ھێزی بەرەوناوەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەوەی لەم وێنەیەدا ھاتووە:
Orbit: خولگە
Axis: تەوەرە
Centripetal force: ھێزی بەرەوناوەند
Velocity: خێرایی

ھێزی بەرەوناوەند یان ھێزی ڕووبەناوەند یان ھێزی ڕاکێشران بەرەو ناوەند ئەو ھێزەیە کە تەنێک ناچار بە شۆنکەوتنی ڕێڕەوێکی کەوانەیی دەکات: ئاراستەی ھەمیشە ستوون لەسەر خێراییی تەنەکە، بەرەو ناوەندی کەوانەکەیە. ئەم ھێزە لەسەر ھەر تەنێک کە لە دەوری ناوەند یان چەقێکدا بسووڕێتەوە کار دەکات. بۆ نموونە، ھەر ھەسارەیەک لە ئاسماندا کە بە دەوری ئەستێرەیەکدا دەسووڕێتەوە، ھێزی بەرەوناوەندی ئەستێرەکە ئەو لە خولگەکەیدا ڕادەگرێت. ئیساک نیوتن دەڵێت: "ھێزێکی بەرەوناوەند ئەوەیە کە بەھۆیەوە تەنەکان ڕادەکێشرێن یان ھەڵدەپێچرێن، یان ھەر چۆنێک بێت دەخوازرێن، بەرەو خاڵێک وەک بەرەو ناوەندێک".[١]

ھێزی پێچەوانەی، ھێزی دژەناوەندە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئەمە دەقی وتەکەی نیوتنە بە زمانی ئینگلیزی:

    A centripetal force is that by which bodies are drawn or impelled, or in any way tend, towards a point as to a center.