ئورزولا فۆن دێر لاین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئورزولا فۆن دێر لاین
بە ئەڵمانی: Ursula von der Leyen
لەدایکبوون (١٩٥٨-١٠-٠٨) ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨ (تەمەن ٦٥ ساڵ)
Ixelles - Elsene، بەلجیکا
ناوی کاتی لەدایکبوونUrsula Gertrud Albrecht
ناوی خوازراوRose Ladson
باوکErnst Albrecht
دایکAdele Albrecht
ھاوسەرHeiko von der Leyen
خزمەکانGeorge Alexander Albrecht
خێزانvon der Leyen
پیشەپزیشک، سیاسەتوان، equestrian، international forum participant
شوێنی کارکردنHannover Medical School، Hannover Medical School
پلەی ئەکادیمیDoctor of Medicine، public health professional degree
شوێنی کارهانۆڤەر، بەرلین
Affiliation stringFederal Ministry of Defence of Germany، President of the European Commission
ئەندامی حیزبییەکیەتی دێمۆکراتی مەسیحی ئەڵمانیا
ئایینLutheranism

ئورزولا فۆن دێر لاین (Ursula von der Leyen؛ لە دایکبووی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨) کەسایەتی ژنە پزیشک و سیاسەتوانی ئەڵمانییە، ئەو لەوەتەی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا.

ئەرزولا پێشتر لە چەند پێگەیەکی گرنگ بووە لە ناو حکوومەتی ئەڵمانیا لە نێویاندا لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣، وەزیری کار و کارووباری کۆمەڵایەتیی بوو لە ئەڵمانیا، دواتریش لە ماوەی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٩ بووە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کە لەو کاتەدا چەند جارێکی سەردانی باشووری کوردستانیشی کرد لە کاتی شەڕی داعش،[١] لەو دەمە چەک و پێداویستی جەنگی پێشکەش بە پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد کە ئەمە بابەتێکی هەستیاربوو لە نێو ئەڵمانیا کە ئەڵمانیا چەک بنێرێت بۆ ناوچەی جەنگ.[٢] ئەو لە ماوەی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٩ لە پۆستی جێگری سەرۆکی پارتی یەکیەتی دێمۆکراتی مەسیحی ئەڵمانیا بوو.

ئورزولا لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن گۆڤاری تایم بەیەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ هەڵبژێردرا،[٣] هەر لەو ساڵە ناوی لە پێرستی ١٠٠ بەهێزترین ژنەکانی جیهان لەلایەن گۆڤاری فۆربیس هات، لە ڕیزبەندەکەی فۆربیس پلەی چوارەمی گرت.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە هەولێر سەردانی فێرگەی راهێنانی وڵاتەکەی کرد". www.rudaw.net. Retrieved 2021-03-06.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Alison Smale (28 September 2014), "Seeking Global Role, German Military Stumbles", New York Times.
  3. ^ "Ursula von der Leyen: The 100 Most Influential People of 2020". Time. Retrieved 2020-09-23.
  4. ^ "The World's 100 Most Powerful Women". Forbes. Retrieved 24 December 2020.