ئەسکەندەری مەزن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەسکەندەری مەقدوونیەوە ڕەوانە کراوە)
ئەسکەندەری مەزن
Александър Македонски в битката при Иса, детайл от мозайка от Помпей
Ἀλέξανδρος Γ' ὁ Μέγας لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٠ی تەممووزی ٣٥٦ پز لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Pella (شانشینی مەقدۆنیالەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٠ی حوزەیرانی ٣٢٣ پز لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (ھەڵە: Need valid year, month, day ساڵ ژیاوە)
بابل (Macedonian Empire) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕئەسکەندەریە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، فەرماندەیەکی سەربازی، شا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرRoxana، Stateira، Parysatis II لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵAlexandros IV of Macedon، Heracles of Macedon لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Philip II of Macedon لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Olympias لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانEuropa of Macedon، Philip III of Macedon، Caranus، Cleopatra of Macedon، Cynane، Thessalonike of Macedon لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خانەدانArgead dynasty لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەList of ancient Macedonians (٣٣٦ پز – ٣٢٣ پزفیرعەون (٣٣٠ پز – ٣٢٣ پزلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankفەرماندەی گشتی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Titlesفیرعەون، پادشا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ئەسکەندەری سێیەم مەکدۆنی یەکێک بووە لە بەناوبانگترین سەرکردەی سەربازی داگیرکەرانی وڵاتان بەدرێژای مێژوو. مەکدۆنیا، بەشێک بوو لە>یۆنانی کۆن، ئەسکەندەر لە پێلاکە پایتەختی مەکدۆنیا لە ساڵی ٣٥٦ پێش زایین لە دایکبووە. خوێندنی لەلایەن مامۆستا و فیلەسوف ئەرستۆ خوێندووە تاکوو گەیشتووەتە تەمەنی ١٦ ساڵی. لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا یەکێک لە گەورەترین ئیمپراتۆرییەتی جیھانی کۆنی دروستکردوە.

سنووری ئیمپراتۆرییەکەی درێژ بووەتەوە، لە ڕۆژھەڵات، لە دەریایی ئایۆنی یەکێک لە بەشەکانی دەریایی ناوەڕاست تاوەکو زنجیرە چیاکانی ھیمالایالە ڕۆژھەڵات. ئەسکەندەر بە درێژایی تەمەنی لە ھیچ شەڕ و جەنگێکدا شکستی نەھێناوە، بە یەکێک لە سەرکەوتووترین سەرکردە سەربازەکانی مێژوو دادەنرێت. ئەسکەندەری مەزن لە ساڵی ٣٢٣ پێش زایین لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشی [مەلاریا]و لە شاری [بابل] یان [بابلیۆن] کۆچی دوایی کرد. ئیمپراتۆرییەکەی لە نێوان سەرکردە سەربازییەکانی دابەش کرا.

ژیانی ئەسکەندەری مەکدۆنی[دەستکاری]

ئەسکەندەری گەورە کە بە (یۆنانی میگاس ئەلیکسەندەرۆسی یان ئەلکساندرۆسی ئۆمیگاس یان ئەسکەندەری گەورە) پێدەڵێن بە ئەسکەندەری مەکدۆنی ناسراوە لە (٢٠/٩/٣٥٦)پ. ز لە پێلای پایتەختی مەکدۆنیا لە دایکبووە، کوڕی فیلیپی دووەمی پاشای مەکدۆنیایە و کوڕی شازادە ئۆلمپیا، کچی پاشا نیو بەتلیموس.

