ڕۆمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
چاکسازی بچووک |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ←سەرچاوەکان: +٢ دەروازە، شائەمراز |
||
ھێڵی ٢٥: | ھێڵی ٢٥: | ||
{{پەراوێز}} |
{{پەراوێز}} |
||
== سەرچاوەکان == |
== سەرچاوەکان == |
||
{{سەرچاوەکان}} |
|||
<references/> |
|||
* فەرھەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد. |
* فەرھەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد. |
||
{{تووڵی دەروازە |
{{تووڵی دەروازە|ڕۆمانەکان|کتێب|ھونەرەکان|وێژە}} |
||
[[پۆل:پەخشان]] |
[[پۆل:پەخشان]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٩:٠٧، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ڕۆمان (بە ئینگلیزی: Novel) نووسراوەیێکی خەیاڵی درێژتر لە کورتە چیرۆک و چیرۆک کە خۆی چەندین چەشنی ھەیە و ھەرکام لەم چەشنانە نوێنەری جۆرێک لە چیرۆکی ناو زەینی نووسەرن.[١] ڕۆمان بریتییە لە گێڕانەوەیەکی چیرۆکئامێزی دوورودرێژ، لەمیانی چیرۆکبێژەوە وێنەی ژیانی کەسایەتییەکان لە چەندین ڕوودا و لە چەندین شوێن و کاتی بەریندا، دەردەخات، زۆر جار خەیاڵ ڕۆلی لە داڕشتنی ڕووداوەکاندا ھەیە، لە ڕۆماندا چەند ڕەگەزێکی گرینگ کۆ دەبێتەوە، لەوانە: ڕووداو، کەسایەتیی سەرەکی، شوێن، کات، چیرۆکبێژ (یان گێڕەرەوە)، گێڕانەوە، بۆگێڕەوە، خەیاڵ، وەسف، دیالۆگ، گۆشەنیگا.
مێژوو
گێڕانەوەی ڕووداوەکان و نووسینەوەیان بە شێوەی پەخشان لە سەدەی شانزدەھەم لە ئینگلتەرە دەستی پێ کرد و شێوازێکی جیاواز بوو لە داستان، بەڵام سەرھەڵدانی ڕاستەقینەی ئەم ھونەرە نوێیە وەک ژانرێکی ئەدەبیی سەربەخۆ، دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی رۆشەنگەریی ئەوروپا لە سەدەی ھەژدەھەمدا، کە لەگەڵ گەشەکردن و گەورەبوونی چینی بورژوازیدا و ھەروەھا گەشەکردنی شار و بایەخدان بە تاکەکەس، برەوی زیاتری پەیدا کرد.
جۆرەکانی ڕۆمان
ڕۆمان چەندین جۆری ھەیە، لەوانەیە گرینگترینیان ئەم جۆرانەی خوارەوە بن
- ڕۆمانی پۆلیسی و ڕۆمانی سەرکێشی، پتر لە ئەدەبی ئینگلیزیدا باو بوو.
- ڕۆمانی سایکۆلۆژی، بۆ نموونە ڕۆمانەکانی دیستوێڤسکی کە پتر ناخی پاڵەوانەکانی دەردەخات، ھەروەھا ڕۆمانەکانی فلوبێر و ستاندال و فرانسوا مۆریاک و ڤێرجینیا وۆڵف و جێمس جۆیس کە تەکنیکی مۆنۆلۆگ و شەپۆلی ھۆش بەکار دەھێنن.
- ڕۆمانی کۆمەڵایەتی، کە بە زۆری ھەوڵدەدات ژیانی کۆمەڵایەتیی قارەمانەکان و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و ھەلومەرجی پێشکەوتنی کۆمەڵگە پێشان بدات.
- ڕۆمانی خەیاڵی و ڕۆمانی زانستی کە ڕووداوی سەرسوڕھێن و نامۆگەری و ژیانی پیاوانی فەزا پیشان دەدات.
- ڕۆمانی بیوگرافی، کە نووسەر سەربوردەی ژیانی خۆی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەنووسێتەوە.
- ڕۆمانی فێرکاری کە بە ئامانجی فراوان کردنی زانیاری مرۆڤ دەنووسرێت.
- ڕۆمانی مێژوویی کە ڕووداوەکانی لە مێژووی نەتەوەیی یان مێژووی جیھانییەوە وەردەگرێت.
- ڕۆمانی فەلسەفی، بۆ نموونە ڕۆمانی پاژنەی ئاسنینی جاک لەندەن، یان ڕۆمانی جیھانی سۆفیا یۆستاین گاردەر.
- ڕۆمانی نوێ کە لە فەڕەنسەدا لە پەنجاکانی سەدەی بیستەم سەریھەڵدا و گرینگترین نوێنەرەکانی بریتیین لە ئالان ڕۆب گرێ ناتالی سارۆت و میشال بۆتۆر.
