ئەنسارولئیسلام: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٧: ھێڵی ٧:
ئەنسارولئیسلام لە ساڵی ٢٠٠١ لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو گرووپی [[جوندولئیسلام]]، بە ڕابەرایەتی [[ئەبو عەبدوڵای شافعی]] و گرووپێکی جیابووەوە لە [[بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان]] بە ڕابەرایەتی [[مەلا کرێکار]] دامەزرا. مەلا کرێکار بووە ڕابەری ئەنسارولئیسلام کە دژی هاوپەیمانییەکی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و [[یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان]] وەستانەوە. دواتر گرووپە ئەنسارولئیلام لەگەڵ [[ئەلقایدە]] ڕێکەوتن و هاوکارییان لە ئەلقایدەوە وەردەگرت.
ئەنسارولئیسلام لە ساڵی ٢٠٠١ لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو گرووپی [[جوندولئیسلام]]، بە ڕابەرایەتی [[ئەبو عەبدوڵای شافعی]] و گرووپێکی جیابووەوە لە [[بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان]] بە ڕابەرایەتی [[مەلا کرێکار]] دامەزرا. مەلا کرێکار بووە ڕابەری ئەنسارولئیسلام کە دژی هاوپەیمانییەکی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و [[یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان]] وەستانەوە. دواتر گرووپە ئەنسارولئیلام لەگەڵ [[ئەلقایدە]] ڕێکەوتن و هاوکارییان لە ئەلقایدەوە وەردەگرت.


بنکەی سەرەکی ئەنسارولئیسلام ناحیەی بیارە بوو و هەورامان لەژێر دەسەڵاتیاندا بوو. دانیشتوانی ئەو گوندانە لەژێر دەسەڵاتی توندڕەوی ئەنسارولئیسلامدا دەگوزەران. هەموو ئامێرێکی موزیکی قەدەغەکرابوو، تەنها قوتابخەنەیەک کە بۆ کچان لەو ناوچەیە هەبوو، ڕووخێنرا. هەر وێنەیەکی ئافرەت لەسەر کەلوپەلی بازرگانی هەبووایە لەدەبرا و مافی و بازرگانی و کڕین و فرۆش بەرتەسک کرابووەوە و هاوڵاتیان ناچار دەکران پێداویستییەکانی ژیان بە نرخێکی گرانتر لەوان بکڕن. [[کاکەیی]]یەکان دەبوو ببن بە ئیسلام یان ئەو ناوچەیە جێبهێڵن. پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی هاوڵاتییان سنووردار کرابوو. ئافرەت لە ماڵی خۆیدا دەبوو دابپۆشرێت. زیندانییان توندڕەوانە ئازار دەدران و لە ئاو و خۆراک بێبەش دەکران و لە چەند ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دراوە کە سەری زیندانیانیان بڕیوە.
بنکەی سەرەکی ئەنسارولئیسلام ناحیەی [[بیارە]] بوو و هەورامان لەژێر دەسەڵاتیاندا بوو. دانیشتوانی ئەو گوندانە لەژێر دەسەڵاتی توندڕەوی ئەنسارولئیسلامدا دەگوزەران. هەموو ئامێرێکی موزیکی قەدەغەکرابوو، تەنها قوتابخەنەیەک کە بۆ کچان لەو ناوچەیە هەبوو، ڕووخێنرا. هەر وێنەیەکی ئافرەت لەسەر کەلوپەلی بازرگانی هەبووایە لەدەبرا و مافی و بازرگانی و کڕین و فرۆش بەرتەسک کرابووەوە و هاوڵاتیان ناچار دەکران پێداویستییەکانی ژیان بە نرخێکی گرانتر لەوان بکڕن. [[کاکەیی]]یەکان دەبوو ببن بە ئیسلام یان ئەو ناوچەیە جێبهێڵن. پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی هاوڵاتییان سنووردار کرابوو. ئافرەت لە ماڵی خۆیدا دەبوو دابپۆشرێت. زیندانییان توندڕەوانە ئازار دەدران و لە ئاو و خۆراک بێبەش دەکران و لە چەند ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دراوە کە سەری زیندانیانیان بڕیوە.

ئەنسارولئیسلام لە سەرەتاوە لە ٣٠٠ پیاو پێک هاتبوون کە زۆرینەیان چەکداری شەڕی نێوان ئەفغان-سۆڤێت بوون، لەگەڵ هەندێکیان کە نە کورد نە عەرەب بوون. لە ماوەی دەسەڵاتیان لە [[تەوێڵە]] و [[بیارە]] ئەنسارولئیسلام هاوکارییان لە ئێرانەوە وەردەگرت.


