠١١), و Rolling Thunder Revue: A Bob Dylan Story by Martin Scorsese (٢٠١٩).
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Martin Scorsese è diventato cittadino italiano!». Movieplayer.it (بە Italian). ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Scorsese cittadino italiano». ANSA.it (بە Italian). ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ The Religious Affiliation of Director Martin Scorsese March 3, 2016 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Webpage created May 27, 2005. Last modified September 5, 2005. Retrieved April 1, 2007.
- ^ Ebiri، Bilge (December 30, 2016). «Holy Men, Holy Losers: Scorsese, Silence and the Mystery of Faith». Village Voice. لە ڕەسەنەکە لە January 7, 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە February 14, 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماڕتن سکۆڕسێزی تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- لەدایکبووانی ١٩٤٢
- زیندووان
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین دەرهێنەر
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- ئەمریکییەکانی پەیڕەوی کلێسەی کاسۆلیکی ڕۆم
- دەرھێنەرانی فیلمی ئەمریکی بە ڕەگەز ئیتالی
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین دەرھێنەر
- ئەندامانی ئەکادێمیای ئەمریکیی ھونەر و زانست
- دەرھێنەرانی فیلمی نیویۆرکی
- براوەکانی خەڵاتی گرامی
- سیناریۆنووسە کوڕە ئەمریکییەکان
- براوەی باشترین دەرهێنەری گۆڵدن گڵۆب
- براوەکانی خەڵاتی گیڵد ئۆف ئەمریکا
- سیناریۆنووسانی نیویۆرک (ویلایەت)
- سیناریۆنووسانی ئەمریکی سەدەی ٢٠ەم
- دەرھێنەرانی فیلمی ئەمریکی
- بەرھەمھێنەرانی فیلمی ئەمریکی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیتالی
- نووسەرانی ئەمریکی بە ڕەچەڵەک ئیتاڵی
- براوەی باشترین دەرھێنەری گۆڵدن گڵۆب
- وەرگرانی خەڵاتی ڕێزلێنانی سیزار
- براوەکانی خەڵاتی ئیمی پرایم تایم
- ئەو ئەمریکییانەی پەیڕەوی کڵێسای کاتۆلیکی ڕۆم دەکەن
- ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمە پیاوە ئەمریکییەکان