- ڕۆمانی سۆزداری و ئەوین- د. ھـ لۆرانس، ھەروەھا ڕۆمانی سێکسی-ئەلبێرتۆ مۆرافیا.[٢]
مێژووی ڕۆمانی کوردی
لە ئەدەبی جیھانی ڕۆمان پێش کورتە چیرۆک سەرھەڵدەدات، بەڵام ئەم ڕەوتە لە ئەدەبی کوردیدا بەپێچەوانەیە. واتە چیرۆک چەن دھەیە پێش ڕۆمان لە ناو فەزای ئەدەبیاتی کوردی دا سەرھەڵدەدات. ئەوەی کە ئەم ڕەوتە بۆ بەم جۆرەیە، دەتوانین باس لە دوو ھۆی سەرەکی کەین. یەکەم: وەرگێڕی کورد، زیاتر روویان لە کورتە چیرۆک بوو تا ڕۆمان وە ھەوەلین وەرگێڕانەکانیان لە چیرۆکی عەربەبی، فارسی و تورکی ئەنجام دا. دووھەم: نووسینی ڕۆمان بەھۆی فۆرم و چەشنی تایبەت ھەڵگری دەرفەتی بەرفراوانتر و دۆخێکی باشترە. کۆچ کردن لە روو ناچاری بەرەو ئورووپا بۆ خەڵکی کورد، بەختەوەریەکی گەورە پێکھێنا بۆ ئاشنایی لەگەڵ زمان و چەشنەگەلی ئەدەبی ئورووپی. ئاشنایی بە زمان گەلی ئورووپایی، و فەزایی تا ڕادەیەک بێ مەترسی سیاسی لە ئورووپا بۆبە بەدی ھێنەری یەکەمین ڕۆمانی کوردی. عەرەبی شەمۆ یان عەرەب شامیلۆڤ (١٨٩٧-١٩٨٧) یەکەمین ڕۆمانی کوردی بە زاراوەی کورمانجی بە نێوی (شوانی کورمانج) یان (شوانی باکووری) لە ساڵی ١٩٣٥ لە ئیرەوانی ئەرمەنستان بڵاوکردەوە. شەمۆ کە لە کوردەکانی ڕووسیە بوو لە بنکەی رۆژھەڵات ناسی زانکۆی لێنینگراد سەرقالی چالاکی ئەدەبی و فەرھەنگی بوو و بەردەوام کاری رۆژنامەوانی ئەکرد. عەرەبی شەمۆ بە باوکی ڕۆمان نووسی کورد ناسراوە کە بەرھەمەکانی ئاوێنەی دۆخی کۆمەڵایەتی کوردەواریە. شەمۆ جگە لە شوانی کورمانج، ڕۆمانی (دمدم) کە تەنیا ڕۆمانی مێژوویی ئەوە نووسی. چیرۆکی (بەیت) قەڵای دمدم لە ئەدەبی زارەکی کوردی دا پلە و پێگەی تایبەتی ھەیە، شەڕی دمدم شەڕێک بوو لەنێوان سەفەوییەکان و کوردە سوننەەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ئەم شەڕە لە ناوچەی برادۆست لە دەریاچەی ورمێ روویداوە. ھەڵەبەت پێش رۆمانی (شوانی کرمانج)، لە ساڵی ١٩٢٥دا، چیرۆکی درێژی (لە خەوما) ی جەمیل سایب و ساڵی ٢٨-١٩٢٧ چیرۆکی درێژی (مەسەلەی ویژدان) ی ئەحمەد موختار جاف نووسراوە. بەڵام ھیچ کام لەو دووانە نایەنە خانەی رۆمان، لەسەر چیرۆکی مەسەلەی ویژدان، مشتوومڕێکی زۆری ڕەخنەیی ھەیە کە ئایا ئەم چیرۆکە ناتەواوە ڕۆمانە یان نۆڤێلێتە؟. بە ھۆی تەوەری باسەکەمان ئەم لایەنە ناھووژێنین و زیاتر لەسەر ڕۆمان دەدوێن. لە ڕۆمان نووسانی دانیشتووی یەکێتیی سۆڤیەت، ئەتوانین باس لە عەلی عەبدوولڕەحمان، سەعید ئیبۆ، حاجی جووندی و عەگید خۆدۆ کەین کە گشتیان کتێبەکانییان لە ئیرەوان لە چاپ دا. لە کوردستانی عێراق فەزای ناخۆش و ئاڵۆزی سیاسی، و بەرەنگار بوونەوەی حیزبی بەعس لە گەڵ ھەر چەشنە چالاکی فەرھەنگی کورد، لەمپەڕێکی گەورە بوو لەبەرھەمبەر نووسەرانی کورد. ئیبراھیم ئەحمەد لە ساڵی ١٩٥٦ رۆمانی (ژانی گەل) ی نووسی، بەڵام بەھۆی فەزای ناخۆش و ئیستبدادی حیزبی بەعس تا ساڵی ١٩٧٢ نەیتوانی بڵاوی کاتەوە. ئیبراھیم ئەحمەد بەشێک لە ڕۆمانەکەی لە رۆژنامەی رزگاری لە سلێمانی بڵاو کردەوە وە بۆ رزگار بوون لە سانسۆر و پێشگیری، پێشکەشی کرد بە شەڕڤانانی ئەلجەزایەری. بەشێکی زۆر لە نووسەرانی کورد بەھۆی نەبوونی فەزایەکی ئارام و بێ دەردەسەر بەرھەمەکانیان لە ئووروپا چاپ دەکرت. ئەمەش یەکێک لە ھۆیە ھەرە گرینگەکانی ئاشنا نەبۆنی خەڵکی کورد لەگەڵ بەشیکی زۆر لە ئەدەبیاتی نووسراوی کورد بوو. ڕەحیم قازی لە کوردەکانی کوردستانی ئێران یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی پێشمەرگە لە ساڵی ١٩٦١ لە بەغدا بڵاوکردوە، ئەوە لەحاڵێکدایە کە رۆمانەکەی چەندین ساڵ پێش ١٩٦١ نووسرااوە بەڵام بەهۆی نەبوونی دەرفەتی شیاو لەو کاتەدا نەیدەتوانی بڵاوی کاتەوە. مارف خەزنەدار و جەمال نەبەز لەو نووسەرانە بوون کە بەرھەمەکانیان لە ئاڵمان و مۆسکۆ بڵاوکردوە. لە دووا دەیەی ھەشتا ڕۆمانی کوردی بە سەقامێکی زیاتر و شێوازگەلی چڕ و پڕتر ھاتە کایەوە. لە لایەک فەزای ئارامی سیاسی و لەلایەکیتر زیاد بوونی رێژەی خوێنەرانی کوردی زان و کوردی نووس، بوو بەھۆی ئەوە کە نووسەرانی کورد لە ناوەڕۆک و فۆرمدا چەشنەگەلی ئەدەبی جیاواز بەئەزموون دەربێنن. گێڕانەوەی کێشەگەلی کۆمەلایەتی- سیاسی بە شێوازی (ڕیالیسمی سێحراوی) بۆ بەختیارعەلی و سووریالیسم بۆ شێرزاد حەسەن دەرەتانێکی فۆرمی، بۆ رزگاری لە شێوازەکانی پێشوو بوو. ھەنووکە ناوەڕۆکی بەَشێکی زۆر لە ڕۆمانی کوردی گێڕانەوەی کێشەگەلی پەنابەرایەتی، ڕەخنە لە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، عەشق و ھەستەکانی مرۆڤ و نیشاندانی فەزای تەم گرتووی ژیانی مرۆڤە. شێرزاد ھەینی لە ڕۆمانی (سوتانی بەفر) و ئەنور محەمەد لە ڕۆمانی (سەگ دۆست) باس لە کێشەگەلی پەنابەران دەکەن. شێرزاد حەسەن لە ڕۆمانی (حەسار و سەگەکانی باوکم) بەر ھەڵستی -باوک سالاری- دەبێتەوە و، بە مێتۆدی دەروون شیکاری فرۆیدی تاوتۆی خەسارەکانی ئەم کێشەیە دەکا. کاروان عومەر کاکەسوور لە ڕۆمانی (ماسی) خۆشەویستی کچێک بە دایکی لە نامەکانیدا نیشان دەدات. عەتا نەھایی لە ڕۆمانی (گوڵی شۆران) دا بە یارمەتی لە بەستێنی چیرۆکی (لاس و خەزاڵ) باس لە مرۆڤێک دەکا کە بۆ گەیشتن بە ھیواکانی سەفر دەکات و لەگەڕانەوە دا تووشی قەیران و ناکۆکی دەبێتەوە. فەتاح ئەمیری لە دوو ڕۆمانی (ھاوارەبەرە) و (میرزا) بە کەڵک وەرگرتن لە زارەوەی ناوچەیی، ژیانی خەڵکی لادێ لە مەزرا و ھەڵسوو کەوتەکانیان باس دەکات.[٣]
پەراوێزەکان
- ^ http://www.britannica.com/eb/article-9110453/novel
- ^ فەرھەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.
- ^ ڕۆمانی کوردی، ئاوێنەی کەسایەتی خاوەن کێشە، کاوان محەمەدپوور
سەرچاوەکان
- فەرھەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.