فایبرۆمایێلجا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

فایبرۆمایێلجا دۆخێکی ته‌ندروستییه ناسره‌وه به‌ ئێشێکی به‌ربڵاوی نه‌بڕاو و کاردانه‌وه‌ی توند بۆ په‌ستان. نیشانه‌کانی تر بریتیه‌ له‌ بێ تاقه‌تی به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ کاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر کاروباری ڕۆژانه‌، کێشه‌ی خه‌وتن، گرفتی بیره‌وه‌ری. هه‌روه‌ها هه‌ندێ خه‌ڵک ده‌ناڵێنن له‌ ئێشی لاقه‌کان، و کێشه‌ی میزڵدان. فایبرۆمایێلجا زۆر جار  په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خه‌مۆکی و نیگه‌رانیی.

هۆکاری فایبرۆمایێلجا دیار نییه‌، به‌ڵام باوه‌رده‌کرێ که‌ هۆکاره‌که‌ی تێکه‌ڵه‌یه‌ک بێ له‌ فاکته‌ری بۆماوه‌یی و فاکته‌ری ژینگه‌یی. نه‌خۆشیه‌که‌ له‌ خێزانه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت. فاکته‌ره‌ ژینگه‌ییه‌کان بریتین له‌ سترێسی سایكۆلۆژیی، شۆكی ده‌روونیی(تراوما)، و هه‌ندێ په‌تای دیاریکراو. ر ێگایه‌کی دیاریکراو نیه‌ بۆ  ته‌شخیسی نه‌خۆشییه‌که‌.

چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌که‌ قورسه‌. به‌ گشتی ڕاسپێرییه‌کان بریتین له‌ خه‌وتنی ته‌واو، وه‌رزش کردن به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و رێکخراو، و خواردنی خۆراکی ته‌ندروست. فایبرۆمایێلجا کاتێلی زۆر ده‌خایێنێ به‌ڵام نابێته‌ هۆکاری مردن یاخود كارتێكردنی زیانبه‌خش بۆ شانه‌کان.

فایبرۆمایێلجا توشی ۲%-۸% دانیشتوان ده‌بێ. ئافره‌تان دو جاری زیاتر توش ده‌بن له‌ پیاوان. فایبرۆمایێلجا بۆ یه‌که‌مجار له‌ ۱۹۹۰ به‌ نه‌خۆشی دیاری کرا.

هه‌ندێ ڕای جیاواز هه‌یه‌ له‌سه‌ر  پۆلێنکردن وته‌شخیس و چاره‌سه‌ر کردنی فایبرۆمایێلجا.  هه‌ندێ باوه‌ڕ ده‌که‌ن که‌ ته‌شخیسی فایبرۆمایێلجا کاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێ له‌سه‌ر خودی که‌سه‌که‌، له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ هه‌ندێک ده‌ڵێن که‌ ته‌شخیسه‌که‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ که‌سه‌که‌.

وشه‌ی فایبرۆمایێلجا له‌ "فایبرۆ"ی لاتینی دێ به‌ مانای فایبه‌ری شانه‌ و "مایۆ" به‌ مانای شانه‌ دێت، و وشه‌ی "ئالجیا" به‌ مانای ئێش و ئازار دێت.

پۆلێنکردن[دەستکاری]

فایبرۆمایێلجا به‌ نائاساییه‌ک له‌ پرۆسه‌ی گه‌یشتنی ئازار له‌ له‌شه‌وه‌ بۆ  ئەندامە دەمارییە ناوەندییەکان. به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌کی ۲۰۰۷ که‌ نه‌خۆشانی فایبرۆمایێلجا  ده‌کات به‌ چوار گروپ:

۱- هه‌ستیاریاکی زۆر له‌ ئێش، به‌ڵام به‌ بێ هیچ دۆخێکی ده‌رونی.

۲-فایبرۆمایێلجا خه‌مۆکی.

۳- خه‌مۆکی و که‌مێک فایبرۆمایێلجا.

٤-فایبرۆمایێلجا به‌ هۆی سۆماتایزه‌یشن.