ئەسکەندەر زۆر بە کەمی باوکی بینیوە چونکە باوکی ھەموو کاتێک خەریکی چالاکی سەربازی و داگیرکردنی وڵاتان بووە، ئەلێکساندەر سەرەتا لەسەر دەستی لیۆ نایدز خوێندوویەتی کە لەلایەن باوکییەوە بانگکرابوو بۆ ئەوەی ئەلیکساندەر فێری بیرکاری و ئەسپسواری و تیرھاوێژی بکات پاشان، لەسەر دەستی (ئەرستۆ ) فەیلەسوفی یۆنان خوێندوویەتی لە پەرستگای نەیفس لە مێیزا، لە کۆرسێکی سێ ساڵیدا لە بواری ھونەری و وتاربێژیدا مەشقی پێ کردووە، و ھانیداوە کە گرنگی بە بە وێژە و زانستەکان و پزیشکی و فەلسەفە بدات، لە ساڵی (٣٤٠)پ. ز کاتێک تەمەنی (١٦) ساڵ بوو لەسەر دەستی ئەرستۆ خوێندنی تەواو کردووە لە مێیزا پاش یەکساڵ کە ھێشتا ئەلێکساندەر ھەرزەکار بوو، بوو بە جەنگاوەر، لە یەکەم جەنگیدا لەگەڵ خێڵی پراسیاکان لە ساڵی (٣٣٨)پ. ز ئەسکەندەر سەرکردەی ھێزی سوارە قارەمانەکان بووە.

سوارە قارەمانەکان: چینی ھەڵبژاردە بوون لە سوپای مەکدۆنی لە کاتی فەرمان ڕەوایی پاشا فیلیپی دووەم لەژێر دەستی ئەسکەندەری مەکدۆنی، کە بە باشترین سوار دانراون لە جیھانی کۆن.

یارمەتی باوکیدا بۆ لە ناوبردنی ئەیپینییھکان و پیبیھکان لە شارۆنیا. کاتێ پاشا فیلیپی دووەم سەرکەوتوو بوو لە ھێرشەکانی بۆ یەکگرتنی ھەموو یۆنان (جگە لە سپارتا، لە ئەنجومەنی کۆرنیپ) (ئەنجومەنە یەکگرتووەکەی وڵاتەکانی کە پاشا فیلیپ داگیری کردبوو) پەیوەندی لە نێوان ئەسکەندەر و باوکی پچڕا. فیلیپ کیلیۆپاترای ھێنا، کچی جێنەڕاڵ ئەتالوس و دایکی ئەسکەندەری (ئۆلمپیا) دوور خستەوە. ئەلێکساندەر و دایکی ناچار بوون بۆ ئەوەی ڕابکەن بۆ لای خێزانەکەی ئۆلمپیا (دایکی ئەلێکساندەر) لە ئیپیرۆس ھەتاکو ئەسکەندەر و پاشا فیلیپی دووەم پەیوەندێکانین چاک کردەوە.

پاشای مەکدۆنیا[دەستکاری]

وێنەی پاشایەتی مەکدۆنیا لە ساڵی ٣٣٦ پێش زاییندا

لە سالی ٣٣٦ پ.ز. خوشکەکەی ئەلێکساندەر شوو دەکات بە پاشای مۆلیزی، لە کاتی ئاھەنگەکەدا لەسەر دەستی بوسانیاس دەکوژرێت. ئەو کاتە ئەلێکساندەر ١٩ ساڵ بوو. بڕیاریدا بە ھەموو شێوەیەک سوود لە تەختی پاشایەتی وەربگرێت. ئەسکەندەر ھەستی دەکرد دەوروبەرەکەی دوژمنایەتی دەکەن و خەڵک ھان دەدەن یاخی ببن و پشێوی بنێنەوە، بۆیە دەستبەجێ دوژمنە ناوخۆیەکانی دەستگیر دەکا و لە سێدارەیان دەدات و دەسەڵاتی بە سەر وڵاتی یۆناندا دەسەپێنێت و پێگەی خۆی پتەو دەکات.

