یەکەی خەیاڵی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لەسەر ڕووتەختی ئاوێتە ژمارە ڕاستەقینەکان لەسەر تەوەری ئاسۆیی و ژمارە خەیاڵییەکان لەسەر تەوەری ئەستونی دیاری دەکرێن.

یەکەی خەیاڵی (بە ئینگلیزی: Imaginary Unit)، یەکێکە لە دوو ڕەگی ھاوکێشەی یان و بە ھێما دەکرێ. بۆیە پێی دەڵێن یەکەی خەیاڵی چونکە ھیچ ژمارەیەکی ڕاستەقینە ناتوانێت ڕەگی ئەم ھاوکێشەیە بێت. ئەگەر وا دابنێین ھەموو تایبەتمەندییەکانی کردارەکانی کۆکردنەوە و لێکدان، (داخراوەبوون، یەکتربەستن، ئاڵوگۆڕ و بەشینەوە) ژمارە خەیاڵییەکانیش ساغ بکاتەوە، ئەوا لە تێکەڵکردنی ژمارە خەیاڵییەکان و ژمارە ڕاستەقینەکان ، کۆمەڵەی ژمارە ئاوێتەکان پێک دێت.

لە ژێرلقەکانی ئەندازیاریی کارەبادا، کە لە ھێمای بۆ تەزووی کارەبایی کەلک وەردەگیرێت، ھێمای بۆ یەکەی خەیاڵی دادەنرێت.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]