نیشانه‌کان[دەستکاری]

نیشانه‌ دیاره‌کانی فایبرۆمایێلجا بریتیه‌ له‌ ئێشێکی به‌ربڵاوی نه‌بڕاو، بێ تاقه‌تی ، خه‌وی نائاسایی یاخود کێشه‌ی خه‌و. هه‌ندێ نیشانه‌ی زیاتر بریتیه‌ له‌ ته‌زووله‌ كردنی پێست،ڕاچڵه‌كینی(سپاسم) ماسولكه‌ بۆ ماوه‌ی درێژ، لاوازی له‌ لاق و ده‌سته‌کان، ئازاری ده‌مارخانه‌کان، له‌رزینی ماسولکه‌کان، هتد..

هه‌ندێ که‌س هه‌ست به‌ کێشه‌ی پێزانین (کۆگنیتیڤ) ده‌که‌ن که‌ پێیان ده‌ڵێن "فایبرۆ فۆگ"، که‌ ده‌ناسرێ به‌ بارخراپی سه‌رنجدان (ته‌رکیز)، کێشه‌ی هه‌ردوو بیرگه‌ی لاوه‌ی کورت ، ماوه‌ی درێژ. فایبرۆمایێلجا زۆر جار  په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خه‌مۆکی و نیگه‌رانیی.

هۆکاره‌کان[دەستکاری]

هۆکاری فایبرۆمایێلجا دیار نییه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ گریمانه‌ دروست بوون بۆ نمونه‌ گریمانه‌ی "سێنترال سێنتیزایسه‌یشن". ئه‌م تیۆریه‌ یاخود گریمانییه‌ ئه‌وه‌ ده‌لێ که‌ که‌سانی توشبوو به‌ فایبرۆمایێلجا سنوری ئێشیان که‌متره‌ له‌ که‌سانی ئاسایی، ئه‌ویش به‌ هۆی خێراییی کاردانەوە ده‌ماره‌ خانه‌کانی تایبه‌ت به‌ ئێش له‌ نوخاعی شه‌وکی ، مێشک. ئازاری نیورۆپاتی و خه‌مۆکی به‌ کشتی له‌گه‌ل فایبرۆمایێلجا دێن، هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ هه‌ردووکیان هه‌مان نائاسیی بۆماوه‌ییان هه‌یه‌. که‌ ئه‌مه‌ش کێشه‌ دروست ده‌کات له‌ سیگناڵه‌کانی مۆنۆمینێرجیک(monoaminergic)، و گلوتاماتێرجیک(glutamatergic)، و نیورۆترۆفیک(neurotrophic)، و ئۆپیۆد(opioid)، و پرۆئه‌نفلامه‌تۆری سایتۆکاین(proinflammatory cytokine).

هۆکاری بۆماوه‌یی[دەستکاری]

چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ بۆ ئێستا دیار نییه‌، به‌ڵال به‌ زۆری پۆلیجێکیکه‌. لێكۆڵینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه‌ که‌ کێشه‌که‌ له‌ سیسته‌مه‌کانی سیرۆتۆنینێرجیک، و دۆپامینیرجیک، و کاتێکۆلامینیرجیکه‌. به‌ڵام کێشه‌ له‌م سیسته‌مانه‌ ته‌نها تایبه‌ت نییه‌ به‌ فایبرۆمایێلجا، به‌ڵلکو بۆ نه‌خۆشی تریشه‌، وه‌کو خه‌مۆکی.

ژیان و تراوما[دەستکاری]

فشاری ده‌روونی له‌وانه‌یه‌ هۆکارێکی گرنگ بێ له‌ دروستبوونی نه‌خۆشی فایبرۆمایێلجا. فایبرۆمایێلجا زۆر جار له‌گه‌ل ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ دێ که‌ په‌یوه‌ندییه‌ن هه‌یه‌ به‌ سترێس وه‌ک Chronic Fatigue Syndrome, Post Traumatic stress disorder, و خه‌مۆکی. شێوه‌ی ژیانی ناته‌ندروست وه‌کو جگه‌ره‌کێشان، قه‌ڵه‌وی، و که‌می جوڵه‌ و وه‌رزش، مه‌ترسی توشبون به‌ فایبرۆمایێلجا زیاد ده‌که‌ن.

