Rheumatoid arthritis

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی (بە ئینگلیزی: Rheumatoid arthritis؛ کورت دەکرێتەوە بۆ RA) بریتییە لە نەخۆشیەکی بەرگری خۆی کە لە بنچینەوە کار لە جومگەکان دەکات. بەشێوەیەکی سەرەکی دەبێتە ھۆی گەرمبوون، ھەڵئاوسان، وە ئازاری جومگە. ئازار وە وشکبوون بەزۆری خراپتریش بەدوای خۆیدا دەھێنێت. بەشێوەیەکی گشتی، مەچەک وە دەست توش دەبن، کە بە شێوەیەکی سەرەکی ھەمان جومگە لە ھەردوو بەشی لاشە توش دەبێت. ھەروەھا نەخۆشیەکە لەوانەیە کار لە بەشەکانی تری لاشە بکات. لەوانەیە ببێتە سەرەنجامی کەمی ژمارەی خڕۆکە سوورەکان، ھەڵئاوسان لە دەوروبەری سییەکان، وە ھەڵئاوسانی دەوروبەری دڵ. تا وە کەمی وزە ھەروەھا لەوانەیە دەرکەون. بەزۆری، دەرکەوتەکانی وردە وردە لە ھەفتەوە بۆ مانگ دەردەکەون.

لە کاتێکدا ھۆکاری ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی ڕوون نییە، باوەڕ وایە کە پەیوەندی بەھۆکاری بۆماوەی یان ژینگەییەوە ھەبێت. ھۆکاری بنچینەی کۆئەندامی بەرگری لاشە دەگرێتەوە کە ھێرش دەکاتە سەر جومگەکان. ئەمەش سەرئەنجام دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسان و ئەستوربوونی کیفی جومگە. وە لە ھەمان کاتیشدا کار لە ئێسک و کڕکڕاگەکانی تر دەکات. دەستنیشانکردنی بەزۆری پشت دەبەستێت بە دەرکەوتن و نیشانەکانی کەسی نەخۆش. تیشکی-X یان تاقیکردنەوەی تاقیگەی لەوانەیە پشتگیری دەستنیشانکردن بکات یان ئەو نەخۆشیانە دوور بخاتەوە کە ھەمان دەرکەوتەیان ھەیە. ئەو نەخۆشیانەی کە ھەن لەم شێوەیە ئەمانە دەگرێتە خۆی گورگە سورە، ھەوکردنی جومگەی ئێسک وە ئازاری درێژخایەنی ئێسک و ماسولکەکان.

ئامانجەکانی وەرگرتنی دەرمان بریتیین لە کەمکردنەوەی ئازار، کەمکردنەوەی ھەلئاوسان وە زیادکردنی تێکڕای فرمانی کەسی. لەوانەیە ئەمانە یارمەتیبدرێن لەلایەن ھاوسەنگکردنی پشوو وە ڕاھێنان، بەکارھێنانی شەپک یان ھەڵپەساردن، یان بەکارھێنانی ئامێری یارمەتیدەر. دەرمانی ئازار، ستیرۆید، وە NSAID بە زۆری بەکاردەھێنرێن بۆ دەرکەوتەکانی. دەرمانی گۆڕەری-نەخۆشی دژە ڕۆماتیزم DMARDs، وەکو دەرمانی دژە ھەڵئاوسان وە MTX، دەکرێت بەکاربھێنرێت بۆ کەمکردنەوەی پڕۆسەی نەخۆشیەکە. DMARDs'ی بایۆلۆجی دەتوانرێت بەکاربھێنرێت کاتێک چارەسەرییەکانی کە بێسود دەبن. ھەرچۆنێک بێت، لەوانەیە کاریگەری گەورەتری پێچەوانەیان ھەبێت دەرمانەکان. نەشتەرگەری بۆ چاککردنەوە، جێگرتنەوە یان چاندنی جومگەکان یارمەتیدەرە لە ھەندێک حاڵەت. زۆربەی چارەسەرە چێگرەوە دەرمانییەکان بە بەڵگە پشتگیری ناکرێن.

لە ٢٠١٥'وە ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی کاریگەری لەسەر ٢٤٫٥ میلیۆن خەڵک ھەبووە. ئەمەش لە نێوان ٠٫٥ تا ١٪‏ لە پێگەیشتووەکانی وڵاتانی پێگەیشتوو دەگرێتەوە وە ٥ تا ٥٠ لە ١٠٠٬٠٠٠ کەسی تازە حاڵەتەکە تێیاندا گەشەدەکات ساڵانە. دەسپێکردنی لە ماوەی تەمەنی ناوەندی زیاتر باوە وە ژنان ٢٬٥ جار زیاتر تووشدەبن وەک لە پیاوان. لە ٢٠١٣، بووە ھۆی مردنی ٣٨٬٠٠٠ کەس کە ٢٨٬٠٠٠ بوو لە ١٩٩٠. یەکەم پێناسەی دۆزراوەی ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی لە ١٨٠٠ دانرا لەلایەن در. ئۆگەستن جێیکەب لاندرێی بۆڤیەس (١٧٧٢–١٨٤٠) لە پاریس. دەستەواژەی (rheumatoid arthritis) لە یۆنانییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ جومگەی ئاودار و ھەڵئاوساو.

نیشانەکان وە دەرکەوتەکان[دەستکاری]

ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی بە شێوەیەکی بنچینەی کار لە جومگەکان دەکات، بەڵام ھەروەھا کار لە ئەندامەکانی تریش دەکات لە زیاد لە ١٥–٢٥٪‏'ی حاڵەتەکان. کێشە ھاوپەیوەندەکانی تر نەخۆشی دڵە لوولە، فەشەلبوونی ئێسک، نەخۆشی سییە نێوانی، توشبوون، شێرپەنجە، ھەستکردن بە ماندووێتی، خەمۆکی، قورسی بیروھۆش، وە کێشەی کارکردن دەگرێتەوە.

جومگەکان[دەستکاری]

ھەوکردنی جومگەکان ھەڵئاوسانی پەردەی جومگەیی دەگرێتە خۆی. جومگەکان ھەڵدەئاوسێن، تەنکتر، گەرمتر دەبن، وە داخوران سنوور بۆ جوڵەی جومگەکان دادەنێت. بەپێی کات، چەند جومگەیەک کاریان تێدەکرێت (ھەوکردنی فرە جومگەیی). بە شێوەیەکی گشتی جومگە بچووکەکانی دەستەکان، پێیەکان وە بڕبڕەی مل تووشدەبن، بەڵام جومگە گەورەکانیش وەکو شان و ئەژنۆ دەکرێت تووشببن. ھەوکردنی پەردەی جومگە دەکرێت ببێتە ھۆی توندبوونی جومگە لەگەڵ لە دەست دانی جوڵە وە ھەروەھا ڕووشاندنی سەر ڕووی جومگە کە دەبێتە ھۆی شێواوی وە لەدەستدانی فەرمان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]