بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەمخوێنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەمخوێنی
ناوەکانی تریکەمخوێنی، erythrocytopenia
ڕشتنی خوێن کە کەمخوێنی بەھۆی کەمی ئاسن نیشان دەدات، لەگەڵ خڕۆکە سوورەکانی خوێنی بچووک و کاڵ.
خوێندنەوە
تایبەتمەندیخوێنناسی
نیشانەکانھەستکردن بە ماندووبوون، ڕەشبوونەوەی پێست، لاوازی، تەنگەنەفەسی، ھەستکردن بە بێھۆشبوون[١]
ھۆکارەکانلەدەستدانی خوێن، کەمبوونەوەی بەرھەمھێنانی خڕۆکە سوورەکان، زیادبوونی تێکچوونی خڕۆکە سوورەکان[١]
ڕێگای دەستنیشانکردنپێوانی ھیمۆگلۆبینی خوێن[١]
ڕوودانەوە٢٫٣٦ ملیار / ٣٣٪ (٢٠١٥)[٢]

کەمخوێنی(بە ئینگلیزی: Anemia) بریتییە لە کەمبوونی ژمارەی خڕۆکە سوورە خوێنییەکان یان ھیمۆگلۆبین لە ناو خوێندا، یان توانای نزمبوونی خوێن بۆ گەیاندنی ئۆکسجین بۆ ئەندامەکانی جەستە. زۆربەی کات کە نەخۆشییەکە بەئاھەستە پەیدابێت، نیشانەکان کەم دیارن، بەلام دەکرێت کەس ھەستی بە ماندووی، بێھێزی، کورتیی ھەناسە یان کەمبوونی ئەنرژی بۆ وەرزش بکات.[٣][٤]

ئەگەر نەخۆشییەکە بە خێرایی پەیدابێت، تووشبوو ھەستی بە سەرچوون و ئەبووڕێتەوە دەکات و گەرمابوونیش لێدەکات. لە کاتی توندبوونی نەخۆشییەکەدا چەرمی کەسەکە زەردی پەریو دەبێت. نیشانەی زیاتریش دەکرێت بەپێی ھۆکاری بنەڕەتییەکە ئاماژەی پێ بکات.[٥]

ھۆکارەکانی کەمخوێنی پێکدێن لە: لەدەستدانی خوێن، کەمبوونی بەرھەمھێنانی خڕۆکە سوورە خوێنییەکان، و زیانگەیاندن بە ئەم خانانە. کەمی ڤیتامین B12 یان ئاسنیش دەکرێت ھۆکاری ببێت. نەخۆشییەکە بەپێی قەبارەی خڕۆکەی سوور و ئاستی ھیمۆگلۆبین دەبێتە جۆرجۆرەکان. لە پیاودا ئەگەر ھیمۆگلۆبین کەمتر بێت لە ١٣٠–١٤٠ گم/لتر، و لە ژنادا کەمتر لە ١٢٠–١٣٠ گم/لتر، ئەوا کەمخوێنی دادەنرێت.[١]

ژنانی دووگیان پێویستە حەبی ئاسن بخۆن تا لە مەترسی کەمخوێنی دوور بکەونەوە. کەمخوێنی یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان لە جیھاندا و سێ یەکی دانیشتووانی جیھانی تووشی دەبێت. کەمی ئاسن بە تەنھا نزیکەی یەک ملیار کەس گیرتوەتەوە، و لە ژنان باوترە لە پیاو.

چارەسەر بەپێی ھۆکار و توندی نەخۆشییەکە دیاردەکرێت؛ دەکرێت بە دانی ڤیتامین وەک ترشی فۆلیک یان ڤیتامین B12 بێت. ئەگەر حەبی دەمەوە سوود نەبوو، دەرزییەکە بژاردەیەکی باشترە — بە تایبەتی لە کاتی ھەوکردن یان ناڕێکییی لەناوی ئاڵوگۆڕی خواردنی لەسەردا.

مێژوو

[دەستکاری]

بەڵگەی کەمخوێنی زیاتر دەگەڕێتەوە لە ٤٠٠٠ ساڵ.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 Janz TG، Johnson RL، Rubenstein SD (تشرینی دووەمی ٢٠١٣). «Anemia in the emergency department: evaluation and treatment». Emergency Medicine Practice. ١٥ (11): ١–١٥, quiz ١٥–١٦. PMID ٢٤٧١٦٢٣٥. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «EBM2013» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری GBD2015 نەدراوە
  3. «What Is Anemia? – NHLBI, NIH». www.nhlbi.nih.gov. لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. Stedman's medical Dictionary (چاپی 28th). Philadelphia: Lippincott Williams & Wilkins. ٢٠٠٦. لاپەڕە Anemia. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٨١٧-٣٣٩٠-٨.
  5. Rodak، Bernadette F. (٢٠٠٧). Hematology: clinical principles and applications (چاپی 3rd). Philadelphia: Saunders. لاپەڕە ٢٢٠. ژپنک ٩٧٨-١-٤١٦٠-٣٠٠٦-٥. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. {{cite book}}: پارامەتری نەناسراوی |name-list-format= چاوپۆشیی لێ کرا (|name-list-style= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  6. Tayles N (ئەیلوولی ١٩٩٦). «Anemia, genetic diseases, and malaria in prehistoric mainland Southeast Asia». American Journal of Physical Anthropology. ١٠١ (1): ١١–٢٧. doi:١٠.١٠٠٢/(SICI)١٠٩٦-٨٦٤٤(١٩٩٦٠٩)١٠١:١<١١::AID-AJPA٢>٣.٠.CO;٢-G. PMID ٨٨٧٦٨١١.