بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەڵای ئامەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەڵای ئامەد

قەڵای ئامەد یان قەڵای دیاربەکر (بە کوردیی باکووری: Sûra Amedê، بە تورکی: Diyarbakır Kalesi) قەڵایەکی مێژوویییە، کە دەکەوێتە ناوچەی سوور لە ئامەد، باکووری کوردستان، تورکیا.[١] ساڵی ٢٠٠٠، یوونێسکۆ قەڵاکەی لەلیستێکی نافەرمی دانا.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٥، بەفەرمی بووە یەکێک لەشوێنەوارەکانی میراتی جیھانیی یوونێسکۆ لەپاڵ باخچەکانی ھەوسەل، بەپێی سەرچاوەکانی یوونێسکۆ مێژووی قەڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٤٨٨، لەسەردەمی دەوڵەتی ڕۆمی کۆن و فەرمانڕەوای کۆسەنتینی دووەم دروستکراوە.[٣]

دیوارەکانی قەڵاکە، لەدوای دیواری چین بەرزترین و درێژترین دیواری بەدوای یەکەوەن لەئاستی جیھان.[٤][٥] قەڵاکە چەند دەروازەیەکی ھەیە، سەرەکییەکەیان ناوی چیا (Dağ)، دەروازەی ئورفە، دەروازەی ماردین و دەروازەی نوێ (Yeni).[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Diyarbakır Kalesi ve Surları (Diyarbakır)" ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  2. ^ "Diyarbakır Kalesi ve Surları (Diyarbakır)" ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  3. ^ «Diyarbakır Fortress and Hevsel Gardens Cultural Landscape». یوونێسکۆ. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٩. ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  4. ^ "Diyarbakır Surları" 2015-05-23 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە..
  5. ^ "Surlar" ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  6. ^ "Diyarbakır Kalesi ve Surları (Diyarbakır)" ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..