== بیروباوەڕ ==
== بیروباوەڕ ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٢٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١١

ناوچەی بیارە لەژێر دەسەڵاتی ئەنسارولئیسلام لە ساڵانی ٢٠٠١-٢٠٠٣

ئەنسارولئیسلام ڕێکخراوێکی توندڕەوی چەکدارە‌ی تیرۆرستیی کوردییە. لە ساڵی ٢٠٠١ لە ناوچەکانی سەر سنووری هەرێمی کوردستان - ئێران دروستبوونی خۆیان ڕاگەیاند و زۆرێک لە لایەنە سیاسییە عەلمانیەکانی رەتدەکردەوە.

لە پرۆسەی ئازادیی ئێراقدا هێزی ئەنسارولئیسلام بەڕێگەی ئاسمانی و وشکانی لەلایەن هێزی ئەمریکا و هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لەناوبران و بەناو خاکی ئێراندا پەرتەوازەبوون. ئەندامانی ئەم گرووپە لە ئێستادا لەناو خاکی ئێراندا مەشق و چالاکییان هەیە و هاوکاری سوپای ئێران دەکەن لە هێرشکردنە سەر پارتی ژیانی ئازادی کوردستان.

مێژوو

ئەنسارولئیسلام لە ساڵی ٢٠٠١ لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو گرووپی جوندولئیسلام، بە ڕابەرایەتی ئەبو عەبدوڵای شافعی و گرووپێکی جیابووەوە لە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە ڕابەرایەتی مەلا کرێکار دامەزرا. مەلا کرێکار بووە ڕابەری ئەنسارولئیسلام کە دژی هاوپەیمانییەکی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەستانەوە. دواتر گرووپە ئەنسارولئیلام لەگەڵ ئەلقایدە ڕێکەوتن و هاوکارییان لە ئەلقایدەوە وەردەگرت.

بنکەی سەرەکی ئەنسارولئیسلام ناحیەی بیارە بوو و هەورامان لەژێر دەسەڵاتیاندا بوو. دانیشتوانی ئەو گوندانە لەژێر دەسەڵاتی توندڕەوی ئەنسارولئیسلامدا دەگوزەران. هەموو ئامێرێکی موزیکی قەدەغەکرابوو، تەنها قوتابخەنەیەک کە بۆ کچان لەو ناوچەیە هەبوو، ڕووخێنرا. هەر وێنەیەکی ئافرەت لەسەر کەلوپەلی بازرگانی هەبووایە لەدەبرا و مافی و بازرگانی و کڕین و فرۆش بەرتەسک کرابووەوە و هاوڵاتیان ناچار دەکران پێداویستییەکانی ژیان بە نرخێکی گرانتر لەوان بکڕن. کاکەیییەکان دەبوو ببن بە ئیسلام یان ئەو ناوچەیە جێبهێڵن. پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی هاوڵاتییان سنووردار کرابوو. ئافرەت لە ماڵی خۆیدا دەبوو دابپۆشرێت. زیندانییان توندڕەوانە ئازار دەدران و لە ئاو و خۆراک بێبەش دەکران و لە چەند ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دراوە کە سەری زیندانیانیان بڕیوە.

ئەنسارولئیسلام لە سەرەتاوە لە ٣٠٠ پیاو پێک هاتبوون کە زۆرینەیان چەکداری شەڕی نێوان ئەفغان-سۆڤێت بوون، لەگەڵ هەندێکیان کە نە کورد نە عەرەب بوون. لە ماوەی دەسەڵاتیان لە تەوێڵە و بیارە ئەنسارولئیسلام هاوکارییان لە ئێرانەوە وەردەگرت.

بیروباوەڕ

ئەنسارولئیسلام هەڕەشەی دامەزراندنی ئەمارەتێکی ئیسلامی ھاوشێوەی ئەفغانستانی سەردەمی تاڵیبان دەدا. لەڕووی پراکتیکیشەوە یەکەمین ھەنگاوی جوندولئیسلام پەلاماری خێڵی حەمە بوو کە لە زۆرێک لە میدیاکانی دنیادا دەنگی دایەوە و بووە مایەی ئاشکرابوونی پەیوەندی نێوان ئەم تاقمە‌ و ڕێکخراوی تێرۆرستی ئەلقاعیدە. لەگەڵ چەند تاوانێکی تر و پووچەڵکردنەوەی چەندینی تر لە نموونەی ھەوڵی تێرۆرکردنی بەرھەم ساڵح سەرۆکی ئەو کاتەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان - ئیدارەی سلێمانی.

ڕووخانی ئەنسارولئیسلام

لە پرۆسەی ئازادیی ئێراقدا پاش چەند ڕۆژێک دەستکرا بە پاکتاوکردنی هێزەکانی ئەنسارولئیسلام. لە ڕێگەی ھێرشی زەمینی و ئاسمانیی ھێزەکانی فرەنەتەوە و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستیپێکرد‌ و لە سەرەتاوە زیاد لە ١٠٠ موشەکی جۆری تۆماهاوک ئاڕاستەی بنکە و بارەگاکانی ئەنسارولئیسلام کران و لە چەند ڕۆژێکی کەمدا تەواوی ناوچەکە ئازادکرا.