تێکچونی خه‌و[دەستکاری]

کێشه‌ی خه‌و یاخود خه‌وتن به‌ شێوه‌یه‌کی خراپ فاکته‌رێکه‌ بۆ توشبوون به‌ فایبرۆمایێلجا. له‌ ۱۹۷٥، مۆلدۆفسکی و هاوکاره‌کانی ئه‌وه‌یان ده‌رخست که‌ له‌راندنه‌وه‌ یاخود شه‌پۆلی ئه‌لفا هه‌بوو له‌ نه‌خۆشانی فایبرۆمایێلجا، که‌ ئه‌و له‌راندنه‌وه‌ش به‌ هۆی ئێلێکترۆن سیفالۆگرامه‌وه‌ electroencephalogram (EEG) پێوانه‌ کرابوو.

ده‌ستنیشانکردن[دەستکاری]

تاکو ئێستا رێگایه‌کی دیاریکراو نییه‌ بۆ دیاریکردنی نه‌خۆشی فایبرۆمایێلجا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیبه‌یتی زۆری له‌سه‌ره‌، که‌ چ جۆره‌ ڕێگایه‌ک به‌کاربهێنرێ به‌ شێوه‌یه‌کی راست و دروست. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ فایبرۆمایێلجایان هه‌یه‌ له‌ پشکنینه‌کانی تاقیردنه‌وه‌کان ئاسایی ده‌رده‌چن. هه‌روه‌ها زۆر جار نیشانه‌کانی فایبرۆمایێلجا به‌ نه‌خۆشی تر ده‌چێت وه‌کو رۆماتیزم و هتد..

ئه‌و ڕێگایه‌ی که‌زیاترین باوه‌ڕی پێ ده‌کرێ، له‌ ساڵی ۱۹۹۰ له‌ لایه‌ن American College of Rheumatology دانرا. که‌ ئه‌ویش ده‌ڵێت ئه‌م نیشانانه‌ هه‌بن:

  • ئازارێکی به‌ربڵاو له‌ جه‌سته‌دا که‌ هه‌ر چوار به‌ش بگرێ، هه‌ردوو لایه‌کان، سه‌ره‌وه‌ و خواره‌وه‌ی که‌مه‌ر، بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ سێ مانگ که‌متر نه‌بێت.
  • ئازار له‌ ته‌نده‌ر پۆینته‌کان، که‌ ۱۸ ته‌نده‌ر پۆینت هه‌یه‌ له‌ جه‌سته‌دا. به‌ڵام به‌م دواییانه‌  ده‌ستنیشانکردن ئه‌نجام نادرێ به‌ پێی ژماره‌ی ته‌نده‌ر پۆینته‌کان.
کرایتێریای ۲۰۱۰ی گۆڕانکراو[دەستکاری]

له‌ ۲۰۱۰ American College of Rheumatology گۆڕانکاری له‌سه‌ر کرایتێریای ۱۹۹۰ کرد، که‌ ئه‌ویش په‌یوه‌ست بوو به‌ ته‌نده‌ر پۆوینته‌کان. له‌م کرایتێریا نوێیه‌ی ۲۰۱۰ له‌سه‌ر ته‌نده‌ر پۆینه‌ته‌کان نییه‌، به‌ڵکو له‌سه‌ر به‌ربڵاوی ئێش (WPI) و قورسێتی ئازار و نیشانه‌کان (SS).

  • WPI یه‌کسان یاخود زیاتر له‌ ۷، و S یه‌کسان یاخود زیاتر له‌ ٥.
  • ده‌بێ نیشانه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر له‌ سێ مانگ به‌رده‌وام بن.
  • نه‌بوونی هیچ نه‌خۆشییه‌کی تر که‌ ببێته‌ ئه‌نجامی ئه‌م ئازارنه‌.

