ژێرزەمینی فووھر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ژێرزەمینی فووھر
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤
وڵاتئەڵمانیا
دابەشکاریی کارگێڕیبەرلین
پۆتانی شوێن٥٢°٣٠′٤٥″N ١٣°٢٢′٥٣″E
خاوەنئەڵمانیای نازی
نژیاروانئەلبێرت شپێر، Hochtief
کۆتاییھاتن٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧
State of conservationdemolished or destroyed
Map

ژێرزەمینی فووھر یان پەناگەی فووھر (بە ئەڵمانی: Führerbunker) شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەت و کۆتایی ئەدۆڵف ھیتلەر بوو، سەرکردەی ڕایخی سێیەم (کە نازناوی فووھر Führerی لێنرا، کە بە زمانی ئەڵمانی بە واتای سەرکردە دێت) ئەم ژێرزەمینە بارەگای بەھێزکراوی ڕاوێژکار و سەرکردایەتی سوپا بوو لە دوایین قۆناغی پێش کەوتنی ئەڵمانیای نازی لە مانگی ئایاری ١٩٤٥. ئەم ژێرزەمینە دەکەوێتە نزیک ڕاوێژکاری ڕایخ لە بەرلین. بەشێک بوو لە کۆمەڵە قایمکراوە ژێرزەمینییەکان و لە دوو قۆناغدا دروستکراوە، لە ساڵی ١٩٣٦ و ساڵی ١٩٤٤.

ھیتلەر لە ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥ لە فووھر نیشتەجێ بوو و تا دوا ھەفتەی جەنگی جیھانیی دووەم لە ئەورووپا ناوەندی فەرماندەیی ڕژێمی نازی بوو. ھیتلەر لە ھەفتەی کۆتایی مانگی نیسانی ساڵی ١٩٤٥ لەگەڵ ئیڤا براون ھاوسەرگیری کرد و لە ٣٠ی ھەمان مانگدا ھیتلەر لەگەڵ ھاوسەرەکەی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ھێنا، دوای ڕۆژێک جۆزێف گۆبڵز لەگەڵ ھاوسەرەکەی بە ھەمان شێوە خۆیان کوشتن.

دوای جەنگ، ھەردوو بینای کۆن و نوێی ڕاوێژکاری لەلایەن سۆڤیەتەکانەوە بە شۆفڵ ھەوڵی ڕووخاندنی درا. سەرەڕای چەندین ھەوڵی ڕووخاندن، بەشی کۆمەڵەی ژێرزەمینیی تا ساڵانی ١٩٨٨–١٩٨٩ تا ڕادەیەک بەبێ زیانێکی زۆر مایەوە. لەم ماوەیەدا ئەم ناوچەیەی بەرلین ئاوەدانکرایەوە و بەشێک لە کۆمەڵە قایمکراوە کۆنەکە کە مابووەوە لابران. شوێنەکە تا ساڵی ٢٠٠٦ بەبێ نیشانە و بێ پاسەوانی مایەوە، و تابلۆیەکی بچووک دانرا کە پلانی ئەم بینایەی لەسەر بوو. ھێشتا ھەندێک لە ڕێڕەوەکانی ژێرزەمینەکە ھەن، بەڵام داخراون و خەڵک بۆیان نییە سەردانیان بکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «قبو الفوهرر»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٦ی ١٠ی ٢٠٢٣.