ھێرشکردن و داگیرکردن[دەستکاری]

ئەسکەندەر نزیک بوو بووەوە لە کۆتایی ھێرشەکانی بۆ سەر باکوور

ھەواڵی پێگەیشت پیبییەکان (یەکێک لە دەوڵەتە یۆنانییە کۆنەکانە) پاسەوانە مەکدۆنییەکانیان دەرکردووە کە پاسەوانی ئەو دەوڵەتەیان دەکرد

لە ترسی یاخیبوونی دەوڵەتەکانی تر ئەسکەندەر ناچار بوو شتێک بکات،

ئەوە بوو کە سوپا گەورەکەی کە پێکھاتبوو لە ٣٠٠٠ سوار و ٣٠٠٠٠٠ سەرباز

ناردنی بۆ باشوور، بۆ نیمچە دوورگەی یۆنان.

و لە ھەمان کاتدا یەکێک لە فەرماندەکانی (ناوی پارمینیۆن بوو)، ڕێگەی خۆی کردەوە بۆ ئاسیای بچووک. ئەسکەندەر و ھێزەکانی ئەوەندە بە خێرای گەڕانەوە بۆ پیبیا، کە پیبییەکان ھیچ دەرفەتێکیان نەبوو بۆ ئەوەی ھاوپەیمانی بکەن لەگەڵ دەوڵەتی کەیا بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لە خۆیان بکەن. سێ ڕۆژ دوای گەڕانەوەی ئەسکەندەر ھەموو پیبییەکان بەکۆمەڵ دەکوژێت. ئەوە ئومێدی ئەسکەندەر بوو کە بە کاولکردنی پیبییەکان دەوڵەتەکانی تر بترسێنێت لەوەی کە یاخی ببن. تاکتیکە ترسێنەرەکەی ئەسکەندەر کاری کردە سەر دەوڵەتە یۆنانییەکانی کە (لەنێوانیاندا ئەپینا)، بوون بە ھاوپیمانی ئیمپراتۆرییەتی مەکدۆنی یان بێلایەن بوون. ئەسکەندەر بە کەشتی چوو بۆ ئاسیا، لەو کاتەدا ڕووبەڕووی سوپای ھەخامەنشییەکان دەبێتەوە سەرکردایەتی بە سەرکردایەتی (داریووشی سێیەم) لە نزیک ڕووباری دانوب، سوپاکەی داریووش بە خێرایی شکستیان ھێنا. ئەسکەندەر و سوپاکەی توانیان بە کەنار دەریای ئاسیای بچووک بڕۆن بۆ گۆردیوم، لە زستاندا لەوێ پشویان دا. لە ھاوینی ٣٣٣پ. ز. سوپای ئەسکەندەر و داریووش جارێکیکە شەڕیان کردەوە لە ئیسوس. لەگەڵ ئەوەی سوپاکەی ئەسکەندەر ژمارەین زۆر تر بوو، ئەو بەھرەکانی خۆی بەکارھێنا بۆ دانانی ستراتیجی جەنگ و تاکتیکی دانا کە ھەخامەنشییەکان تێکشکاند جاریکی کە وای لە داریووش کرد کە ڕا بکات. لە تشرینی دووەمی ساڵی ٣٣٣پ. ز. خۆی بە پاشای ئێران دادەنێت دوای گرتنی داریووش و دەیکات بە ئاوارە. دوای ئێران ھێرشی کردە سەر مێر دوای داگیرکردنی جیزا لەسەر ڕێگەی بۆَ مێر ئەسکەندەر بە ئاسانی داگیرکردنەکەی کرد، مێر بەبێ ھیچ بەرگرییەک داگیرکرا لە ساڵی ٣٣١پ. ز. لە مێر شارێکی دروست کرد بە ناوی ئەسکەندەرییە، دروستکراوە وەک ناوەندی کلتووری یۆنان. دوای ساڵێک، ئەسکەندەر لە ھەخامەنشییەکانی بردەوە لە شەڕی گۆگمیلا. لەگەڵ ڕووخانی ھەخامەنشییەکان، ئەسکەندەر بوو بە «پاشای بابل، پاشای ئاسیا، پاشای چوار پەرچەکەی جیھان.»

