ئورزولا فۆن دێر لاین
ئورزولا فۆن دێر لاین | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Ursula von der Leyen | |
لەدایکبوون | Ixelles - Elsene، بەلجیکا | ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨
ناوی کاتی لەدایکبوون | Ursula Gertrud Albrecht |
ناوی خوازراو | Rose Ladson |
باوک | Ernst Albrecht |
دایک | Adele Albrecht |
ھاوسەر | Heiko von der Leyen |
خزمەکان | George Alexander Albrecht |
خێزان | von der Leyen |
پیشە | پزیشک، سیاسەتوان، equestrian |
شوێنی کارکردن | Hannover Medical School، Hannover Medical School |
پەروەردە | Hannover Medical School، زانکۆی جۆرج ئۆگەست گوتینگن، University of Münster، کۆلێژی ئابووری و زانستی سیاسی لەندەن، European School, Brussels I |
پلەی ئەکادیمی | Doctor of Medicine، public health professional degree |
شوێنی کار | ھانۆفەر، بەرلین |
دەقی بەستراو | Federal Ministry of Defence of Germany، President of the European Commission |
ئەندامی حیزبی | یەکێتیی دیموکراتی مەسیحیی ئەڵمانیا |
ئایین | Lutheranism |
ئورزولا فۆن دێر لاین (Ursula von der Leyen؛ لە دایکبووی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨) کەسایەتی ژنە پزیشک و سیاسەتوانی ئەڵمانییە، ئەو لەوەتەی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا.
ئەرزولا پێشتر لە چەند پێگەیەکی گرنگ بووە لە ناو حکوومەتی ئەڵمانیا لە نێویاندا لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣، وەزیری کار و کارووباری کۆمەڵایەتیی بوو لە ئەڵمانیا، دواتریش لە ماوەی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٩ بووە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کە لەو کاتەدا چەند جارێکی سەردانی باشووری کوردستانیشی کرد لە کاتی شەڕی داعش،[١] لەو دەمە چەک و پێداویستی جەنگی پێشکەش بە پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد کە ئەمە بابەتێکی هەستیاربوو لە نێو ئەڵمانیا کە ئەڵمانیا چەک بنێرێت بۆ ناوچەی جەنگ.[٢] ئەو لە ماوەی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٩ لە پۆستی جێگری سەرۆکی پارتی یەکیەتی دێمۆکراتی مەسیحی ئەڵمانیا بوو.
ئورزولا لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن گۆڤاری تایم بەیەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ هەڵبژێردرا،[٣] هەر لەو ساڵە ناوی لە پێرستی ١٠٠ بەهێزترین ژنەکانی جیهان لەلایەن گۆڤاری فۆربیس هات، لە ڕیزبەندەکەی فۆربیس پلەی چوارەمی گرت.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە هەولێر سەردانی فێرگەی راهێنانی وڵاتەکەی کرد». www.rudaw.net. لە ٦ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Alison Smale (28 September 2014), "Seeking Global Role, German Military Stumbles", New York Times.
- ^ «Ursula von der Leyen: The 100 Most Influential People of 2020». Time. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «The World's 100 Most Powerful Women». Forbes. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ئەڵمانیا
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی بروکسێل
- دەروازەی بەلجیکا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئورزولا فۆن دێر لاین تێدایە. |