ھیۆکا
| ھیۆکا | |
بەرگی ڕۆمانی ھیۆکا | |
| 氷菓 (ھیۆکا) | |
|---|---|
| چەشن | نادیار پارچەیەک لە ژیان[١] |
| ڕۆمان | |
| نووسەر | ھۆنوبوو یۆنێزاوا |
| بڵاوکەرەوە | کادۆکاوا شۆتێن |
| دێمۆگرافیا | نێر |
| چاپمەن | کادۆکاوا سنیکەر بونکۆ |
| بڵاوکراوەتەوە | ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ |
| مانگا | |
| نووسەر | تاسکۆھنا |
| بڵاوکەرەوە | کادۆکاوا شۆتێن |
| بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی | کادۆکاوا گێمپاک ستارز |
| دێمۆگرافیا | شۆنن |
| گۆڤار | شۆنن ئەیس |
| وەشانی ڕەسەن | ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ – ئێستا |
| بەرگەکان | ١٤ |
| زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێ | |
| |
| فیلمی لایڤ ئەکشن | |
ھیۆکا[٢] (بە ژاپۆنی: 氷菓، بە ڕۆماجی: [ھیۆکا] ھەڵە: {{nihongo}}: transliteration text not Latin script (pos 1: ھ) (یارمەتی)، وەرگێڕانی وشەبەوشە: «ئایسکرێم/شیرینیی بەستوو») ڕۆمانێکی ڕازامێزی ژاپۆنیی ٢٠٠١ە لە نووسینی ھۆنۆبوو یۆنێزاوا، یەکەم بەرگی زنجیرەی یانەی وێژەی کلاسیکی (古典部، [کۆتێن-بوو] ھەڵە: {{nihongo}}: transliteration text not Latin script (pos 1: ک) (یارمەتی))یە. پێنج بەرگی دیکەش لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ و ٢٠١٦ بڵاو کراونەتەوە، لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ بڵاو کرایەوە. گونجاندنی مانگاکە بە نیگارکێشی لەلایەن تاسکۆھنا لە گۆڤاری شۆنن ئەیسی کۆداکاوا شۆتێن لە ئازاری ٢٠١٢ەوە کراوەتە زنجیرە و لە ١١ بەرگ پێک ھاتووە، لەلایەن کیۆتۆ ئەنیمەیشن زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێی لێ بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن یاسوھیرۆ تاکێمۆتۆ دەرھێنراوە، ئەنیمێیەکە لە ٢٢ی نیسان تا ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٢ پەخش کرا. فیلمێکی لایڤ-ئەکشن بە ناوی ھیۆکا: نھێنییە قەدەغەکراوەکان، لە دەرھێنانی ماری ئاساتۆ و لە ڕۆڵگێڕانی کێنتۆ یامازاکی و ئاڵیس ھیرۆسێ لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بڵاو کرایەوە.[٣][٤]
کەسایەتییەکان
[دەستکاری]| کەسایەتی | ئەکتەری دەنگی ژاپۆنی[٥] |
|---|---|
| ئۆرێکی ھۆتارۆ | یویچی ناکامورا |
| کەسایەتییە سەرەکییە نێرە گاڵتەجاڕەکەی نێو زنجیرەکە. | |
| ئێرو چیتاندا | ساتۆمی ساتۆ |
| کەسایەتییە سەرەکییە مێیە کونجکۆڵەکەیە کە لە یانەکە لەگەڵ ئۆرێکی کار دەکات. | |
| مایاکا ئیبارا | ئای کایانۆ |
| چوارەمین ئەندامی یانەکەیە؛ کە پێک نایات لەگەڵ ئۆرێکی. | |
| ساتۆشی فوکوبێ | دایسوکێ ساکاگوچی |
| سێیەمین ئەندامی یانەکەیە؛ ھاوڕێیە لەگەڵ ئۆرێکی و ھەستی سۆزداری بەرامبەر بە مایاکا ھەیە. | |
| تۆمۆیێ ئۆرێکی | ساتسوکی یوکینۆ |
| خوشکە گەورەکەی ھۆتارۆ. | |
| فویومی ئیریسو | یوکانا |
| تەوژمی پشت بەرھەمھێنانی فیلمی پۆلی ٢-ف. | |
| یۆکۆ ئیتۆیگاوا | مامی کۆیاما |
| مامۆستا-کتێبخانەوانی خوێندنگەکەیە، و ئەندامێکی پێشووی یانەی وێژەی کلاسیکی بووە. | |
چیرۆکەکە
[دەستکاری]چیرۆکەکە لەسەر ھۆتارو ئۆرێکی دەسوڕێتەوە، گەنجێکی تەمبەڵ و بێباک و وزەکەی پاشەکەوت دەکات، پێدەچێت بێ بایەخ و بێباک بێت، تەنھا ئەوە نەبێت کە بە شێوەیەکی پەرجوو ئامێز مەتەڵەکان چارەسەر دەکات، و لەسەر لۆژیکی "ھیچ کارێک ناکەم گەر ناچار نەبم بیکەم و ئەوەی دەبێت بیکەم بە خێرایی ئەنجامی دەدەم" دەژی. ڕۆژێک، لەسەر داوای خوشکە گەورەکەی دەچێتە یانەیەکی ئەدەبی کلاسیکەوە ، لەوێش کچێک بە ناوی چیتانادا ئیرۆ دەناسێت کە ئەویش پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە و داوای لێدەکات ھاوکاری بکات لە چارەسەرکردنی کەیسێک کە ٤٥ ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە، و پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات ھەروەھا فوکوبێ ساتوشی و ئیبارا مایاکا لە یانەکە بەژدار دەبن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Paul Jensen (١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Shelf Life Hyouka Part 1». Anime News Network. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Hyouka». Funimation. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Inc، Natasha. «氷菓 | あらすじ・内容・スタッフ・キャスト・作品情報». 映画ナタリー (بە ژاپۆنی). لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}:|دوایین=has generic name (یارمەتی) - ↑ Reileen (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «Box Office Charts 11/4 – 11/5: Thor: Ragnarok #1, IT #2, Last Recipe #3, Hyouka #12». ARAMA! JAPAN (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «氷菓|アニメ声優・キャラクター・登場人物・2012春アニメ最新情報一覧 | アニメイトタイムズ». 氷菓|アニメ声優・キャラクター・登場人物・2012春アニメ最新情報一覧 | アニメイトタイムズ (بە ژاپۆنی). لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- وتاری ئەنیمێ و مانگا بە پارامەتری بێسوودەوە
- Lang and lang-xx template errors
- ھەڵەکانی شێوازی سەرچاوەی ١: generic name
- مانگاکانی ٢٠١٢
- زنجیرە مانگاکان
- ئەنیمێ و مانگا لێڵەکان
- ئەنیمێ و مانگای قوتابخانە
- شۆنن مانگا
- ئەو زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەنیمێیانەی لە ٢٠١٢ دەستیان پێکردووە
- فیلمەکانی ٢٠١٧
- فەنیمەیشن
- کیۆتۆ ئەنیمەیشن