مانگگیران
مانگ گیران (بە ئینگلیزی: Lunar eclipse) ئەو دیاردەیە روودەدات ئەگەر ھات و زەوی بێتە نێوانی خۆر و مانگ ئەو کاتەش تاریکی بەسەر مانگدا روودەدا کە بە عەرەبی پێیدەڵێن: (ظل) وە ئەو کاتەش پێیدەڵێن (مانگ گیرانی تەواو) یان (مانگ گیرانی بەشێکی)
جۆرەکانی مانگ گیران
[دەستکاری]لێرەدا ٣ جۆری مانگ گیران ھەیە ئەوانیش:
- مانگ گیرانی تەواو: ئەوە ئەو کاتە روودەدا کە مانگ بە تەواوی بێتە نێوە تاریکای (ظل) زەوی، ئەو کاتەش مانگ بە تەواوت دەگیرێ
- مانگ گیرانی بەشی: لەو کاتە روودەدا ئەگەر بێت و مانگ بکەوێتە بەشێکی تاریکای زەوی، ئەو کاتەش مانگ بەشێکی دەگیرێ
- مانگ گیرانی شێوەی تاریکی:؛لەو کاتەی مانگ نزیک دەبێتەوە لە تاریکی زەوی ئەو کاتەش مانگ ناگیڕی تەنھا کەمێک تاریکی بەسەرا روودەدا
چێ روودەدا لەسەر مانگ
[دەستکاری]سەر رووی مانگ پلەی گەرمی دەگاتە ١٣٠ پلە بەڵام کاتێکە زەوی رێگری دەکا لە تیشکی خۆر ئەو کاتە پلەی گەرمی لەسەر رووی مانگ دەبێتە -٩٩ ژێر سفر، بەو مانایەی بە تەنھا لە کاتی مانگ گیرانی تەواودا پلەی گەرمی لەسەر مانگ دەگۆردرێ و نزیکی ٢٢٩ پلە جیاوازی درووست دەبێ.
کاتی مانگ گیران
[دەستکاری]زۆرترین و درێژخایەنترین مانگ گیران تەواو لە مێژووشدا ١ کاژێر ٤٠ خوولەک بەردەوام بوە.
بەڵام زۆرترین و درێژخایەنترین ڕۆژگیران زیاتر لە ٧ خوولەک و ٤٠ چرکە بەردەوام بوە.
مانگ گیران لە ئاینی ئیسلامدا
[دەستکاری]مانگ گیران و ڕۆژگیران یەکێکن لە بابەتە گرنگەکانی ئیسلام وە لە بیر و باوەری ئیسلامی دەربارەی ئەو دیاردانە نوێژی مانگ گیران و ڕۆژگیران ھەیە، پێویستە و سوونەتە ھەر مووسڵمانێک کاتێک بەو دیاردانە رۆشت و بینی ئەو ٢ نوێژە ئەنجام بدا.
وێنەکان
[دەستکاری]-
مانگ گیران لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٧
-
لە ئابی ساڵی ٢٠٠٧ وێنەی مانگ گیران و لەگەڵ بەشێک لە ئەستێرەکانی گەردوون
-
ھەندێک وێنەی لێکدراوەی مانگ گیران لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ویلایەتی باکووری کالیفۆرنیا
-
وێنەیەکی لێکدراوی مانگ گیران لە ٢٠ شووباتی ساڵی ٢٠٠٨
سەرجاوە
[دەستکاری]- مانگ گیران
- مانگ گیران لە سایتی ئاسمانی تەلیسکۆبەکان
- -What-is-a-Blood-Moon بابەتێکی تەواو لەسەر مانگ گیران[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]سایتی ئاسمانی زەوی بابەتێکی لەسەر مانگ و مانگ گیران خستۆتە روو
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مانگگیران تێدایە. |