چاره‌سه‌رکرن[دەستکاری]

هه‌روه‌کو ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی پزیشکی نه‌هاتوونه‌ته‌ تێگه‌یشتن، که‌ فایبرۆمایێلجاش له‌ مانه‌، ڕێگایێکی دیاریکراویان نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی فایبرۆمایێلجا. ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی که‌ به‌رده‌ستن نه‌خۆشییه‌که‌ بنبڕ ناکه‌ن به‌ڵکو ته‌نها نیشانه‌کانی نه‌خۆشییه‌که‌ ئارامتر ده‌که‌ن. ئه‌و  توێژیینه‌وانه‌ی که‌ هه‌وڵده‌ده‌ن هۆکاری فایبرۆمایێلجا بدۆزنه‌وه‌، یارمه‌تی ده‌رن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ سه‌ریش. به‌ پێی ئه‌و لێكۆڵیینه‌وانه‌ی که‌ کراون باشترین رێگه‌ چاره‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ شتێکن که‌ باشتره‌ پێکه‌وه‌ بکرێن، که‌ ئه‌وانیش ئه مانه‌ له‌ خۆ ده‌گرن ده‌رمانی نوسراو له‌ لایه‌ن دکتۆر، ده‌ستتێخستنی ڕه‌فتاری، له‌گه‌ڵ وه‌رزش.

ده‌رمانه‌ چاره‌سه‌ر[دەستکاری]

ته‌ندروستی که‌نه‌دا له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی ئه‌مریکا (FDA)، پرێگابالین(pregablin) و  دوولێکسیتییان(duloxetine) به‌ گونجاو داناوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری فایبرۆمایێلجا. هه‌روه‌ها ته‌ندروستی ئه‌مریکا میلناچیپارینیشی (milnacipran) به‌ گونجاو دانا، به‌ڵام ته‌ندروستی ئه‌وروپی ئه‌مه‌ی ره‌تکردۆته‌وه‌.

وه‌رزش[دەستکاری]

هه‌ندێ لێکۆلینه‌وه‌ی باش هه‌ن که‌ ئه‌مه‌ ده‌رده‌خه‌ن په‌یوه‌نییه‌کی گرنگ هه‌بێ له‌ نێوان وه‌رزش و  خه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازار و ئشی نه‌خۆشانی فایبرۆمایێلجا. به‌ تایبه‌ت ئه‌و وه‌رزشانه‌ی که‌ کار ئه‌که‌ن له‌سه ر کۆئه‌ندامی سوڕان.

پێشبینیی داهاتوو[دەستکاری]

هه‌رچه‌نده‌ فایبرۆمایێلجا نه‌خۆشییه‌ک نییه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆکاری مردن، ئه‌و ئێش و ئازاره‌ی فایبرۆمایێلجا درێژخایه‌ن و بڵاو بوه‌ له‌ جه‌سته‌دا. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ فایبرۆمایێلجایان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌ڵێن که‌ له‌گه‌ڵ کاتدا نیشانه‌کان که‌متر نابن.

ئێپیدۆمۆلۆجی[دەستکاری]

فایبرۆمایێلجا توشی ۲%-۸% دانیشتوان ده‌بێ. ئافره‌تان دو جاری زیاتر توش ده‌بن له‌ پیاوان به‌ پێی لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی ۲۰۱٤. له‌وانه‌یه‌ فایبرۆمایێلجا ته‌شخیس نه‌کرێ بۆ ۷٥% که‌سان که‌ فایبرۆمایێلجایان هه‌یه‌.

مێژوو[دەستکاری]

ئێشی به‌ربڵاوی نه‌بڕاو له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ باس کراوه‌ به‌ڵام وشه‌ی فایبرۆمایێلجا بۆ یه‌که‌م جار له‌ لایه‌ن دکتۆر پی که‌ی هێنچه‌وه‌ به‌کارهێنرا له‌ ساڵی ۱۹۷٦ بۆ باسکردنی نیشانه‌که‌نی فایبرۆمایێلجا. بێجگه‌ له‌ وشه‌ی فایبرۆمایێلجا، وشه‌ی دیکه‌ش باسکراوه‌ بۆ نیشانه‌کان وه‌کو فایبرۆسیتیس، سایکۆجه‌نیک رۆماتیزم، نوراستێنیا.

لێکۆلینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌[دەستکاری]

لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی بچووک له‌ ساڵی ۲۰۱۸ هه‌وکردنی ده‌مار خانه‌کانی دۆزییه‌وه‌ له‌ که‌سانی توشبوو به‌ فایبرۆمایێلجا.

سەرچاوەكان[دەستکاری]