بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێلی لەڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هێلی لەڤ

هێلی پێش گۆرانی وتن بۆ شاژن ئێلیزابێتی دووەم، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٤
لەدایکبوون
هێلین عەبدوڵڵا

(١٩٨٨-١١-١٦) ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ (تەمەن ٣٥ ساڵ)
پیشە
  • گۆرانیبێژ
  • سەماکەر
  • نمایشکار
  • خانمەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٩–ئێستا
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
  • ئاڕ ئاند بی
  • پۆپ
  • وۆڵد
  • دانس
ئامێرەکاندەنگ
کۆمپانیاکان
  • G2 Music Group
وێبگەwww.hellyluv.com


هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ناوی هێلی لەڤ (لەدایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨)،[١] گۆرانیبێژ، سەماکەر، کۆریۆگرافەر، خانمەکتەر، و نمایشکاری جلوبەرگی کوردە.[٢] سەرەتای گۆرانی وتنی بە بڵاوکردنەوەی کەڤەری گۆرانی لە سۆشیاڵ میدیاکانی وەک مایسپەیس و یووتیووب دەستپێکرد. بەهۆی تاکەگۆرانیی «Risk It All» لە ساڵی ٢٠١٣دا ناسرا، و ئێستا گرێبەستی لەگەڵ G2 Music Groupدا واژووکردووە.[٣][٤] لە ٢٠١٤دا، لە یەکەم فیلمیدا بە ناوی مەردان دەرکەوت.[٥]

ھێلی لەماوەی جەنگی کەنداو لە ورمێ لە دایک دەبێت، ھێلی و خێزانەکەی بەھۆی جەنگەوە بۆ سەلامەتی ڕو دەکەنە تورکیا، لەوێشەوە دەچن بۆ فینلاند. رێگەیان پێ دەدرێت تا لەوێ بژین وەک یەکەم خێزانی کۆچ نشینی کورد.[٦] ھێلی ئارەزوو لە گۆرانی گوتن دەکات و لەوێ دەست دەکات بە قوتابخانەی گۆرانی گوتن و سەما. بەڵام ھێلی زیاتر بایەخ بە سەما کردن دەدات و بەشداری لە پاڵەوانیەتی سەمای ئەوروپایی دەکات و بەڵێننامەیێکی واژوو کرد لەگەڵ .Nike, Inc.

گۆرانییە تاکەکان

[دەستکاری]
  • ڕیسک ئت ئاڵ "Risk It All" (٢٠١٣)[٧]
  • ڕیڤلیوشن "Revolution" (٢٠١٥)[٨]
  • داون ئۆن زە فلەوەر "Down on the Floor" (٢٠١٢)[٩]
  • گەن و ڕۆزس "GUNS & ROSES" (٢٠١٨)[١٠]
  • بۆی بای ”Boy-bye” (٢٠١٩)
  • گۆ گۆ ئالێ ئالێ ”Go Go Ale Ale” (٢٠٢٢)
  • یەڵلا حەبیبی ”Yalla Habibi ” (٢٠٢٣)
ھێلی لەڤ لەساتی سەردانیکردنی پێشمەرگە.

کارەکانی دیکە

[دەستکاری]

خێرخوازی

[دەستکاری]
هێلی لە بەردەم چەند سەربازێکی پێشمەرگە لە بنکەیەکی دهۆک لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٤

لە ٢٠١٤دا، ڕێکخراوەی ناحکومیی لەڤ هاوسی دامەزراند بۆ یارمەتیدانی خەڵک و ئاژەڵانی خاوەن پێویستی لە تەواوی کوردستاندا. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا، هێلی لەڤ و ڕێکخراوی مافی ئاژەڵان و تۆڕی نێودەوڵەتیی ئافرەتانی هەولێر و دکتۆر سلێمان تامیر و ڕێکخراوی کوردستان بۆ بەرگریکردن لە مافی ئاژەڵان و شاجوانی کوردستان فێنک باخچەی ئاژەڵانی گێلکاند پارکیان لە کوردستان داخست، کە دووەم خراپترین باخچەی ئاژەڵان بوو لە جیهان.[١١][١٢]

فیلمەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Kurdish singer Helly Luv dismisses threats over music video». The Guardian. February 20, 2014. لە August 12, 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ https://www.sbs.com.au/language/english/audio/interview-pop-singer-helly-luv[بەستەری مردوو]
  3. ^ «HELLY LUV : LA SHAKIRA KURDE PART EN GUERRE». Grazia. August 12, 2014. لە August 13, 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «Brave Kurdish pop star unfazed by Muslim terrorists' death threats». New York Post. July 15, 2014. لە August 13, 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ «Mardan». IMDb. لە September 3, 2014 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  6. ^ Encyclopedia of diasporas: immigrant and refugee cultures around the world ([Online-Ausg.]. ed.). Dordrecht, Netherlands: Kluwer Academic Publishers. 2004. ISBN 0-306-48321-1.
  7. ^ «Risk It All by Helly Luv». iTunes Store. لە February 9, 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  8. ^ «Revolution». iTunes Store. لە May 25, 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  9. ^ «HellyLuv – Down on the Floor». Mover.uz. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  10. ^ «Helly Luv & Ardian Bujupi – GUNS & ROSES (prod. by Kostas K.)» – via YouTube.
  11. ^ «Iraq: Dante's hell for animals?». Global Post. May 22, 2010. لە August 5, 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  12. ^ «New Zoo to open in Erbil». Basnews. February 10, 2014. لە August 5, 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  13. ^ «Mardan». IMDb. لە July 2, 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  14. ^ «Flag Without A Country». IMDb. لە July 13, 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]