جۆزێف گۆبڵز
جۆزێف گۆبڵز | |
---|---|
Paul Joseph Goebbels | |
لەدایکبوون | Paul Joseph Goebbels ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٧ Rheydt |
مەرگ | ١ی ئایاری ١٩٤٥ (٤٧ ساڵ ژیاوە) ژێرزەمینی فووھر |
گۆڕ | Ehle |
پەروەردە | دکتۆرا |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، propagandist، demagogue |
حیزب | پارتی نازی |
ھاوسەر | Magda Goebbels |
مناڵ | Helga Susanne Goebbels، Hildegard Traudel Goebbels، Helmut Christian Goebbels، Holdine Kathrin Goebbels، Heidrun Elisabeth Goebbels، Hedwig Johanna Goebbels |
واژوو | |
پلە | member of the Reichstag of the Weimar Republic، member of the Reichstag of Nazi Germany، Reich Chancellor (١٩٤٥–١٩٤٥)، Gauleiter (بەرلین، ١٩٢٦–١٩٤٥)، Reich Minister for Public Enlightenment and Propaganda (١٩٣٣–) |
پاوڵ جۆزێف گۆبڵز (لەدایکبووی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٧ – مردووی ١ی ئایاری ١٩٤٥) ناسراو بە جۆزێف گۆبڵز، وەزیری پڕوپاگەندەی سیاسی بووە لە سەردەمی ھیتلەر و ئەڵمانیای نازی و یەکێک بووە لەدیارترین کەسایەتیەکانی حکومەتەکەی ھیتلەر، لە ٢٩ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٩٧ لەدایک بووە، لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا وەکو خۆبەخش چووە نێو ڕیزی سوپای ئەڵمانیا بەڵام لەبەر ئەوەی بنی پێی ڕاست بووە ڕەتکراوەتەوە، ساڵی ١٩٢٢ چووەتە نێو حیزبی نازییەوە، کاتێک ھیتلەریش داوای کردووە ببێتە ئەندام لە حیزبی نازی گۆبلز یەکێک لەو کەسانە بووە دژی بە ئەندام بوونی ھیتلەر بووە لە حیزبی نازی بەڵام دواتر بیروڕای گۆڕاوە و بۆتە لایەنگری و یەکێک بووە لە فەرمانبەرەکانی. گۆبلز ڕۆڵیکی گرنگی گێڕاوە لەبڵاوبونەوەی بیرۆکەی نازی لەلای گەلی ئەڵمانیا و ھیتلەر پێش ئەوەی خۆی بکوژێت کردویەتی بەڕاوێژکار، ئەوەندە پڕوپاگەندەی بەھێز بووە ھیتلەری وەکو تاکە کەسێکی دڵسۆز و ڕزگارکەر بۆ ئەڵمانیا و ئەڵمانیەکان پیشانداوە، وەزیری پڕوپاگەندەی نازی بووە و ھاوڕێ و دۆستی ھیتلەر بووە تا دوا ساتەکانی ھیتلەر، بەیەکێک لە ئەفسانەکانی بواری جەنگی دەروونی دەژمێردرێت و دوروشمی ئەوە بووە و بەردەوام گوتویەتیەوە ئەوەندە پێداگری لەسەر درۆ بکە تاکو خەڵکی باوەڕت پێدەکەن
بە دامەزرێنەری ھونەری پڕوپاگەندی سیاسی دەژمێردرێت و بەدامەزرێنەری قوتابخانەیەکی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ دادەنرێت. لە ١ی ئایاری ساڵی ١٩٤٥ جۆزیف گۆبڵز خۆیی و خێزانەکەی و ھەر نۆ منداڵەکەی خۆی کوشتووە؛ دوای ئەوەی منداڵەکانی خۆی ژەھرخوارد کردوو لەپاش چارەکێک گیانیان لەدەستدا خۆی و خێزانەکەشی خۆیان کوشت.
سەرچاوە
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆزێف گۆبڵز تێدایە. |