یادرانکا کۆسۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یادرانکا کۆسۆر
بە كرواتی: Jadranka Kosor
لەدایکبوون (١٩٥٣-٠٧-٠١) ١ی تەممووزی ١٩٥٣ (تەمەن ٧٠ ساڵ)
پاکراتس، کرواتیا
ھاوسەرIvo Škopljanac
پیشەڕۆژنامەوان، سیاسەتوان، شاعیر، نووسەر
پۆستەکانPrime Minister of Croatia، representative in the Croatian Parliament
پەروەردەFaculty of Law of the University of Zagreb
ئەندامی حیزبیCroatian Democratic Union، League of Communists of Yugoslavia، بێ نرخ
ئایینکڵێسای کاتۆلیک
خەڵاتەکانGrand Order of Queen Jelena

یادرانکا کۆسۆر (Jadranka Kosor؛ لە دایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٥٣) ژنە سیاسەتوان و ڕۆژنامەنووس (پێشووتر)ی کڕواتییە. ئەو لە ماوەی ٦ی تەممووزی ٢٠٠٩ تاوەکوو ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ بووە سەرۆک وەزیرانی کرواتیا. ئەو یەکەم ژنە ببێتە سەرۆک وەزیرانی کرواتیا.[١] یادرانکا کۆسۆر لە سێ خوولدا لە ماوەی ١٩٩٥ بۆ ٢٠١٥ بووەتە ئەندام پەرلەمانی کرواتیا، هەروەها لە ماوەی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ بۆ ٦ی تەممووزی ٢٠٠٩ بووەتە وەزیری خێزان و خانەنشینبووان.[٢]

یادرانکا کۆسۆر بەشی یاسای لە زانکۆی زەگراب تەواو کرد،[٣] دواتر بوو بە ڕۆژنامەنووس، لە کاتی جەنگی سەربەخۆیی کرواتیا، ئەوا ئەو بەرنامەیەکی ڕادیۆیی پێشکەش دەکرد کە تیشکی دەخستە سەر ڕەوشی پەنابەران و پەککەوتووانی جەنگ بەتایبەت لەنێو خانەنشین بووەکان. دواتر لە ساڵی ١٩٨٩ بووە ئەندام لە یەکێتیی دیموکراتی کرواتی، کە پارتێکی ڕاست ڕەوی ناوەندە، ئەو بەماوەیەکی زوو لە ناو حیزبەکەی گەورەبوو. لە ساڵی ١٩٩٥ بووە جێگری سەرۆکی حیزب، ئەو لە ماوەی ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٢ سەرکردایەتی حیزبەکەی دەکرد کاتێک لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بوون.

یادرانکا کۆسۆر ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان، کە ئەم ئەنجومەنە ئەو ژنانەی لەخۆی کۆکردۆتەوە کە لە پلەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بوون لە وڵاتانی جیهان.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Skard, Torild (2014) "Croatia's Milka Planinc and Jadranka Kosor" in Women of power - half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, ISBN 978-1-44731-578-0, pp. 326-33
  2. ^ "Jadranka Kosor | prime minister of Croatia". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-02.
  3. ^ "The Hon. Jadranka Kosor". www.culturaldiplomacy.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-02.
  4. ^ "Jadranka Kosor". Council of Women World Leaders (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-02.