ئاندری شێڤچێنکۆ
ئاندری شێڤچێنکۆ | |
---|---|
بە ئۆكراینی: Андрій Шевченко | |
لەدایکبوون | Dvirkivshchyna، ئوکراینا | ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٧٦
وڵاتی وەرزش | ئوکراینا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Андрій Миколайович Шевченко |
Patronym or matronym for this person | Mykolayovych |
ھاوسەر | Kristen Pazik |
منداڵ | Kristian Shevchenko |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٣ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ |
ئەندامی حیزبی | Social Democratic Party of Ukraine (united) |
Coach of sports team | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا، یانەی جێنەوا |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ |
خول | Ukrainian First League، Premier League، سێریێ ئا، پرێمیەرلیگ |
وێبگە | |
ئاندری شێڤچێنکۆ,[١][٢] (.گۆکردن [ɐnˈd⁽ʲ⁾r⁽ʲ⁾ij mɪkoˈlɑjowɪtʃ ʃeu̯ˈtʃɛnko]; لەدایکبووی ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٧٦) بەڕێوەبەری تۆپی پێی ئوکراینایە، یاریزانی تۆپی پێی پیشەگەری پێشوو و سیاسەتمەدارێکی پێشووە. شێڤچێنکۆ وەک ھێرشبەر لە یانەی داینامۆ کیڤ و میلان و چێڵسی و ھەڵبژاردەی ئوکراینا یاری کردووە. لەم دواییانەدا ڕاھێنەری یانەی جێنەوای خولی ئیتاڵیا بووە. شێڤچێنکۆ بە یەکێک لە باشترین ھێرشبەر و یاریزانەکانی ئوکراینا دادەنرێت.[٣][٤] بە تۆمارکردنی ٤٨ گۆڵ گۆڵکاری ھەڵبژاردەی ئوکراینایە.[٥]شێڤچێنکۆ لە یانەی دینامۆ کیێڤ دەستی بە یاریکردن کرد و پێنج نازناوی لەسەریەک بەدەستھێنا پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ میلان بکات. لە میلان توانی وەک یەکێک لە ھێرشبەرە سەرەکییەکانی ئەورووپا خۆی جێگیر بکات و لە ساڵی ٢٠٠٣ نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای بەدەستھێنا. ھەروەھا نازناوی جۆراوجۆری خول و جامی لە ئوکراینا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا بەدەستھێناوە. ھەروەھا لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٨ لە پلەی دووەمی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بووە. لە ساڵی ٢٠٠٤ وەک یەکێک لە ١٠٠ گەورەترین یاریزانە زیندووەکانی تۆپی پێ وەک بەشێک لە ئاھەنگی ١٠٠ ساڵەی فیفا دەستنیشانکرا.[٦] لە ژیانی وەرزشی نێودەوڵەتیدا، وەک کاپتن سەرکردایەتی ئوکراینای کرد بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی لە یەکەم یاری جامی جیھانییفیفا لە ساڵی ٢٠٠٦، ھەروەھا بەشداری لە یۆرۆی ٢٠١٢ی ئەورووپا کرد لەسەر خاکی خۆی. شێڤچێنکۆ بە تۆمارکردنی ٦٧ گۆڵ لە ڕیزبەندی حەوتەمی گۆڵکاری سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی یانەکانی یوێفادایە. بە تۆمارکردنی ١٧٥ گۆڵ بۆ میلان، دووەم گۆڵکارە لە مێژووی یانەکەدا، ھەروەھا گۆڵکاری ھەموو کاتەکانی دێربی دێلا مادۆنینایە (دێربی نێوان میلان و ڕکابەری ناوخۆیی ئینتەرمیلان) بە ١٤ گۆڵ. لە ساڵی ٢٠١٢دا وازی لە تۆپی پێ ھێنا ڕووی کردە سیاسەت،[٧] لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئوکراینا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ بۆ پەرلەمانی ئوکراینا کاندید بوو،[٨] بەڵام پارتەکەی نەیتوانی نوێنەرایەتی پەرلەمان بەدەستبھێنێت.[٩][١٠] لە ساڵی ٢٠١٦ گەڕایەوە بۆ تۆپی پێ، وەک یاریدەدەری ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئوکراینا لە مانگی شوبات تا تەممووز. لە مانگی تەممووزی ٢٠١٦ شێڤچێنکۆ وەک ڕاھێنەری ئوکراینا دەستنیشانکرا، و سەرکردایەتی وڵاتەکەی کرد بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠. شێڤچێنکۆ لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بووە جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئوکراینا. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ لە پۆستەکەی کشایەوە بەھۆی ناکۆکی لەگەڵ ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئۆڵۆمپیاد ڤادیم گوتزایت.[١١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ BGN/PCGN 1965 Romanization of Ukrainian.
- ^ ROMANIZATION OF UKRAINIAN.
- ^ "The 30 greatest strikers of all time - ranked". 90 Min (بە ئینگلیزی). 25 May 2021. Archived from the original on 24 June 2021. Retrieved 25 May 2021.
- ^ "Ranking the Top 60 Strikers of All Time". Bleacher Report (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 28 February 2021. Retrieved 30 November 2021.
- ^ "All time top goal scorers of the football team of Ukraine 2021". Statista (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 30 October 2023. Retrieved 8 April 2022.
- ^ "Pele's list of the greatest". BBC Sport. 4 March 2004. Archived from the original on 3 March 2015. Retrieved 15 June 2013.
- ^ Gorshkov, Dmytro (28 July 2012). "Shevchenko trades football for politics". CNN. Archived from the original on 24 October 2021. Retrieved 8 November 2019.
- ^ Grytsenko, Oksana (2 August 2012). "Korolevska recruits acting, sports stars for campaign". Kyiv Post. Archived from the original on 1 November 2018. Retrieved 8 November 2019.
- ^ "Ukraine's Ultranationalists Show Surprising Strength at Polls". The New York Times. 8 November 2012. p. A11.
- ^ "Proportional votes" (بە ئۆكراینی). Central Electoral Commission of Ukraine. Archived from the original on 30 October 2012. Retrieved 14 November 2012.
- ^ "NOC excluded Surkis, Shufrych, Shevchenko and Belenyuk from its composition". Ukrainska Pravda (بە Ukrainian). 2022-01-13. Archived from the original on 13 January 2023. Retrieved 2023-01-13.
{{cite web}}
: CS1 maint: Unrecognized language (link)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاندری شێڤچێنکۆ تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە ئاندری شێڤچێنکۆ تێدایە. |
- ڕاھێنەرانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئیتالیا
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ٢٠١٢
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦
- یاریزانانی براوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا
- فیفا ١٠٠
- یاریزانانی پرێمیەرلیگ
- یاریزانانی خولی تۆپی پێی ئیتالیا
- یاریزانانی پرێمیەرلیگی ئوکراینی
- یاریزانانی یانەی تۆپی پێی چێڵسی
- یاریزانانی ئەی سی میلان
- یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٧٦
- ڕاھێنەرانی تۆپی پێ