وێنەی ئیمپراتۆری مەکدۆنیا

دووەم ھێرشی ئەسکەندەر بۆ ڕۆژھەڵاتی ئێران بوو، لە کاتێکاد کە موستەعمەرەی مەکدۆنی دروست کردبوو و لە ساڵی ٣٢٧پ. ز. قەڵایەکی داگیرکرد لە ئاریامازس. دوای گرتنی شازادە ئۆکزیرتس، ئەسکەندەر کچەکەی ھێنا کە ناوی ڕۆکسانا بوو. لە ساڵی ٣٢٨پ. ز. ئەسکەندەر لە جەنگێکدا لە پاشا پۆریوسی بردەوە لە باکووری ھندستان، پاشا پۆریۆس کاری کردە سەر ئەسکەندەر، بۆیە ئەسکەندەری گەڕانێوە سەر پاشایەتی و وەفایتی و بەخشندەی ئەوەی وەرگرت. لە ڕێگەیان بۆ گەڕانەوە، ئەسکەندەر بریندار کرا لەلایەن جەنگاوەرە مالییەکانەوە لە ساڵی ٣٢٥پ. ز. دوای ئەوەی ئەسکەندەر برینەکەی چاک بووە و خۆی و سوپاکەی ڕۆیشتن بۆ باکوور بەڕێگەی سەختی کەنداوی فارس، کە لەوێ زۆربەی سوپاکەی توشی نەخۆشی بوون یان بریندار بوون یان مردوون. لە مانگی شوباتی ٣٢٤پ. ز. ئەسکەندەر لە کۆتایدا دەگاتە وڵاتی شوشە (سوسە). ناچار بوو بچێتەوە سەر سەرۆکایەتی و سوپای تازە کۆ بکاتەوە، ئەو ھەوڵیدا کە فارسە دەوڵەمەندەکان پەیوەندی بکەن بە مەکدۆنییەکان بۆ ئەوەی چینێکی فەرمان ڕەوا دروست بکات، لە کۆتایدا وای کرد کە ژمارەیەکی زۆر مەکدۆنی ھاوسەرگیری لەگەڵ فارسەکان بکەن. دوای ئەوەی ئەسکەندەر ھەزارەھا جەنگاوەری فارسی خستە ناو سوپاکەیەوە، ئەو زۆربەی مەکدۆنێکانی لە سوپاکەی دەرکرد. ئەمە وای لە جەنگاوەرەکان کرد تووڕە بن، کە ڕەخنەیان لە جەنگاوەرە نوێکانی ئەسکەندەر دەکرد و تاوانباریان کرد لەسەر بایەخپێدانی نەریتی فارسی و شێوازی فارسی. ئەسکەندەر سەربازەکانی دامرکاندەوە بە کوشتنی ١٣ سەرکردەی فارسی.

مردن[دەستکاری]

ئەسکەندەر لە ١٠–١١/٦/٣٢٣پ. ز. بە مالاریا لە بابل کۆچی دوای کردووە ئەو تەمەنی تەنھا ٣٢ ساڵ بووە. وەک سەرچاوە مێژوویەکان باسی دەکەن ئەسکەندەر ئالودەی کحول بووە و لەکاتی سەرخۆشیدا ھاوڕێیەکی نزیکی خۆی بەناوی کلیتۆس کوشتوە و پاشان زۆر پەشیمان بووە، ئەسکەندەر بڕنوای بە یەکێتی خۆرھەڵات و خۆراوا ھەبووە و خەونی دروستکردنی ئیمپراتۆرییەتێکی جیھانی ھەبووە، ھەر لەو ڕوانگەیەشەوە داب و نەریتی فارسەکانی پەیڕەو کردووە و چەند ژنێکی خۆرھەڵاتیشی مارەکردوە.