ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی su:Kakaisaran Akéméniyah |
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی oc:Empèri Aquemenida |
||
ھێڵی ٨٦: | ھێڵی ٨٦: | ||
[[nl:Achaemeniden]] |
[[nl:Achaemeniden]] |
||
[[no:Akamenide-dynastiet]] |
[[no:Akamenide-dynastiet]] |
||
[[oc:Empèri Aquemenida]] |
|||
[[pl:Achemenidzi]] |
[[pl:Achemenidzi]] |
||
[[pnb:ھخامشی سلطنت]] |
[[pnb:ھخامشی سلطنت]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٢:٣٤، ١٧ی ئایاری ٢٠١٢
ھەخامەنشی ناوی زنجیرە پاشایەتیێک بووە وا لە ساڵانی ٥٥٠ ھەتا ٣٣٠ی پێش زایین ھەخامەنشیەکان لە ئیمپراتوریەکی لە زەریای ڕەش تاکوو ھێند حوکمڕانیان کردووە. ناوەندی دەسەڵاتداری ئەوان لەو شوێنی ئێستای وڵاتی ئێراندا بووە. دواتر ئیمپڕاتوریەکە گەورەتر بەوەوە ورۆژئاوای ئاسیای گرتەوە. لە سەرەتادا پاشاییەکە لاواز بوو ، ھەتا سۆپایان پێک ھێنا و دواتر پاشای بەناوبانگی ھەخامەنشیەکان، کورش ھێرشی کردە سەر مادەکان کە لەو کاتەدا ئیشتوویگو پاشای ماد بوو شکەستی بە ماد و پاشایەتی مادی کۆتایی ھێنا.
وڵات
پارس نەتەوەی ھەخامەنشیەکان لە ٩٠٠ساڵ پێش زایینەوە ناویان لە نووسراوەکانی ئاشووریەکان ھاتووە. پارسەکان لەگەڵ مادەکان پێکەوە کۆچیان کرد و نزیکی دەریای ورمێ نیشتەجێ بوون و بە لاواز بوونی ئیلامیەکان زیاتر بەرەو باشووری رۆژئاوا کۆچیان کرد و لە ناوەڕاستی ئێرانی ئێستادا گیرسانەوە.
سەبارەت بە ھەخامەنشی
گرینگترین سەرچاوە کە تێیدا سەبارەت بە ھەخامەنشیەکان، نووسراوەکانی سەر بەردە کە لە کێوی بێستوون دۆزراوەتەوە. بەڵام سەبارەت بە ڕاست بوونی لە مێژووناسەکاندا ڕێ نەکەوتوون. نووسراوەکانی ھێرودوت و لەوحی پاشای بابل، وتارە بەناوبانگەکەی کورش ھێندێتر لە سەرچاوەکان شاکانی ھەخامەنشیمان ئاوا پێ ئەناسنێ :
- ھەخامەنش
- چیشی یەکەم
- کەمبووجیە
- کورشی یەکەم
- چیشی دوھەم
- کورشی گەورە
- کەمبووجیەی گەورە
- کورشی سێھەم
- کەمبووجیەی سێھەم
- داریووشی گەورە
- خەشایارشا
کورشی گەورە
کورش گەوەرەترین و زاناترین پاشای ھەخامەنشیەکان بووە. باوکی کورش ناوی کەمبووجیە و دایکی ناوی ماندانا بووە کە کچی ئیشتووگو ئاخرین پاشای مادەکان بووە.
کورش پارسەکانی دژ بە مادەکان یەکخست ؛ لە شەڕی نێوان ماد و پارسەکان ، ھێندێ لە مادەکان چوونە ڕیزی سۆپای کورش ھەر بۆیە ماد شکەستی خوارد و کورش وڵاتەکانی مادی داگیر کرد و ماد کۆتایی پێ ھات. دوای ئەوە کورش لە پاسارگاد پاشایەتی ھەخامەنشیەکانی دامەرزان.
دوای داگیر کردنی وڵاتەکانی ماد، ھەخامەنشیەکان بوونە خاوەن سەروەت و شکۆ و کورش ھەر ئەو کارانەی ھووەخشەترە بۆ گەوەرەکردنەوەی وڵاتی درێژە دا.
تەواو بوونی پاشایەتی ھەخامەنشیەکان
درێژەی پاشایەتی ھەخامەنشیەکان ٢٢٠ ساڵ بووە.سەردەمی پاشایەتی ھەخامەنشیەکان کشتوکاڵ و زانیاریەکان گەشەی کرد. کورش ڕێزێیکی زۆر بۆ مرۆڤ ھەبوو و کاتێ بابلیان داگیر کرد خەڵکی لەسەر بیر و بڕوای خۆی ھێشتەوە. پەیماننامەی کورش سەبارەت بە بڕوای ھەموان، یەکەمین پەیماننامەی مافی مرۆڤ بووە لە دونیا دا. ئەسکەندەری مەقدوونی لە ٣٣٠پیش زایین کۆتایی بە زنجیرەی پاشایەتی ھەخامەنشیەکان ھێنا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Category:Achaemenids تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |