ئاندری شێڤچێنکۆ
ئاندری شێڤچێنکۆ | |
---|---|
بە ئۆكراینی: Андрій Шевченко | |
لەدایکبوون | Dvirkivshchyna، ئوکراینا | ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٧٦
وڵاتی وەرزش | ئوکراینا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Андрій Миколайович Шевченко |
Patronym or matronym | Mykolayovych |
ھاوسەر | Kristen Pazik |
منداڵ | Kristian Shevchenko |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football manager، association football executive |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٣ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ |
ئەندامی حیزبی | Social Democratic Party of Ukraine (united) |
Coach of sports team | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا، یانەی تۆپی پێی جێنەوا |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢ |
خول | Ukrainian First League، Premier League، سێریێ ئا، خولی نایابی ئینگلیزی |
وێبگە | |
ئاندری شێڤچێنکۆ,[١][٢] (.گۆکردن [ɐnˈd⁽ʲ⁾r⁽ʲ⁾ij mɪkoˈlɑjowɪtʃ ʃeu̯ˈtʃɛnko]; لەدایکبووی ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٧٦) بەڕێوەبەری تۆپی پێی ئوکراینایە، یاریزانی تۆپی پێی پیشەگەری پێشوو و سیاسەتمەدارێکی پێشووە. شێڤچێنکۆ وەک ھێرشبەر لە یانەی داینامۆ کیڤ و میلان و چێڵسی و ھەڵبژاردەی ئوکراینا یاری کردووە. لەم دواییانەدا ڕاھێنەری یانەی جێنەوای خولی ئیتاڵیا بووە. شێڤچێنکۆ بە یەکێک لە باشترین ھێرشبەر و یاریزانەکانی ئوکراینا دادەنرێت.[٣][٤] بە تۆمارکردنی ٤٨ گۆڵ گۆڵکاری ھەڵبژاردەی ئوکراینایە.[٥]شێڤچێنکۆ لە یانەی دینامۆ کیێڤ دەستی بە یاریکردن کرد و پێنج نازناوی لەسەریەک بەدەستھێنا پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ میلان بکات. لە میلان توانی وەک یەکێک لە ھێرشبەرە سەرەکییەکانی ئەورووپا خۆی جێگیر بکات و لە ساڵی ٢٠٠٣ نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای بەدەستھێنا. ھەروەھا نازناوی جۆراوجۆری خول و جامی لە ئوکراینا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا بەدەستھێناوە. ھەروەھا لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٨ لە پلەی دووەمی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بووە. لە ساڵی ٢٠٠٤ وەک یەکێک لە ١٠٠ گەورەترین یاریزانە زیندووەکانی تۆپی پێ وەک بەشێک لە ئاھەنگی ١٠٠ ساڵەی فیفا دەستنیشانکرا.[٦] لە ژیانی وەرزشی نێودەوڵەتیدا، وەک کاپتن سەرکردایەتی ئوکراینای کرد بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی لە یەکەم یاری جامی جیھانییفیفا لە ساڵی ٢٠٠٦، ھەروەھا بەشداری لە یۆرۆی ٢٠١٢ی ئەورووپا کرد لەسەر خاکی خۆی. شێڤچێنکۆ بە تۆمارکردنی ٦٧ گۆڵ لە ڕیزبەندی حەوتەمی گۆڵکاری سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی یانەکانی یوێفادایە. بە تۆمارکردنی ١٧٥ گۆڵ بۆ میلان، دووەم گۆڵکارە لە مێژووی یانەکەدا، ھەروەھا گۆڵکاری ھەموو کاتەکانی دێربی دێلا مادۆنینایە (دێربی نێوان میلان و ڕکابەری ناوخۆیی ئینتەرمیلان) بە ١٤ گۆڵ. لە ساڵی ٢٠١٢دا وازی لە تۆپی پێ ھێنا ڕووی کردە سیاسەت،[٧] لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئوکراینا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ بۆ پەرلەمانی ئوکراینا کاندید بوو،[٨] بەڵام پارتەکەی نەیتوانی نوێنەرایەتی پەرلەمان بەدەستبھێنێت.[٩][١٠] لە ساڵی ٢٠١٦ گەڕایەوە بۆ تۆپی پێ، وەک یاریدەدەری ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئوکراینا لە مانگی شوبات تا تەممووز. لە مانگی تەممووزی ٢٠١٦ شێڤچێنکۆ وەک ڕاھێنەری ئوکراینا دەستنیشانکرا، و سەرکردایەتی وڵاتەکەی کرد بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠. شێڤچێنکۆ لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بووە جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئوکراینا. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ لە پۆستەکەی کشایەوە بەھۆی ناکۆکی لەگەڵ ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئۆڵۆمپیاد ڤادیم گوتزایت.[١١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ BGN/PCGN 1965 Romanization of Ukrainian.
- ^ ROMANIZATION OF UKRAINIAN.
- ^ «The 30 greatest strikers of all time - ranked». 90 Min (بە ئینگلیزی). ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Ranking the Top 60 Strikers of All Time». Bleacher Report (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «All time top goal scorers of the football team of Ukraine 2021». Statista (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Pele's list of the greatest». BBC Sport. 4 March 2004. لە ڕەسەنەکە لە 3 March 2015 ئەرشیڤ کراوە. لە 15 June 2013 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Gorshkov، Dmytro (28 July 2012). «Shevchenko trades football for politics». CNN. لە ڕەسەنەکە لە 24 October 2021 ئەرشیڤ کراوە. لە 8 November 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Grytsenko، Oksana (2 August 2012). «Korolevska recruits acting, sports stars for campaign». Kyiv Post. لە ڕەسەنەکە لە 1 November 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە 8 November 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Ukraine's Ultranationalists Show Surprising Strength at Polls». The New York Times. 8 November 2012. p. A11.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Proportional votes» (بە ئۆكراینی). Central Electoral Commission of Ukraine. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «NOC excluded Surkis, Shufrych, Shevchenko and Belenyuk from its composition». Ukrainska Pravda (بە Ukrainian). ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاندری شێڤچێنکۆ تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە ئاندری شێڤچێنکۆ تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ڕاھێنەرانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئیتالیا
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ٢٠١٢
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦
- یاریزانانی براوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا
- فیفا ١٠٠
- یاریزانانی پرێمیەرلیگ
- یاریزانانی خولی تۆپی پێی ئیتالیا
- یاریزانانی پرێمیەرلیگی ئوکراینی
- یاریزانانی یانەی تۆپی پێی چێڵسی
- یاریزانانی ئەی سی میلان
- یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٧٦
- ڕاھێنەرانی تۆپی پێ